ئەندازیار مونتەها خوزەیر یارمەتی کەمکردنەوەی نایەکسانى ڕەگەزی ده‌دات لە بواری كاركردن له‌ کاروباری میندا، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان هانده‌رى بووه‌ بۆ ئەم کارە

Slide
Slide
Slide
Slide

به‌غدا, 13 كانونى يه‌كه‌م  2017 - “ من نەدەترسام. ئەوەی گرنگ بوو بەلامەوە بریتی بوو لە ئەنجامدانی کارەکەم بە شێوەیەکی پیشەوەرانە بۆ ئەوەی بیسەلمێنم خانمان دەتوانن سەرکەوتوو بن لە هەرکارێکدا كه‌وا ئەنجامی دەدەن."

لە مانگی تشرینی دووەمی 2016 دا، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وۆرکشۆپێکی مەشقی ڕێکخست لە هەولێر سەبارەت بە ڕۆڵی ڕەگەز لە کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات و ژینگە و کەشوهەوادا. تەنها لەو کاتەدا، ئەم خانمە دەستیکرد بە بیرکردنەوە لەسەر ئەوەی چۆن وەدەستهێنانی یەکسانیی ڕەگەزیی دەبێتە هۆی باشترکردنی ژینگەی کار لەو بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینەی ئەم خانمە پەیوەندی پێوەکردبوو.

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • به‌پیشتوانى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، به‌رێوبه‌رایه‌تى تایبه‌ت به‌ كاروبارى مین‌ یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند بۆ بوارى ڕه‌گه‌زى دامه‌زراند، كه‌وا ده‌بێته‌ زامنكه‌‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى ڕوانگه‌ى به‌شدارى ڕه‌گه‌زى له‌ سیاسه‌ته‌كان وبه‌رنامه‌كانى په‌یوه‌ندار به‌ مینه‌وه‌ زیاتر په‌رپێبدرێت
  • خاتوو مونتەها یه‌كێك بووه‌له‌‌ئه‌ندازیارانى پێشه‌نگ كه‌وا ده‌ستیان كردووه‌به‌كاركردن له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تى تایبه‌ت به‌ كاروبارى مینه‌وه‌ كه‌وا پێشتر ته‌نها پیاوان كاریان تێیایدا ده‌كرد، وه‌پاشان بووه‌ سه‌رۆكى به‌شى یه‌كه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌ بوارى ڕه‌گه‌زیه‌وه‌
  • خاتوو مونتەها وتى:"پیلانه‌كم بریتیه‌ له‌ بنیادنانانى توانستى ئافره‌تان وكارامه‌ییان، وبۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیاریان تاوه‌كو درك به‌ مه‌ترسیه‌كان بكه‌ن وهه‌روه‌ها هاوسه‌نگ بن به‌هاوپیشه‌كانیان له نێرینه‌ له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌وا پێیان ڕاسپێرداروه



خاتوو مونتەها دەستی کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر چەندان بەشی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە بەشداریان بە خانمان نەدەکرد، وە هۆکاری سەرەکی و چارەسەرە ئەگەریەکانی دەستنیشان کرد. پاش چەند هەفتەیەك ئەم خانمە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان و پێشنیارەکانی پیشکەش کرد بە دەستەی بەڕێوەبەر بەئامانجی باشترکردنی بەشداریپێکردنی خانمان لە بەڕێوەبەرایەتیەکە، وژینگەی کار بۆ خانمان. بە زوویی، دەستەی بەڕێوەبەران ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەشداریپێکردنی خانمان لە کارەکانی میندا و بە پشتیوانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان یەکەی ڕەگەزی دامەزرێندرا، کەوا کاردەکات لەسەر دڵنیابوون لە یەکخستنی ڕوانگەی ڕەگەز لە ڕێسا و بەرنامەکانی کاروباری میندا. ئەم یەکەیە یەکەم یەکەیە لەم جۆرە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەدا.

خاتوو مونتەها وتی :" یەکەم کاری ناو کێڵگەی مین لە کێڵگەیەکی مین بوو لە میسان، لە بیابانێکی دوور لە باشوری عێراقدا. خۆم درکم بەوە دەکرد کە خۆم دەخەمە مەترسیەوە. هەر هەڵەیەکی بچوك ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانم دەکەوێت، بەڵام هیچ کاتێك وازهێنان بژاردە نەبووە بۆ من."

