دووبارە هەستانەوە سەرپێ: کارگەیەکی بچووکی کێک ڕاهێنانی بەهرە و بژێوی ژیانێکی ئابووری بۆ ژنە یەزیدیە ئاوارەکان دابین دەکات

Yazidi baker women in Dohuk
ژنانی یەزیدی کە لە کامپی شاریس لە نزیک دهۆک ژیان هەویڕی ڕۆژەکە ئامادە دەکەن. وێنەکە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێرق لە ساڵی ٢٠١٦ دا گیراوە.

دهۆک، ١٢ ی شوبات ٢٠١٦-  نانەواخانەی دۆست، کە کارگەیەکی بچووکی دروستکردنی کێکە، لە پایزی سالی ٢٠١٥ دا کرایەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. دۆست بە واتا هاوڕێ دێت لە زمانی کوردیدا، ئەم کارگەیەش لە ڕاستیدا لە لایەن دە هاوڕێوە بەڕێوە دەبرێت، کە هەموویان ژنن و زۆربەیان ئەندامی ئاوارەبووی کەمە نەتەوایەتی یەزیدین و لە ئێستاد ا لە کامپی شاریە و دەوروبەری دەژین لە نزیک شاری دهۆک. 

خاڵە بەرچآوەکان

  • زیاتر لە ١٢٦ خێزان ڕاستەوخۆ سوود لە پرۆژەی کارگەی کێکە کە دەبینن
  • لە سەرەتای پۆژەکەوە، ١٠ ژنی یەزیدی بوونەتە هاوبەش لە بەڕێوەبردنیدا
  • بەیان، کە یەکێکە لە نانەواچیەکان، دەڵێت " لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا، ژنان دووچاری دەسدرێژی سێکسی و بە کۆیلەکردن و بازرگانی پێوەکردن و ترس و تۆقاندنێک دەبنەوە کە ئەستەمە بە خەیاڵی کەسدا بێت. دەمانەوێت جیهان چی لە توانایدایە بیکات بۆ ڕزگارکردنی ئەم ژنانە و هاوڕێ و خێزانەکانمان کە هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا ماونەتەوە. ئەمە تەنها هیوای ئێمەیە."

دوای هەندێک یارمەتی سەرەتایی دەستپێکی کارەکە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP)یەوە، ژنەکان ئێستا کارگەکە بەڕێوە دەبەن  کە بریتین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ کۆمەڵگەی ناوخۆیی کەسە ئاوارەبووەکان و فێرکردنی شارەزایی کرداری کە ڕێیان بۆ خۆش دەکات کاریگەری و بەرپرسیارێتی زیاتریان هەبێت. زیاتر لە ١٢٦ خێزان ڕاستەوخۆ سوود لە پرۆژەی کارگەی کێکە کە دەبینن بەو هەنگاوە جیاوازانەی کە پیایدا تێدەپەڕێت.

خەو بینین بە نیشتمانەوە

لە سالی ٢٠١٤ دا چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، کە بە داعش ناسراون، هێرشیان کردە سەر شاری شنگال. زۆربەی خەڵکی شارەکە ناچار بوون کە شارەکە بەجێبهێڵن. ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان لە ناکاو گەیشتنە دهۆک و چوونە ناو کامپەکانەوە، کە بریتیوون لە نشینگەی نافەرمی و بینای تەواو نەکراو.

لە هەرێمی کوردستانی عێراق، یەزیدیەکان یەکێکن لەو کۆمەڵە خەڵکانەی کە لە سایەی تیرۆری  داعشدا زۆرترین زیانیان پێ گەیشتووە. پیاوانی یەزیدی ڕووبەڕووی بژاردەیەک بوونەتەوە لە نێوان شەڕکردن بۆ داعش یان مردن. تەنانەت منداڵانیش ڕاهێنانیان پێ دەکرێت بۆ شەڕکردن، وە ژنانیش زۆرجار کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت وەک کاڵایەک بۆ سێکس. زۆربەی یەزیدیەکانیش ناچارکران بە قبوڵکردنی بیرو باوەڕە پەڕگیریەکانی گروپەکە.

بەیان، کە یەکێکە لە نانکەرەکان، لە لێدوانێکدا دەڵیت، " بە دلنیاییەوە حەزدەکەین بگەڕێینەوە بۆ شەنگال. ژیانی ئێمە لەوێیە. هەموو ئەوەی لێرە دەیکەین لێرە کاتیە؛ ناتوانین هیچ شتێک بنیات بنێین. بەهەرحاڵ، ئێمە ناگەڕێینەوە هەتاوەکو دۆخە ئاسایی نەبێتەوە. ژیانمان دەبێتە قوربانی."

زۆربەی ژنە نانکەرەکان زامی جەستی و دەروونی ڕووبەڕوونەوەی تووندوژی مەترسیدار بۆ سەر ژیانیان پێوە دیارە. بۆ ئەوان، دووبارە هەستانەوە سەرپێ و بنیاتنانەوەی ژیانیان لە ڕێی کارکردن و هەستکردن بە بوونی ئامانج.

لە نانکەریەوە بۆ بەڕێوەبەری

لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەکەوە، ١٠ ژنی یەزیدی لە نانەواخانەکەدا بوون بە هاوبەش لە بەڕێوەبردنی کاروباری کارگەکە. لەگەڵ زیادبوونی سەربەخۆیی ئابووری ژناندا، پێگە و ئەو ڕێزەشی کە شایستەین  زیادی کردووە. زۆرێک لەوان بڕوانامەی فەرمیان بەدەست هێناوە بۆ شارەزاییە تازەکەیان.

بەیان دەلێت، " ژنان ئامانجی سەرەکی داعش بوون، هەرچەندە پیاوانیش بە دەستی داعش دووچآری کوشتن بوونەتەوە. لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا، ژنان دووچاری دەسدرێژی سێکسی و بە کۆیلەکردن و ترس و تۆقاندنێک دەبنەوە کە ئەستەمە بە خەیاڵی کەسدا بێت. دەمانەوێت جیهان چی لە توانایدایە بیکات بۆ ڕزگارکردنی ئەم ژنانە و هاوڕێ و خێزانەکانمان کە هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا ماونەتەوە. ئەمە تەنها هیوای ئێمەیە."

تێکست وێنە لە لایەن بۆدیوین ناشەوە گیراوە/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)   

*ناو گۆڕاوە بە هۆکاری ئاسایشەوە

 

IraqResilience#

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن