دەنگی منیش گرنگە: ژنێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق

ihec designer
خاتوو نەوال حوسەین خالد لە بەشی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردی عێراق کاردەکات کە بەشێکی لێپسراوەر بۆ بەڕێوەبردنی بەرهەمهێناننی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردن. وێنە: دەڤید ئاسن/ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP)٢٠١٣

دەنگدان لە کابینەی دەنگداندا یەکێکە لەکارە هەرە گرنگەکان کە هاوڵاتیەک لە تەمەنی دەنگداندا بێت بتوانێت لە وڵاتێکی دیموکراتیدا پێی هەڵستێت. لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە  نیسانی ٢٠١٣ دا،  خۆ ئامادەکردنەکان بە باشی بەڕێوە چوون لە لیژنەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکاندا و خشتەی هەڵبژاردنەکان ڕەچاوکرا. داغڵکردنی زانیاری گەیەنرایە قۆناغەکانی کۆتایی و لیستی دەنگدەران  تازە کرایەوە. لە ئێستادا هاوڵاتیانی عێراقی چاویان لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووە، کە لە مانگی ئازاردا دەست پێدەکات. 

خاڵە بەرچاوەکان

  • ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و بەشی هۆشداریدان بە جەماوەر لە بارەی دەنگدانەوە نموونەیەکی دیکەی جێ دەستی ژنانە بە کیانی هەڵبژاردنەکانەوە
  • • چەندین کۆمەڵگای جیاواز هاندەدرێن کە دەنگ بدەن لە ڕێی ڕیکلامی سەر شاشەی تەلەڤیزۆنەکان و ڕۆژمێرەکان و نامیلکەکان کە تیایاندا گروپە دەستنیشانکراوەکانی دەنگدەران خراونەتەڕوو . ئەو ڕیکلامانەی بە پارە دەکرێن لەسەر تەلەڤیزۆنەکان و پشتیوانی لە ناو تۆمارکردن دەکەن بۆ دەنگدان لە ڕێی ٢٤ وێستگەی مانگی دەستکردەوە پەخش دەکرێن.

لە ماوەی سەردانێکی لەم دواییانەدا بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (UNAMI) کە لە لایەن (مارتن کۆبلەر)ی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیەوە ڕابەرایەتی دەکران؛ بەڕێزیان  خۆشحاڵ بوون بە بینینی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بەشداریپێکردنی ژمارەیەکی زیاتری ژنان لەو پرۆسەی سیاسیەدا. کاتێک، بۆ نموونە، تیمەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕان بە سەر سەنتەری داغڵکردنی زانیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا، نەیانتوانی تێبینی ئەو ژمارە زۆرەی ژنان نەکەن کە سەرقاڵبوون بە کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکان. لە ڕاستیدا، بەڕێز (خۆسێ ماریا ئاراناز) سەرۆکی تیمی هاوکاریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی نێودەوڵەتی ئەوە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، " سەنتەرەکە، وەک بەشێک لە لیژنەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ٪٣٨ لە ژنان پێک دێن یەکێکە لە سەنتەرە هەرە هاوسانگەکان لە ڕووی جێندەرەوە." مارتن کۆبلەری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیش زیادبوونی ژمارەی ژنانی لە مەیدانی سیاسیدا بە بەرز نرخاند، بە ئاماژە دان بەو ڕاستیەی کە لە ٪٢٦.٥ کاندیدەکان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا ژنانن.

ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و بەشی هۆشداریدان بە جەماوەر لە بارەی دەنگدانەوە نموونیەکی دیکەی جێ دەستی ژنانە بە کیانی هەڵبژاردنەکانەوە. خاتوو (نەوال حوسەین خالد) کە سەرۆکی ئەم بەشەیە، بەشەکەی بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنانی گشتگیری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان، وەکو: ڕیکلامی پارە پێدراوی سەر تەلەڤیزۆن و ڕادیۆ و ڕیکلامی ناو چاپەمەنیەکان و سەر پۆستەر و تابلۆی ڕیکلام و نامیلکە و ڕۆژمێر و هەموو مادە پەیوەندیدارەکان بە لە چوارچێوە نانی پەیامە سەرەکیەکانی هەڵبژاردن.

بەڕێز (دەیڤد ئاسن) شارەزای بواری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) چاوپێکەوتنی لەگەڵ خاتوو نەوال حوسەیندا سازکرد تاوەکو زیاتر لەم کارە گرنگەی شارەزا بێت.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP): چۆن دەستبەکار بوویت لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان؟

نەوال حوسەین: لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا، داوام پێشکەش کرد تاوەکو لێرە وەربگیرێم. خوێندنی ماستەرم تەواوکردبوو ئەزموونم هەبوو لە وەزارەتی پلاندانان و تەلەڤیزۆندا. لە ئێستادا، خوێندنی دکتۆرا تەواودەکەم لە بواری هونەرە جوانەکاندا، بە تیشک خستنە سەر  هونەری نەخشەی کارە ئەندازەییەکان (گرافیک). پێکەوە گونجانێکی باش هەبوو لە نێوان ئەزموونەکەم و کاری هەڵبژاردندا. پێشووتر، لە چەندین بەشدا کارم کردبوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە  لە بەشی هۆشداریدان بە جەماوەر لە بارەی دەنگدانەوە کار دەکە،. ساڵی ڕابردوو بە سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردن دەستنیشان کرام. لە ئێستادا، بە دڵنیاییەوە، بە تەواوەتی سەرقاڵین بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاوە.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP):   ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان چ کارێک دەکات؟