لە ڕاستیدا، خاتوو مونتەها یەکێك بوو لە یەکەمین ئەندازیارە مێینەکان کە پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینەوە کە پێشتر ته‌نها ڕه‌گه‌زى نێرینه‌كارى تێیایدا ده‌كرد و دواتر بووه‌ سەرۆکی به‌شى یەکەی ڕەگەزى لە ساڵى 2016 دا. لەو کاتەدا هیچ ستافێکی ناوکێڵگەی مێینە نەبوو. پاش چەند مانگێك لە پەیوەندیکردنی ئەم خانمەوە، ژمارەی مێینەکان بوو بە هەشت مێینە.

خاتوو مونتەها دەگێڕێتەوە و دەڵێت :" دووچاری چەند ئاسته‌نگێك بومەوە، هەندێك لە هاوپێشەکانم بیرۆکەی ڕۆشتنی خانمێکیان بۆ ناو کێڵگەی مین ڕەت دەکردەوە." لە هەوڵێكدا بۆ گۆڕینی ئەم کەلتورە، ئەم خانمە وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا لە شوێنی کارەکەیدا و باسی گرنگیی ڕۆڵی خانمانی کرد "لە هەر بوارێكدا، بە کاروباری مینیشەوە، بە تەواوەتی ڕوونم دەکردوە بۆ هەمووان کە پلانی من بریتی نیە لەوەی تەنها خانمان لە کارەکانی ناو شوێنە مین ڕێژکراوەکان بەشدار بن، بەڵكو بریتیە لە بنیاتنانی توانست و کارامەیی خانمان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشدارییان لەسەر مەترسی تا ببنە هاوتای هاوپیشە نێرینەکانیان لەو کاروبارانەی پێیان دەدرێت."

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین، بەڕێز خالید ڕەشاد، وتی :" بەشداریپێکردنی خانمان لەم بوارە سەختەدا ئاستەنگیەکە بۆ ئێمە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا پێویستە بۆ باشترکردنی کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە. خانمان بە ڕاستی ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لەو کاتەوەی پەیوەندیان کردوە بە تیمەکەمانەوە. بەشداربوونی ئەوان لە کاروباری میندا، بە هەڵسەنگاندنی ناو کێڵگە و مین هەڵگرتنەوەشەوە، بۆتە زیادکردنی بەهای بەڕێوەبەرایەتیەکەمان."

کاری هەڵگرتنەوەی مین کارێکی نێرینە بووە لە عێراقدا، بەڵام ئەمە چیتر وانیە. به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان ودەزگاکانی تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی پلانەکانی حکومەت دەکەن بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی ڕەگەزیی لە چەندان کەرتدا، بەپێی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دا کە لە ساڵی 2016 گیرایە خۆ. به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دەنگی خۆی گەیاندۆتە هەزاران خانم لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە چەندین چالاکی كه‌وا كراوه‌زپەیوەندیدار بە ڕەگەزەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین پشتیوانی دەکرێت لەلایەن  فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی ئەو مەترسیە ئاڵۆزەی بەهۆی تەقەمەنیەکانەوە لە ناوچە ئازادکراوەکاندا هەیە. مەترسی تەقەمەنی تێکەڵ بووە. بڕی 11 ملیۆن تەنی خەمڵێندراو لە ژێرخانی داڕماو لە موسڵدا، ئەمەش بەربەرستێکی گەورەی دروستکردوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان  فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر خانمان و کچان و کوڕان و پیاوان دابین دەکات لە کامپی ده‌ربه‌‌ده‌ركراوه‌كان ناوخۆ دا هەروەها بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی ڕووداوەکان. هەروەها  فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان  هانی خستنە سەرکاری خانمان دەدات لە کۆمەڵگاکاندا بە خۆبەخش بۆ ڕۆشنبیرکردن لەسەر مەترسیەکان و بڵاوکردنەوەی پەیامە پەروەردەییەکان لە نێو ئەندامانی کۆمەڵگەی مێینەدا.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن