گەڕاندنەوەی شکۆ – چیرۆکی مەریەم

motorcycle
ڕێکخراوی کوردستان بۆ بایەخ پێدانی کەم ئەندا مان (KORD) ماتۆڕێکی بچووکیان بۆ مەریەم و هاوسەرەکەی دابین کرد بۆ گواستنەوەی خەڵک و کەلوپەل و فرۆشتنی سەوزە و میوە. وێنەکە لە لایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گیراوە لە عێراق، ساڵی ٢٠١٢.

مەریەم و مێردەکەی و دوو منداڵیان لە خانووەیەکی کۆندا لە پێنجوێن ژیان بەسەر دەبەن. مەریەم  بە هۆی زەخیریەکی سەربازی نەتەقیوەوە بریندار بوو لە سڵی ١٩٨٢.

خاڵە بەرچاوەکان

  • دابین کردنی خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی بۆ ٢١،٠٩٧ کەسی کەم ئەندام.
  • دابەشکردنی ٢،٧١٩ دەست و قاچی دەستکرد و ٨،٧٨٠ ئامێری ڕاگیرکردن و ٩،١٢٠ ئامێری یاریدەدەری جوڵە.
  • چاککردنەوەی ٨،٨١٩ دەست و قاچی دەستکرد.

دوای ئەو ڕووداوی بەسەریدا هات، مەریەم لە کۆمەڵگە جیاکرایەوە  بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر تا ئەو کاتەی ئۆفەرێکی پێشەکەش کرا  لە لایەن ڕێکخراوێکی ناحکومی عێراقی بە ناوی ڕێکخراوی کوردستان بۆ بایەخ پێدانی کەم ئەندامان (KORD) ، کە هەر لە لایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پاڵپشتی دەکرا.

ڕێکخراوی کوردستان بۆ بایەخ پێدانی کەم ئدامان (KORD) ماتۆڕێکی بچووکیان بۆ مێردەکەی مەریەم دابین کرد بۆ گواستنەوەی خەڵک و کەلوپەل و فرۆشتنی سەوزە و میوە.

مەریەم دەڵێت،" هەست دەکەین کە خەڵکی ناو کۆمەڵگەکەمان پەسەندمان دەکەن و ڕێزمان دەگرن."

ژن بوون لە گوندێكدا کە پیاو دەسەڵاتی باڵای تیایدا هەیە قورسە. بۆ مەریەم وەکو ژنێکی کەمئەندام ئەم ڕاستیە دوو هێندە قورسترە. ئەو شانازی دەکات کە بووە هۆکاری بەدەست هێنانی داهاتێکی بچووک بۆ خێزانەکەی.

بەو پارەیەی کە لەلایەن حکومەتی یابانەوە دابین کرابوو، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی سێ ڕێکخراوی ناحکومی نەتەوەییان (NGO) کرد کە ئەوانیش لە بەرامبەراد خزمەتگوزاری کۆمەکیکردنی قوربانیانیان دابین کرد بۆ سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان. ئەم کۆمەکیکردنەش خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی بۆ ٢١،٠٩٧ کەسی کەم ئەندام دابین کرد، لەگەڵ دابینکردنی ٢،٧١٩ دەست و قاچی دەستکرد و ٨،٧٨٠ ئامێری ڕاگیرکردن و چاککردنەوەی ٨،٨١٩ دەست و قاچی دەستکرد. چوار سەد و بیست و یەک  کەسی کەم ئەندام سوودمەند بوون لە پرۆژەکانی هێنانە کایەی داهات و ٩٠ کەسی دیکەش ڕاهێنانی پیشەییان وەرگرت لە بوارەکانی: دارتاشی و ئاسنگەری و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرگدووری. لەگەڵ ئەمەشدا، ٢٥ ماڵی قوربانیەکان کاری چاککردنیان بۆ ئەنجامدرا  بۆ مەبەستی ئاسانکردنی جوڵەی ئەو کەسانە تیایاندا.

بۆ دڵنیا بوون لە بەردەوامی کارەکانی ڕێکخراوە نا حکومیەکان(NGO)، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)  چالاکیەکانی بنیاتنانی توانا ڕێک دەخەن بۆ مەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و باشتر بەکارهێنان و زیادکردنی ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستدان.

*(لە ٢٠٠٧ – ئازار ٢٠١٢)