سەنتەری فرە ئامانجی کورانی عەینکاوە: هاندانی کۆمەڵگە فرەچەشنەکان لە ئاوارەکانی ناوخۆ، پەنابەران و خەڵکانی دۆخناسک لە هەولێر

Kurani Ainkawa Centre Erbil Refugees
محمد نموونەیەکە لە زۆرێک لەو خۆبەخشە خۆتەرخانکەرانەی کۆمەڵگەکان لە سەنتەری فرە ئامانجی کورانی عەینکاوە کاردەکات. وێنە: بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP)/ ٢٠١٥

هەولێر، ٢٢ کانوونی یەکەمی ٢٠١٥- محمدی ٢٤ ساڵ دەڵێت، " لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا، ژیانم تەواو لێک تێچوو کاتێک کە لە ماڵەکەی خۆمان ڕامان کرد لە شەنگال و داعش شارەکەمانی گرت."

محمد خوێندکاری ئامادەیی بوو کاتێک لەگەڵ خێزانەکەیەدا لە شەنگال  هەڵهاتن هاوینی ڕابردوو لەگەڵ هەزاران دانیشتوانی دیکەی شارەکە. لە کاتێکدا، زۆرێک لە دانیشتوانی ناوخۆی شارەکە لە ڕێی فڕۆکەوە هەڵگیران لە شاخێکی نزیک شارەکە، هەزاران یەزیدی و ئاوارەی دیکەی عێراقی کە دواتر هاتن گیریان خوارد لە ناوچەکە.

خاڵە بەرچآوەکان

  • محمد دەلێت، " بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە پێ ڕێمان بڕی بە بێ نان و ئاو، بێ ئەوەی بە ڕاستی بزانین بڕۆین بۆ کوێ و، وە ئایا ڕزگارمان دەبێت یاخود نا. لە هەموو لایەکەوە تەقە و ترس دەورەی دابووین."
  • لە ئێتسادا، محمد ئەندامێکی چالاکی سەنتەری فرە ئامانجی کورانی عەینکاوەیە کە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ پەرەپێدان(UNDP) پاڵپشتی دەکرێت.
  • لە ڕێی پرۆگرامی بەدەنگەوە چوونی قەیران و هەستانەوەی عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP) تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی و دابینکردنی پاڵپشتی ڕاستەوخۆ بۆ میکانیزمەکانی قەیران و هەماهەنگی حکومەت و دامەزراوەکان.

محمد دەلێت، " بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە پێ ڕێمان بڕی بە بێ نان و ئاو، بێ ئەوەی بە ڕاستی بزانین بڕۆین بۆ کوێ و، وە ئایا ڕزگارمان دەبێت یاخود نا. لە هەموو لایەکەوە تەقە و ترس  دەورەی دابووین."

محمد بەختی هەبوو. بە یارمەتی هێزە کوردیەکانی سوریا و پێشمەرگە، خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی گەیشتنە دهۆک و دواتر بۆ بارەگای کورانی عەینکاوە لە هەولێر. لە ئێتسادا، محمد ئەندامێکی چالاکی سەنتەری فرە ئامانجی کورانی عەینکاوەیە. ئەو چێژ دەبینێت لە ڕێکخستنی دیالۆگ و  ڕووداوی وەرزشی بۆ کۆمەڵگەکەی بۆ برەودان بە تەبایی پێکەوەژیان و تۆخکردنەوەی هەستی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکە فرەچەشنەکەیدا، کە ژمارەیەکی چڕوپڕی خەڵکی ئاوارە و پەنابەری تیادا دەژی لە نێو دانیشتوانە ناوخۆییە دۆخناسکەکەیدا.

محمد دەلێت، " پێش ئەوەی بچمە ناو چالاکیەکانی سەنتەری فرە ئامانجی کورانی عەینکاوەوە، هەستم نە تەنیایی و نائاسوودەیی دەکرد. بەڵام کاتێک کە وەکو نوێنەرێکی ئاوارە ناخۆییەکان  چوومە ناو هەڵسەنگاندنی بەشداریکاری سەنتەرەکە  بۆ مەبەستی پێشنیارکردنی ئەو ڕاهێنانە پیشەیی و چالاکیە کۆمەڵایەتیانەی کۆمەڵگەکە پێویستی بوو، دووبارە بڕوا بەخۆبوونم بۆ گەڕایەوە." محمد لە بیرێتی و دەلێت، " بۆم دەرکەوت کە زۆرێک لە ئاوارە ناوخۆییەکانی دیکە و پەنابەرەکان و ئەندامانی خانەخوێی کۆمەڵگەکە ڕووبەڕووی هەمان ئەو ئەرکە گرانە ببوونەوە کە خۆم و خێزانەکەم ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبووینەوە. دەتوانین یارمەتی یەکتری بدەین. سەنتەرەکە کۆمەڵگەکە پێکەوە کۆدەکاتەوە و زۆر بە باشی هانمان دەدات لە ڕێی ڕاهێنانەکانیانەوە کە شارەزایی و ئەزموون بدات بەو کەسانەی کە بە شێوازێکی بێ ئەندازە پێویستان بەوەیە بژێوی ژیانی خێزانەکانیان دابین بکەن. سەنتەرەکە منی گۆڕیوە و کاریگەری کردووەتە سەر شێوازی بیرکردنەوەم لە ڕۆلی کەسەکان لە کۆمەڵگە کەدا. کاتێک کە گەڕامەوە بۆ شەنگال، ڕۆحیەتی سەنتەرەکە لەگەڵ خۆمدا دەبەمەوە بۆ شارەکەم و خۆم چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان ڕێکدەخەم."

لە ڕێی پرۆگرامی بەدەنگەوە چوونی قەیران و هەستانەوەی عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP)  تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی و دابینکردنی پاڵپشتی ڕاستەوخۆ بۆ میکانیزمەکانی قەیران و هەماهەنگی  حکومەت و دامەزراوەکان. ئەمەش پێکهێنەری بەرنامەیەکی تایبەتە کە تیشک دەخاتە سەر هەلەکانی پەیداکردنی بژێوی ژیان و برەو پێدانی دیالۆگ  لە نێوا خێزانە ئاوارەبوو و خانەخوێ و پەنابەرەکاندا. بەرنامەی سەنتەری فرە ئامانجی کورانی عەینکاوە دەکەوێتە ژێر ئەم بەرنامەیەوە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) بە هاوکاری لەگەڵ  بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێکردنی مرۆیی (UN-Habitat)   وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕابردووە وە تا ئێستا پاڵپشتی دابین کردووە نۆ دۆخی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی کورانی عەینکاوە. (KRG).