دووکانێکی نوێ، ژیانێکی نوێ – چیرۆکی ئەمین

Mine Action

ئەمین حەسەن سولەیمان تەمەنی تەنها دە ساڵان بوو کاتێک قاچی ڕاست و دەست و چاوی چەپی و سێ پەنجەی دەستی ڕاستی لە دەست دا دوای ئەوەی مینێکی پیادا تەقیەوە لە زەویەکەیاندا. ئەمین لە یادێتی و دەڵێت، " لە بەهاری ساڵی  ٢٠٠١ دا، ئاژەڵەکانم دەلەوەڕاند  لە گوندەکەماندا، گوندی بێخمە، کاتێک کە شتێکی نامۆم دۆزیەوە."

خاڵە بەرچاوەکان

  • دابینکردنی ٢،٧١٩ دەست و قاچی دەسکرد و ٨،٧٨٠ ئامێری ڕاگیرکردن
  • دابینکردنی ٩،١٢٠ ئامێری یاریدەدەر بۆ جوڵەکردن و چاککردنەوەی ٨،٨١٩ دەست و قاچی دەستکرد
  • ٤٢١ کەس سوودمەند بوون لە پرۆژەکانی هێنانەکایەوەی داهات

لە دوای ڕووداوەکەوە ژیانی ئەمین بۆ هەتاهەتایە گۆڕا. ئەو چیتر نەیدەتوانی بڕوات بۆ قوتابخانە و زۆر شەرمی دەکرد کە هاوڕێکانی ببینێت. باوکی بە تاقی تەنها خۆی چاودێری ئەمینی دەکرد و تا ئەو ساتەی خۆشی بە ڕووداوی مین گیانی لە دەست دا دوو ساڵ دوای ڕووداوەکەی ئەمین. لە دوای لە دەستدانی تەنها بەخێوکەریان، خێزانەکەی ئەمین  کەوتنە دۆخێکی ئابووری زۆر سەختەوە. دایکی ئەمین سێ کچ و دوو کوڕی بۆ بەجێ مابووکە بەخێویان بکات. 

سەنتەری دایانا بۆ ڕاهێنانەوەی ئەو کەسانەی خاوەن قاچ و دەستی دەستکردن و سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە ناوچەی سۆران توانیان یارمەتی ئەمین بدەن لە ڕێی دابنیکردنی دەست و قاچی دەستکرد وەرگرتنی مۆڵەتێک بۆی کە بتوانێت دووکانێک دابنێت بۆ دەستکەوتنی داهاتێکی بچووک. بەو پارەیەی کە لایەن دەزگای کۆمەکی ئوسترالی (AusAID) دابینکراوە لەڕێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP) سەنتەرەکە دووکانێکی بچووکی شیرینی بۆ ئەمین دانا، وەکو بەشێک لە وەگەڕخستنەوەی دۆخی کۆمەڵایەتی – ئابووری و چالاکیەکانی دووبارە پێکەوە بەستنەوەی  قوربانیەکانی مین بە کۆمەڵگاوە. مامی ئەمین یارمەتی دا دووکانە بچووکەکەی دروست بکات. ئەمین هیوا دەخوازێت کە یارمەتی خوشک و براکانی بدات لە خوێندنەکەیاندا. 

ئەمین دەڵێت، " خەونی من ئەوەیە دووکانەکەم  فراوان بکەم و پاڵپشتی دارایی پێویست بۆ خێزانەکەم دابین بکەم  و بە چاوی خۆم بیبینم خوشک و براکانم خوێندن تەواو بکەن." لەوەتەی دووکانەکەی کردۆتەوە، ئەمین تەلەڤیزۆن و سەتەلایتێکی کڕیوە کە ئەمەش هانی منداڵانی ناوچەکەی داوە بچنە دووکانەکە و تەماشای فلیم کارتۆن و یاری دووگۆڵی بکەن پێکەوە.

ئەمین روونی دەکاتەوە و دەڵێت، " چیتر نە هەست دەکەم کە کەسێکی بێسوود بم و نەبارێکی گران بم بەسەر شانی خێزانەکەمەوە. دووکانەکە یەکێکە لە تاکە سەرچاوەکانی داهات بۆ ئێمە. چیتر ناترسم لەوەی هاوڕێکانم ببینم."ئەوەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد و ووتی، " ئەم میهرەبانی نواندنەی بەرامبەرم کراوە ژیانی خۆم و خێزانەکەمی گۆڕیوە."

لەمڕۆدا، ئەمین هێشتا پێویستی بە یارمەتی پزیشکی و نەشتەرگەری هەیە، بەڵام سەرباری ئەوەش زەردەخەنەیەکی ئومێدبەخشانەی لەسەر لێوە. 

بەو پارەیەی کە لە لایەن دەزگای کۆمەکی ئوسترالی (AusAID) دابینکراوە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پاڵپشتی سێ ڕێکخراوی ناحکومی (NGO) کردووە بۆ دابینکردنی کۆمەکی بۆ قوربانیان لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستاندا. ئەم کۆمەکیە خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی بۆ ٢١،٠٩٧ کەسی کەمئەندام  دابینکردووە، لەگەڵ دابینکردنی ٢،٧١٩ دەست و قاچی دەستکرد و ٨،٧٨٠ ئامێری ڕاگیرکردن و ٩،١٢٠ ئامێری یاریدەدە، لەگەڵ چاککردنەوەی ٨،٨١٩ دەست و قاچی دەستکرد. . چوارسەد و بیست و یەک  کەم ئەندام سوودمەندبوون لە پرۆژەکانی هێنانەکایەی داهات، وە  ٩٠ کەسی دیکەش ڕاهێنانی پیشەییان  وەرگرت لە بوارەکانی: دارتاشی و ئاسنگەری و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرگدووری. لەگەڵ ئەمەشدا، ٢٥ ماڵی قوربانیەکان کاری چاککردنیان بۆ ئەنجامدراوە بۆ مەبەستی ئاسانکردنی جوڵەی ئەو کەسانە تیایاندا

*(لە ٢٠٠٧ – ئازار ٢٠١٢)

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن