یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی خۆبەشی

UNV

نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆ یەکەم جار ڕۆژی ٥ ی کانوونی دووەمی بە ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی دەستنیشانکرد لە عێراقدا.  ئەم ڕووداوە گرنگە، کە لە هەولێر ڕێکخرابوو لە ژێر ناونیشانی ( کاری خۆبەخشی سەنگی هەیە) کۆمەڵگەی مەدەنی و خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین و حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی بوون.

خاڵە بەرچاوەکان

  • ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشی لە ١٣٠ وڵاتدا دەست بەکارە
  • ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشی پاڵپشتی هەوڵەکان دەکەن بۆ ڕێگرتن لە ناکۆکیەکان و یارمەتیدانی کۆمەڵگا کان بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی لە دوای جەنگ و برەودان بە پەرەپێدانی بەردەوام و پێش کەشکردنی هاوکاری لە کاتی قەیران و جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی جیاواز بۆ ئامانجێکی گەورەتر.

بەڕێز زاگرۆس فەتاح، بەڕێوبەری گشتی هەرەوەزی پەرەپێدان و هەماهەنگی لە وەزارەتی لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی  کاری خۆبەخشی لە ناوچەکە و عێراقدا لە ڕێی بنیاتنان و جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشی بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکیەکان لە هەرێمی کوردستاندا."

ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشی ١٣٠ وڵاتدا دەست بەکارە. ئێرنێستۆ، کە کاربەدەستێکی بەرنامەی ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشیە، ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت، " ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشی پاڵپشتی هەوڵەکان دەکەن بۆ ڕێگرتن لە ناکۆکیەکان و یارمەتیدانی کۆمەڵگەکان بۆ  گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی لە دوای جەنگ و برەودان بە پەرەپێدانی بەردەوام و  پێشکەشکردنی هاوکاری لە کاتی قەیران و جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی جیاواز بۆ ئامانجێکی گەورەتر."  لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢دا، ڕێکخراوانی ناوخۆیی بەشدار لە کاری خۆبەشی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەستیکردەوە بە کارەکانی لە عێراقدا.

وەهبی سلێمانی سەرۆکی نووسینگەی هەولێری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) دەڵێت، " هاندانی گەنجان کاری یەکەمی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق. ئەم پرۆژەیە هەلێکی زێڕینە کە ڕێ بۆ توانای گەنجانی کورد  خۆشدەکات بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنیدا، وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکەی ناو عێراق."

ڕۆژ شێرزاد عەبدولکفرێن پارێزەرێکی خۆبەخشی کوردە کە ئامادەی ئەم ڕووداوە گرنگە بوو. ڕۆژ بە سەدان کێسی وەرگرتووە و بە شێوازێکی سەرەکی لەگەڵ ئەو ژن و کچانەدا کاری کردوە کە لە ڕابردوودا بەبەردەوامی بوونەتە قوربانی توندوتیژی لەسەر بنچینەی ڕەگەز و ناوماڵ. ئەو دەڵێت، " زۆرم پێخۆشە کاری خۆبەخشی بکەم و یارمەتی خەڵک بدەم. دایک و باوکم هانیان دام کە ئەوە بکەم. ئەوانیش بە هەمان شێوە خۆبەخش بوون لە کاتی گەنجیاندا."