بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانUNDP دەستڕاگەیشتن بە ئاو باشتر دەکات

Crisis Prevention & Recovery

بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئاو لە عێراق، UNDP لەسایەی کۆمەکی دارایی فراوانکراوی بەدەنگەوەچوونی مرۆییدا، کۆمەکی دارایی پێشکەشی ڕێکخراوێکی ناحکومی عێراقی کرد بەناوی ڕێکخراوی الرافدین ی داکۆکیکار لە مافی ژنان، لەپێناو باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئاو بۆ گوندی البو ریشة لە ناوچەی خدر ی سەر بە پارێزگای مثنی. 

خاڵی گرنگ

  • پڕۆژەکە خزمەتی بە زیاتر لە ٣٠٠ خێزان (نزیکەی ١٥٠٠ کەس بە ژن و منداڵەوە) وە نزیکەی ٦٠ بۆ ٦٥ خێزانی ئاوارەی ناوخۆیی گەیاند لە گوندەکەدا.

گوندەکە سێ پێکهاتەی نیشتەجێبوونی هەیە لەگەڵ نزیکەی ٢٥٠ ماڵ کە نەگەیەندراون بەو بۆرییە سەرەکییەی ئاو کە نزیکەی ١٠٠ مەتر دوورە.

خەڵکی گوندەکە پشت بە تەنکەری ئاو دەبەستن بۆ خواردنەوە و بەکارهێنانی ڕۆژانە. وە تانکەرەکانیش تەنها دوو هەفتە جارێک ئاو دەهێنن و خەڵکی گوندەکەش لەوەوبەر ئاوی ئاودێریی ناو جۆگەکانیان بەکارهێناوە.

پڕۆژەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ دا تەواوکرا و ئاوی بەهۆی بەستنی گوندەکە بە تۆڕی سەرەکیی دابەشکردنی ئاو لەڕێی تۆڕێکی نوێی ئاوەوە دابینکرد و تەنکییەکی ئاوی بۆ هەر ماڵێک دابینکرد تا یارمەتیی خێزانەکان بدات لە هەڵگرتنی ئاودا. پڕۆژەکە بە ئەنجامدانی چەند دانیشتنێکی هۆشیارکردنەوە دەربارەی بەکارهێنانی کاریگەری ئاو و باشیرین پیادەکارییەکانی پاکژی کۆتایی پێهات. پڕۆژەکە خزمەتی بە زیاتر لە ٣٠٠ خێزان (نزیکەی ١٥٠٠ کەس بە ژن و منداڵەوە) وە نزیکەی ٦٠ بۆ ٦٥ خێزانی ئاوارەی ناوخۆیی گەیاند لە گوندەکەدا

یەکێک لە ئافرەتە سوودمەندەکان سوپاسگوزاریی خۆی بۆ UNDP و ڕێکخراوی ناحکومیی الرافدین دەربڕی بۆ گوڕینی ژیانی و گوتی: "لەوەپێش زۆربەی کاتەکانم بە ئاو هێنان لە جۆگەکانی ئاودێرییەوە بەسەردەبرد. ئێستا دەتوانم کاتی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانمدا بەسەربەرم و چیتر نیگەرانی ئاوهێنان نابم."