مه‌ترسیه‌ نادیاره‌که‌ - چیرۆکی حکیم

Mine action
حکیم صالح حکیم سه‌رۆکی خانه‌واده‌که‌یه‌تی و باوکی سێ منداڵه‌. وێنه‌که‌ له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) ه‌وه گیراوه‌‌ عێراق 2012

حکیم صالح حکیم سه‌رۆکی خانه‌واده‌که‌یه‌تی و باوکی سێ منداڵه‌. له‌ شارۆچکه‌ی سۆرانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و پێشتر وه‌کو پاسه‌وان له‌ فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی کاری کردووه‌. حکیم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ که‌ "ئه‌و کاته‌ ژیان زۆر خراپ نه‌بوو. شوێنی خۆمان هه‌بوو و داهاتێکی دیاریکراوم له‌ کاره‌که‌مه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌وت." 

خاڵه‌ به‌رچاوه‌کان

  • 2،719 ده‌ست و قاچی ده‌ستکرد و 8،780 لە ئامێرەکانی راگیرکردنی به‌خشی
  • 9،120 ئامێرو که‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌ که‌م ئه‌ندامانی به‌خشی و 8،819 ده‌ست و قاچی ده‌ستکردی پێشکه‌ش کرد
  • 421 که‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ پرۆژه‌کانی دروستکردنی داهات سوودمه‌ندبوون

له‌ ساڵی 2008 دا ژیانی حکیم به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو گۆڕانکاری به‌سه‌رداهات.  شوێنی کاره‌که‌ی حکیم له‌ ماڵه‌که‌ی دووربوو و ته‌نها کۆتایی هه‌فته‌و ڕۆژانی پشوو خێزانه‌که‌ی ده‌بینی. جارێک بۆ چه‌ند رۆژێکی که‌م مۆڵه‌تی  وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و بڕیاریدا ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی ده‌وری خانووه‌که‌ی  بڕازێنێته‌وه‌و جوانی بکات. له‌کاتی هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌قێکدا، خاکه‌نازه‌که‌ی باوکی حکیم به‌ر مینێک که‌وت. مینه‌که‌ ده‌ستبه‌جێ باوکی حکیمی کوشت و حکیمیش قاچه‌کانی له‌ده‌ست دا. له‌ یه‌ک ساتدا، ژیانی حکیم و بارودۆخی خێزانه‌که‌ی بۆ هه‌میشه‌ گۆڕان. کوڕه‌که‌ی حکیم که‌ به‌چاوی خۆی ئه‌و ڕووداوه‌ مه‌رگه‌ساتباره‌ی بینیوه‌ له‌و کاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ترسناک تووشی شۆك بووه‌و به‌رده‌وام خه‌وی ناخۆش ده‌بینێت و ڕووبه‌رووی کێشه‌ی ده‌روونی ده‌بێته‌وه‌.

سەنتەری دایانا بۆ دەست و قاچی دەستکرد (DPLC) که‌ له‌لایه‌ن  ووڵاتی یابانه‌وه‌ هاوکاری دارایی ده‌کرێت له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) ه‌وه‌ له‌ عێراق  قاچی ده‌ستکردی پێشکه‌شی حکیم کرد و یارمه‌تیدا له‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ و تازه‌کردنه‌وه‌ی خانووه‌که‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی بێت و بچێت. سه‌نته‌ره‌که‌ یارمه‌تی حکیمی دا بۆ دانانی دوکانێکی بچووک له‌ نزیکی ماڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی داهات بۆ خێزانه‌که‌ی. خێزانی حکیم ووتی "دوای ئه‌و کاره‌ساته‌، ژیانی هه‌موو خێزانه‌که‌ ژێره‌وژوور بوو. له‌و باوه‌ڕه‌دابووین که‌ هه‌رگیز جارێکی دڵخۆش نابینه‌وه‌." وتیشی" شته‌کان گۆڕاون له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م هاوکاریه‌ به‌خشنده‌یه‌وه‌."

به‌ پاڵپشتی دارایی حکومه‌تی یابان، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) له‌ عێراق هاوکاری سێ رێکخراوی ناحکومی کرد که‌ له‌ 3 پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان خزمه‌تگوزاریه‌کانی هاوکاری کردنیان پێشکه‌شی قوربانیان ده‌کرد. هاوکاریه‌که‌ 21،097 خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری سروشتی پێشکه‌ش به‌ که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت کرد، 2،719 ده‌ست و قاچی ده‌ستکرد و 8،780 لە ئامێرەکانی راگیرکردن و 9،120 ئامێرو که‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌ که‌م ئه‌ندامانی به‌خشی و 8،819 ده‌ست و قاچی ده‌ستکردی پێشکه‌ش کرد. 421 که‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ پرۆژه‌کانی دروستکردنی داهات سوودمه‌ندبوون و 90 که‌سیش ڕاهێنانی پیشه‌ییان وه‌رگرت له‌ بواره‌کانی دارتاشی و ئاسنگه‌ری و کۆمپیوته‌ر و به‌رگ درووندا. جگه‌له‌وه‌ش، نۆژه‌ن کردنه‌وه‌و گۆڕانکاریکردنیش له‌ 52 خانوودا ته‌واو بووه‌ که‌ بۆته‌ هۆی ئاسانکاری له‌ جوڵه‌ی قوربانیاندا له‌ ناو ماڵه‌کانیاندا.