نەوال حوسەین: ئەم بەشە پلانی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان دادەنێت و جێبەجێی دەکات- بۆ نووسینگەی نەتەوەیی و نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان.  ئێمە سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی ڕیکلامی تەلەڤیزۆن و ڕادیۆکان دەکەین بە پێی ئەو پەیامە سەرەکیانەی پێیان دەدەین و هەماهەنگی دەکەین لەگەڵ بەشی گرافیک بۆ داڕشتن و چاپکردنی مادەکان.

ئەم مادانەش بریتین لە: نامیلکە و پۆستەر و ئاڵا کە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ دەنگدەراندا بەسەریاندا دابەش دەکرێت و لە هەموو وڵاتدا پشان دەدرێن لە ماوەی هەر یەکە لە قۆناغەکانی بانگەشەدا. کۆمسیۆنەکە هێندە نابێت کە قۆناغی تازەکردنەوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە. قۆناغی داهاتوو تیشک دەخاتە سەر بیرۆکەی ( دەرهێنانی دەنگی یەکلایکەرەوە) کە بەشێکە لە  قۆناغی تۆمارکردنی دەنگ. هەرەوەها، ئێمە بەرهەمهێنانی مادەی برەوپێدەر و ئاگاداری فەرمی ڕێوشوێوێنەکانیش ڕێک دەخەین، وەکو ناو تۆمارکردنی کاندیدەکان لە بڵاوکراوەکاندا.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP): بانگەشەکانی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان چۆن گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە لە چاو یەکەمین هەڵبژرادنەکانی گۆڕانی دۆخی سیاسیەوە؟

نەوال حوسەین: لە یەکەمین هەڵبژاردنەکاندا، نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرس بوو لە هەموو بانگەشە ڕاگەیاندنیەکان. لەو کاتەوە، ئێمە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاهێنانمان پێکراوە و ئێستا خۆمان ئەو کارە دەکەین. بانگەشەکە لە ئێستادا لە ژێر دەستی عێراقیەکاندا بەڕێوە دەچێت.

لە هەر بانگەشەیەکی دەنگداندا لە هەڵەکانمانەوە فێر دەبین و ڕێو وشوێن دەگرینە بەر بۆ خۆ لادان لێیان لە داهاتوودا. دەکرێت هەندێک لە چالاکیەکان سەخت بن بەڵام ئێمە خۆمان دەگونجێنین بۆ پرکردنەوەی پێداویستیەکانی چاودێرانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان. ئێمە دەتوانین داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەین ئامۆژگاریمان بدەنێ. ئەوان یارمەتیمان دەدەن بۆ خێراکردنی هەندێک کاری دیاریکراو؛ وەکو دانانی بانەر(سەردێڕ و ڕیکلام) لەسەر وێبسایتی یاهوو (Yahoo) لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP). [.بانەری سەر وێبستایتەکان لە لایەن ( ئەبو مەتەڕ – باوکی باران) ەوە پشاندراوە لەسەر وێبسایتی یاهوو کە کەسایەتێەکی فیلم کارتۆنی  بەناوبانگە و لە لایەن هونەرمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە دروستکراوە. سەربابەتەکانی لەگەڵ ئەبو مەتەڕدا دانراون زانیاری هەڵبژاردنەکان روون دەکەنەوە.]

دەیڤد ئاسن: ئێمە دەزانین کە پلانی ڕاگەیاندن گروپی دەستنیشانکراوی دەنگدەران دیاری دەکات تاوەکو لە ماوەی ئەم بانگەشەیەدا دەستی پێیان بگات، بۆ نموونە: ئەو کەسانەی کە یەکەم جاریانە یان ئەو گەنجانەی یەکەم جاریانە دەنگ بدەن لەگەڵ کەسانی کەمئەندام. ئێوە چۆن دەستان دەگات بەم گروپانە؟

نەوال حوسەین: ڕیکلامی سەر شاشەی تەلەڤیزۆنەکان و ڕۆژمێر و نامیلکەمان هەیە کە تیایاندا  گروپە دەستنیشانکراوەکانی دەنگدەران خراونەتەڕو . ئەو ڕیکلامانەی بە پارە دەکرێن لە تەلەڤیزۆنەکانەوە و پشتیوانی لە ناو تۆمارکردن دەکەن بۆ دەنگدان لە ڕێی ٢٤ وێستگەی مانگی دەستکردەوە پەخش دەکرێن. بەشی هۆشداریدان بە جەماوەر کۆبوونەوەی ڕێکخستووە لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنیدا بۆ زانیاری دان بەم گروپانە.  لە هەندێک حاڵەتدا، ڕووداوی وەرزشی و کۆڕی شعری ڕێکخراوە  تاوەکو گەنجان بەشداری تیادا بکەن.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP): ئێمە تێبینیمان کرد کە ڕیکلامە تەلەڤیزۆنیە نوێیەکانتان و گرافیکەکانی هەڵبژاردنەکان  سیمایەکی پاک و هاوچەرخیان هەبوو. وێنەی گەنجان و دەنگدەرانی کەمئەندام هەبوو لە ناویاندا.

