بەپشتگیرى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وتۆیۆتا عێراق، گه‌نجه‌ئاوا‌ره‌كان شاره‌زايی له‌بوارى كاركردن په‌‌یداده‌كه‌ن كه‌هیوایان پێده‌بخشێت بۆ ژیانێكى باشتر

هه‌ولێر-تۆكیۆ,٢٨ حوزه‌یران ٢٠١٧ - زیاتر له‌سێ ملیۆن عێراقی ئاوارە وده‌ربه‌ده‌ركراون بە هۆی ناكۆكى ودووبه‌ركى درێژخانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا باڵى به‌سه‌ر وڵاتدا كێشاوه‌. ئه‌مه‌ش كاریه‌گه‌ریه‌كى سه‌ختى هه‌بووه‌ به‌سه‌ر گه‌نجان به‌تایبه‌تى,كه‌بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا زۆرێك له‌گه‌نجان له‌ خوێندن داببڕێن ‌هه‌روه‌ها ده‌ر‌فه‌تى دۆزینه‌وه‌ى هەلی کار تاڕاده‌یه‌كى زۆر سنوردار بێت بۆیان. به‌مه‌ش پێویستیەکی زۆرهەیە بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوون ویارمەتیدانی ئەو گەنجانە ,بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ده‌رفه‌تى كاركردن بۆخۆیان بدۆزنه‌وه‌‌ وبژێو وداهات بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن.‌ئه‌مه‌ش ببێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دووباره‌ بره‌و به‌ژیانیان بده‌ن‌ وهه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌یان بنیات بنێنه‌وه‌.

خاڵە بەرچاوەکان

  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ په‌رپێدان و تۆیۆتا عێراق لە ساڵی ٢٠١٦ هاوكارى وهاوبه‌شیان پێكه‌وه‌كرد بۆ گه‌یشتنى گه‌نجه‌ئاواره‌عیراقیه‌كان به‌دەرفەتى داهاتى بەردەوام.
  • تغريد حسن (٢٩ ساڵان),كه‌خه‌ڵى موسڵه‌وتى"سوپاسی ئەم ڕاهێنانانە دەکەین كه‌وا زۆر سوودی هەبووە بۆمان. من دڵنیام لەوەی کە بە هۆی ئەو کارامەییانەی لە تۆیۆتا عێراق بەدەستم هێناوە، بتوانم کارێک بدۆزمەوە لە بواری بەڕێوەبردنی پەیوەندیكردن له‌گه‌ڵ کڕیاراندا."
  • دوو گرووپی گەنجان بە سەرکەوتووی ڕاهێنانیان ته‌واو كرد لە بەشی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل وبەشەکانی پەیوەندی ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ کڕیاران وچۆنیه‌تى هه‌ڵگرتنى بەرپرسیاره‌تى کۆگا له‌ئه‌ستۆ كه‌پارچه‌كانى ئۆتۆمبێل خۆده‌گرێت لە مانگى كانوونى دووه‌م ٢٠١٧ وهه‌روه‌ها له‌میانى مانگى حوزه‌یران ٢٠١٧.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ په‌رپێدان و تۆیۆتا عێراق لە ساڵی ٢٠١٦ هاوكارى وهاوبه‌شیان پێكه‌وه‌ كرد بۆ دابین کردنى هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ى هه‌ستانه‌وه‌ وبه‌دنگه‌وه‌چوونى قه‌یران له‌عیراق,(ICRRP)ی په‌رپێدارو سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان , پاڵێوراوەکان بۆ تۆیوتا عیراق به‌رزده‌كاته‌وه‌.كه‌وا تۆیۆتا عیراق ڕاهێنانى پیشه‌ییان له‌ئاستێكى به‌رز بۆ ته‌رخان ده‌كات , هه‌روه‌ها له‌میانى ڕاهێناندا تۆیۆتا عیراق هه‌ڵده‌ستێت به‌دامه‌زراندنیان, وئه‌وانه‌ى كه‌وا دانه‌مه‌‌زرێندراون له‌لایه‌ن تۆیۆتا عیراق, ئه‌وا له‌سایه‌ى ئه‌و ڕاهێنانه‌ى كه‌وا ته‌واویان كردووه‌ ده‌توانن له‌كۆمپانیا ناخۆیه‌كان دابمه‌زرێن به‌هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى به‌رنامه‌ى(ICRRP).    

یەکەم گرووپی گەنجان بە سەرکەوتووی لە بەشی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ڕاهێنه‌ سه‌ره‌تایى وپیشه‌یه‌كانیان ته‌واو كرد وده‌رچوون، وگرووپی دووەمیش توانى بەسەرکەوتووی ڕاهێنان ته‌واو بكات‌ لە بەشەکانی پەیوەندی ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ کڕیاران وچۆنیه‌تى هه‌ڵگرتنى بەرپرسیاره‌تى کۆگا له‌ ئه‌ستۆ وكاره‌كانى لۆجیستیک لە مانگى حوزەیران ٢٠١٧، وگرووپی سێیەمیش ده‌ست به‌ڕاهێنان ده‌كات‌ لە مانگى ئابى ٢٠١٧.

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌‌ ئه‌م به‌رنامه‌ داڕێژراوه‌ هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا کاریگەری قەیرانەکانیان لەسەرە لە عێراق، وهاوكاریان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ تێپەڕاندنی سنورە باوەکانی کۆمەڵگا. تەغرید سەلیم، ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵان كه‌خه‌ڵكى موسڵه‌، وتی "سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پێشكه‌ش كردنى ئه‌م ڕاهێنانه‌، كه‌وا زۆر سوودی هەبووە بۆمان. توانیمان فێرێ ئه‌وه‌ ببین كه‌وا چۆن هەڵسوکەوت بكه‌ین لەگەڵ کڕیاری جیاوازدا وبەشێوەیەکی پڕۆفێشناڵانه‌ وهه‌روه‌ها چۆنیه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پۆستى ئه‌لیكترۆنى وپەیوەندیه‌كان. من دڵنیام لەوەی کە بە هۆی ئەو کارامەییانەی لە تۆیۆتا عێراق بەدەستم هێناوە، بتوانم کارێک بدۆزمەوە لە بواری بەڕێوەبردنی پەیوەندی ومامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ کڕیاراندا. "

بەڕێز موراد وەهبا، یاریدەدەری کارگێڕی و بەڕێوبەری هەرێمایەتی وڵاتە عەرەبیەکان لە UNDPدا، سەردانی دامەزراوەی سۆمیتۆمۆی کرد،هاوبەش لە تۆیۆتا عێراق، له‌شارى تۆكیۆ له‌به‌روارى ٢٨-حوزه‌یران-٢٠١٧ وگفتوگۆی کرد لەگەڵ بەڕێز نایۆکی هیداکا، یاریدەدەری بەڕێوبەر لە سۆمیتۆمۆ، لەسەر کاری هاوبەشی نێوان تۆیۆتا عێراق و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان.

بەڕێز وەهبا وتی: "هاوبەشی لە نێوان به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان و کۆمپانیا تایبەتە پێشکەوتووەکان وەک تۆیۆتا عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە ببینێت لە بەهێز کردنی توانای گەنجان و پێگەیاندنیان وەک دروستکەری گۆڕانکاری لە عێراق. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان شانازی دەکات بە کارکردن لەگەڵ تۆیۆتا عێراق لە ڕێکخستنی ئەم بەرنامە سەرکەوتووە بۆ ڕاهێنانی پیشەیی و هەلی کار دۆزینەوە، وهاوکاری گەنجانی ئاوارەی عێراقی دەدات بۆ بنیات نانەوەی ژیانیان."

بەڕێز هیداکا وتی: " ئێمه‌ عیراق وه‌كو وه‌ڵاتێكى تایبه‌تمه‌ند سه‌یر ده‌كه‌ین، وەک کۆمپانیای سۆمیتۆمۆ لە ساڵی ١٩٦٠ بەرهەمەکانی هینۆ و تۆیۆتا دەنێرینە بازاڕەکانی عێراق. حەز دەکەین لە ڕێگەی کارو چالاکیەکانمانەوە هاریکاری بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەیەکی ته‌ندروست بده‌ین لە عێراق. ئێمه‌ خوازیارین بۆ پەرەپێدانی به‌رده‌وام بۆ كۆمه‌ڵگاى عیراقی له‌میانى كاره‌كانى چاڵاكیه‌ بازرگانیه‌كانمان وپێکەوە لەگەڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان کار دەکەین بۆ دابین کردنی هەلی خوێندنی زیاتر بۆ خه‌ڵكى عێراق.

ژمارەیەک لەو کەسانەی کە ڕاهێنانە پیشەییەکانیان بە سەرکەوتووی تەواو کردبوو لە لایەن تۆیۆتا عێراقەوە دامەزرانەوە وەک عمر حسین ,ته‌مه‌ن٢٧ ساڵان ، كه‌ خه‌ڵكى ڕەمادیه‌ : "بڕوانامەم لە ئەندازیاری میکانیکی هەیە بەڵام ئەزموونی کار کردنم نیە لەم بوارەدا. ئەم پڕۆگرامە یارمەتی دام ئەزموونی تەواو وەربگرم لە بواری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل. زۆر خۆشحاڵم کە ئەم کارەم دەستکەوتووە لە تۆیۆتا عێراق، بە هۆی مووچە جێگیرەکەمەوە دەتوانم پێداویستی ڕۆژانە بۆ خێزانەکەم و منداڵەکانم دابین بکەم و قەرزەکانم بدەمەوە." ئاماژه‌ى پێدا.

به‌رنامه‌ى هه‌ستانه‌وه‌ وبه‌دنگه‌وه‌چوونى قه‌یران له‌عیراق,(ICRRP)ی په‌رپێدارو سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان  وتۆیۆتا عێراق پابەندن به‌درێژه‌دان به‌م کارە هاوبەشە بۆ پاڵپشتی كردنى گەنجانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووه‌كى گه‌ش وڕووناك بۆ خۆیان بنیات بنێن.

 

IraqResilience#

 

]١[ دامه‌زراوه‌ى سۆمیتۆمۆ , بنكه‌كه‌ى له‌ تۆكیۆیه‌ , كه‌وا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ بازرگانى وبه‌رهێنه‌ریه‌كان  لەسەر ئاستى جيهانیدا.

]٢[ تۆیۆتا عیراق كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌ش وهاوه‌ڵه‌ كه‌وا سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ى سۆمیتۆمۆیه‌ وبه‌رێز سه‌ردار حميد حسن.

UNDP IQ- Meeting RBAS Director and Toyota in Tokyo- 20170628موراد وه‌هبا "به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان شانازى به‌كاركردن له‌گه‌ڵ تۆیۆتا عیراق ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م به‌رنامه‌سه‌ركه‌وتووه‌بۆ ڕاهێنانى پیشه‌یى ودامه‌زراندن,به‌رنامه‌كه‌هاوكارى گه‌نجه‌ئاواره‌عیراقیه‌كان ده‌كات بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ژیانیان " وێنه‌:به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌تۆكیۆ \٢٠١٧

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن