بیرۆکەیەکی نوێی عێراقی خەڵاتی یەکەم بەدەست دەهێنێت

hurilab participants
بەشداربووانی عێراقی ( حوری لاب) لە یەریڤان. وێنەکە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٣ دا.

بێ ئیشی لە ناو گەنجانی عێراقدا قورساییەکی گەورەی خستووەتە بەردەم پێشکەوتنی وڵاتەکە . بەپێی ڕاپۆرتێک لە سالێ ٢٠١١دا، لە ٪١٨ ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٤ ساڵدا بوو بێ ئیش بوون. سەرباری ئەمەش، ژمارەیەکی بەرچاوی خاوەن پرۆژەکانی عێراق لە هەوڵداندا بوون خۆیان لەم بارە ڕزگار بکەن و کارێکی سەرکەوتوو بۆ خۆیان بنیات بنێن.

خاڵە بەرچاوەکان

  • نۆ تیم لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە لە ئەرمینیا یەکیان گرتووە بۆ بنیاتنانی پرۆژەگەلێک کە دەبنە هۆی بەرەو پێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و زیادکردنی ڕێگاکانی گەیشتن بە دادپەروەری.
  • هەر نۆ تیمەکە پێویست بوو پرۆژەکانی خۆیان بخەنە بەردەم دەستەیەک لە دادوەران دوای پێشکەشکردنی نموونەی ئەزموونی پرۆژەکانیان لە ماوەی ٤٨ کاژێردا.
  • تیمەکەی سەرهەنگ سەرنجی دادوەرانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا بە ئامێرێک بۆ چاودێریکردنی توندوتیژی هەستپێکراو دژی ژنان لە عێراق لە ڕێی کۆکردنەوەی زانیاری لە خەڵکی لە ڕێی و ئینتەرنێت و دەرکردنی داتاوە.

نموونەیەک لە کەسە بەشداربووەکان (سەرهەنگ حارس) بوو کە خوێندکاری ماستەر بوو لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و لە م دواییەدا بیرۆکەکەی خەڵاتی پێشبڕکێی (هوری لاب) ی بە دەست هێنا لە ئەرمینیا، کە هەڵبژێدراوبوو لە نێوان بەشداربووان لە وڵاتانی بیلاڕوس و بۆسنیا و هێرزەگۆڤینیا و قیرغیزستان و مۆڵدۆڤا و مۆنتێنێگرۆ و ئۆکرانیاوە. هوری لاب هەنگاوێکی کۆمەڵایەتی نێو دەوڵەتیە کە تەرخانکراوە بۆ برەو پێذانی مافەکانی مرۆڤ و گەیشتن بە دادپەروەری. هوری لاب بیرۆکەکان و خەڵک و ئامێرە دیجیتاڵیەکان پێکەوە کۆ دەکاتەوە بۆ هێنانە کایەوەی چارەسەری پشتبەستوو بە تۆڕی ئینتەرنێت بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان. ئەمساڵ، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرە پێدان (UNDP) ڕازیبوو بە پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوە لە ڕێی پێشکەشکردنی بەخشش بۆ سیان لە پرۆژە یەکەمەکان.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرە پێدان (UNDP) بیرۆکەکەی حارسی هەڵبژارد لە ناو ٤٢ بیرۆکەی دیکەی پێشکەشکراودا لە عێراقەوە. بیرۆکەکەی بریتی بوو لە دروستکردنی مینبەرێک کە چاودێری و دەستنیشانی ئەو لێدوانانە دەکات کە بە خراپی ژنان پیشان دەدەن لە میدیا ناوخۆیەکاندا. پرۆژەکەی حارس کە ناوی (ئەی میدیا ۆچ) ە  خەبەر لە هەموو ئەو وتار و چیرۆکانە دەدات کە لە چاپەمەنیە کوردی و عەرەبیەکاندا بڵاو دەکرێتەوە و کە پێدەچێت بە سنووربەزێن لە قەڵەم بدرێن لەبەرامبەر ژنانی عێراقدا.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP) لە ئێستادا کۆڕێک ڕێکدەخات بۆ خستنەڕووی ڕەخنە و پێشنیار بۆ هەر ٤٢ بەشداربووەکە لە عێراقەوە بەشداریان لە پێشبڕکێیەکەدا کرد.