نەوال حوسەین:   ئەگەر ئێمە کارێکی باش بکەین لە گەیشتنمان بە هەموو دەنگدەرانی عێراق لە ڕێی ڕاگەیاندنەوە، ئەوا بە پەیامە سەرەکیەکانمان پێیان دەگەین کە بریتین لە: هێنانی بەڵگەنامەی پێویست لەگەڵ خۆیاندا و لە چ شوێنێک دەنگ بدەن و هاندان و چۆن دەنگەکانیان بخەنە ناو سندووقی دەنگدانەوە. پەیامێکی ترمان ئەوەیە ئەگەر  کارگەری دروست بکەین لەسەر ژنان لە بانگەشەکاندا، ئەوا ئەوان یەکەم کەس دەبن کە دەنگ بدەن.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP): لەگەڵ هەنگاونانماندا بەرەو ئەم هەڵبژرادنە، تێبینی ئەوە دەکەین کە زیاتر لە ٪٢٥ کاندیدەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ژنان پێکهاتوون - کە بە ژمارە دەکاتە ٢،٢١٠ ژن. لە لیژنەی کۆمسیۆنی باڵانی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕەگەزی مێینە بەشی جیاواز بەڕێوە دەبەن و ئەندامن لە بۆردی مەندووبی هەڵبژرادنەکاندا و ژنان لەم شوێنەدا بوونەتە هۆکاری خستنەگەڕی هێزی کاری جێندەری. هەنگاوی ئەرێنییانە نراوە؛ بە ڕای چ شتێک پێویستە بکرێت بۆ مەبەستی برەودان بە بەشداریکردنی ژنان لەم پرۆسە دیموکراتیەدا؟

نەوال حوسەین: پێم وایە کە ژنان لە ناو حکومەتدا دەبیط هانبدرێن و تیمێکی ڕاستەقینەیان هەبێت کە پشتیوانیان لێ بکات. ئەگەر ژنانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران لە لایەن ڕاگەیاندنەوە ببینرێن کە بێنە سەر شەقام بۆ جارەسەرکردن کێشەی ڕاستەقینەی ژنان و  پیاوانی عێراق، ئەو کارە کاریگەری دەبێت. کردەوە شەرتە. دەبێت ئەوان بەرگری لە مافەکانی ژنانی عێراق بکەن کە دەناڵێنن بە دەست توندوتیژی و فشاری ناو خانەوادە و فشاری کۆمەڵاتیەوە.

ئێمە پێویستە لەسەرمان هەوڵی تایبەتی بدەین بۆ دەست گەیشتنمان بە خوێندکارە مێینەکانی زانکۆ لە ڕێی ڕاگەیاندنی کۆمەڵاتیەوە  ( واتە هەموو ئەو پێگانەی بەکار دەهێنرێن بۆ مەبەستە کۆمەڵایەتیەکان وەکو، فەیسبووک و تویتەر و ئنستاگرام، هتد.). لەسەر فەیسبووک کارێکی باومان ئەنجامدا بە ناوی (داواکاریەک لە گەنجانی عێراق) بۆ تۆمارکردنی ناو بۆ دەنگدان لەسەر فەیسبووک.

[ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەم پێگەیە بەکارد دەهێنێت: www.ihec.iq، لەگەڵ سەنتەری پەیوەندیکردن #٥٧٧٧، فەیسبووک و یوتیوب بۆ ئاگادارکردنەوەی دەنگدەرانی لە هەموو تازەگەریەکان.]

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP): خوێندکاران چۆن بتوانن شوێنی پێی تۆ هەڵبگرن لە پیشەکەتدا؟

نەوال حوسەین: پەیڕەوی هەڵبژاردنەکان لە لە زانکۆکاندا ناخوێندرێن، بە تەنها زانستی سیاسی دەخوێنرێت. بەرنامەی ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی عێراقی کە ئارەزوومەندن بۆ بواری پەرەپیدانی دیموکراتی هێشتا بە باشی ڕێک نەخراون. سەرباری ئەوەش، من هانی ئەو دەرچووانەی زانکۆ دەدەم کە شیاون بێنە بوارەکەوە و داوا پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن ئەگەر ئارەزوومەند بوون.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP): تۆ حەزدەکەیت چ شتێک تاقی بکەیتەوە لە داهاتوودا؟

نەوال حوسەین: چەندین جار لە لایەن زانکۆوە داوام لێکراوە تا بگەڕێمەوە وببمەوە بە وانەبێژ. بەڵام، من هەستدەکەم دامەزراوەی هەڵبژاردنەکان ماڵی من بێت، دەمەوێت بەردەوام بم لەم کارەم لە پێناوی دەنگدەرانی عێراقدا.