بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDPبنکە نوێیەکانی پۆلیس لە بەسڕە ڕادەست دەکاتەوە

Crisis Prevention & Recovery

لەمیانەی ڕێوڕەسمێکی ئەم دواییانەدا، UNDP عێراق دوو پێشەکوتووترین بنکەی نوێی سەردەمیانەی پۆلیسی لە بەسڕە ڕادەستکردەوە.

خاڵە گرنگەکان:

  • کاری پۆلیس ئامانجی برەودانە بە بەشداریکردنی مەدەنی، وەک لە ڕێبازە کۆنەکانی کاری پۆلیسی.
  • ئەم پڕۆژەیە لەڕێی کۆمەکێکی شەش ملیۆن دۆلاری لەلایەن حکومەتی یابانەوە ئەنجامدرا.

بنکەکان بەتایبەت بۆ پشتیوانیکردنی پاراستنی کۆمەڵگا دیزاینکراون و، وەک نمونەش بۆ کاسانی دیکە ڕۆڵ دەبینن.

پڕۆژەی UNDP عێڕاق، بەخشندانە لەلایەن حکومەتی یابانەوە کۆمەککراوە، کە هاوکاری خزمەتگوزاریی پۆلیسی عێراقی لە بەسرە کردووە بۆ گەیشتن بە ستانداردی بەرزتری لێهاتوویی و بەرهەمداری لە گەیاندنی خزمەتگوزاریدا لەڕێی ناساندنی تەکنیکەکانی پاراستنی کۆمەڵگە و ئامڕازی نوێ و داهێنەرانەوە.

دوای ڕاوێژکردن بە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و فێربوون دەربارەی ئەزموونی لایەنە هەرێمی و نێوەدەوڵەتییەکان لە پارێزگاریکردن لە کۆمەڵگە، UNDP عێڕاق هەستا بە دیزاینکردن و دواتر سەرپەشتیکردنی دروستکردنەوەی ئەو دوو بنکە نوێیە.

سەرەڕای ئەمەش، پشتیوانیی UNDP عێڕاق دامەزراندنی سیستەمێکی ئینتەرنێت و پەیڕەوێکی نوێی پاراستنی لەخۆگرت،  کە  دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک بابەتی سەرەکیی خولی ڕاهێنانی ئەفسەرەکانی داهاتوو.

پڕۆژەکە لەوەپێش پشتیوانیی ئەزمونکاریی ڕێبازەکانی پارێزگاریکردنی کۆمەڵگای لە پارێزگاکەدا کردووە، هەروەها پشتیوانیی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی سەرپەرشتیاریکردنی گشتی بۆ پۆلیس کردووە لە سەر ئاستی پارێزگا.

کاری پۆلیس ئامانجی برەودانە بە بەشداریکردنی مەدەنی، وەک لە ڕێبازە کۆنەکانی کاری پۆلیسی. جەخت دەخاتە سەر پاراستنی کۆمەڵایەتی و یەکلاکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، وە هەروەها برەو بە هاوبەشی دەدات لەگەڵ کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی یاخود ئاژانسەکانی سەر بە دەوڵەت بۆ گەیشتن بە ئاستێکی باشتری ئاسایش. وە هەروەها کاری پۆلیسی میکانیزمەکانی ڕاوێژکاریی دەناسێنێت کە توانا دەبەخشێت بە کۆمەڵگە ناوخۆییەکان، وە هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە کە هێزێکی پۆلیس دروستدەکات کە بەدەنگەوەچوونیان هەبێت بۆ پێویستییەکانی کۆمەڵگە و کێشەکانی جێندەر، وە هەروەها هێزەکەی پۆلیس فرە کەلتوورە.

ئەم پڕۆژەیە لەڕێی کۆمەکێکی شەش ملیۆن دۆلاری لەلایەن حکومەتی یابانەوە ئەنجامدرا.