نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون و منداڵان لە فەلوجە دەکرێتەوە

Crisis Prevention & Recovery
منداڵێکی تازە لە دایکبوو لە ناو ئینکیوبەیتەردا (ئامێرێکە بەکاردێت بۆ چاودێری کردنی ئەو منداڵە ساوایانەی پێش وادەی دیاریکراوی خۆیان لە دایک دەبن) لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵان لە فەلوجە. وێنەکە لە لایەن جەمال پێنجوێنیەوە گیراوە/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)

شاری فەلوجە، لە پارێزگای ئەنبار، شوێنی ژیانی نزیکەی ٧٠٠،٠٠٠ دانیشتوانە. لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٣ ەوە، فەلوجە ڕووبەڕووی زۆرترین توندتیژی و پێکدادان بووەتەوە. شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری  خزمەتگوزاری تەندروستی  تیایاندا خراپتر بوو، وە دەزگا کاریگەرەکانیان تیادا نەما، بەتایبەتی بۆ مەبەستی چاودێری تەندروستی مندڵان و منداڵی ساوا و منداڵبوون.

خاڵە بەرچاوەکان

  • نەخۆشخانە تازەکە لە ستافێکی ٣٥٨ کەسی پێک هاتووە کە لە ناویاندا ٢٩ پزیشک هەن، لە ٪٤٠ ئەم پزیشکانە رەگەزی مێینەن.
  • پرۆژەکە لە لایەن حکومەتی یابانەوە پارەی بۆ تەرخان کرا و بڕە پارەیەکی زۆری پێ بەخشرا بە بڕی $١٧.٩ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی .

لەگەڵ ئەمەشدا، بە هاتنی ساڵی ٢٠٠٥ ناوچەکە  زیادبوونێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی لە چەند نەخۆشیەکی دیاریکراوی وەک شێرپەنجە و لوکیمیادا (شێرپەنجەی خوێن)، بە هۆی نەبوونی دەزگای پێویست بۆ بە هاناوەچوونی ئەم حاڵەتانە. زۆرێک لە نەخۆشەکان زۆرجار بۆ مەبەستی وەرگرتنی چاودێری تەندروستی تایبەت دەچوون بۆ بەغداد، کە ٦٠ کیلۆمەترێک لێیانەوە دوور بوو. ئەمەش زۆر مەترسیدار بوو بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناجێگیری ئەنبار لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا.

لە بەرامبەر ئەمەدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی یابان پرۆژەیەکیان ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵبوون و چاودێری منداڵان لەسەر ئاستی جیهانی- بە تایبەتی لە بواری شێرپەنجەزانی: دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی-  بە پێی ستانداردی نەخۆشخانە نێودەوڵەتیەکان. پرۆژەکە لە لایەن حکومەتی یابانەوە پارەی بۆ تەرخان کرا و بڕە پارەیەکی زۆری پێ بەخشرا بە بڕی $١٧.٩ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی . بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی پێکەوە کاریان کرد بۆ داڕشتنی نەخشە و بنیاتنان و جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە.

بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق پرۆژەکەی بە ئەنجام گەیاند و لە ڕۆژی ٢٥ ی ئازاری ساڵی ٢٠١٣ دا نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی فەلوجە ی کردەوە. ئەمڕۆ، نەخۆشخانە تازەکە لە ستافێکی ٣٥٨ کەسی پێک هاتووە کە لە ناویاندا ٢٩ پزیشک هەن، لە ٪٤٠ ئەم پزیشکانە رەگەزی مێینەن. نەخۆشخانەکە، ڕۆژانە خزمەت پێش کەشی سەدان نەخۆش دەکات، لە ڕێگای خزمەتگوزاری هەمەچەشن بە نەخۆشەکانی ناوەوە ودەرەوەی نەخۆشخانە.

هێزێکی پاڵنەری دیکە لە پشت بنیاتنانی نەخۆشخانەکەوە چیرۆکی ڕۆژنامەنووسی یابانی (شینسوکێ هاشیدا) بوو. لە ساڵی ٢٠٠٤دا، کاتێک کە لەسەر کارەکەی بوو، کوڕێکی منداڵی ناسی کە بەهۆی تەقەکردنەوە لە شارەکەدا بینایی چاوەکانی بە نیوەیی لە دەستدابوو.هاشیدا بۆی دەرکەوت کە هیچ دەزگایەکی بە توانا  لە شارەکە نەبوو بتوانێت ئەم کوڕە چارەسەر بکات، لە کاتی ڕۆیشتنەوەیدا، بەڵێنی بە فەلوجە دا کە کوڕەکە بەرێت بۆ یابان بۆ وەرگرتنی چارەسەر. بەداخەوە، لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٤دا، کاتێک دەگەڕایەوە بۆ فەلوجە تاوەکو کوڕەکە لەگەڵ خۆیدا بباتەوە بۆ یابان، هاشیدا لە بۆسەیەکدا لە نزیکی بەغداد کوژرا . بۆ ڕێز لێنان لە بەڵێنکەی هاشیدا، خێزانەکەی کوڕە منداڵەکەیان بۆ چارەسەر برد بۆ یابان و بەسەرکەوتووی چارەسەری بۆ ئەنجام درا و بینایی بۆ چاوەکانی گەڕایەوە. بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی بەڕێز هاشیدا، هاوسەرەکەی ( سندووقی یادگاری هاشیدا) ی دامەزراند کە لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە هاوکاری پێش کەش بە دۆزی چەندەها منداڵ کردووە لە عێراقدا، وە بزوێنەرێکی سەرەکی  پرۆژەی دامەزراندنی نەخۆشخانەکە بوو. کوڕە منداڵەکە کە ناوی (محمد هیثم) ە ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵە و بە تەواوەتی چاک بووەتەوە؛ ئەو لە ئاهەنگی ڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا سوپاسی یارمەتیەکەی هاشیدا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) کرد بۆ ئەم پرۆژەیە.

ڕێوڕەسمی فەرمی  دانەدەستی نەخۆشخانەکە بە وەزارەتی  تەندروستی عێراق کاتی بۆ دەستنیشان کراوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.