ڕۆڵی نوێنەرایەتی یاسایی بۆ وەدەستهێنانی ناسنامەی یاسایی: چیرۆکی ئیبراهیم

كامپی دار ئه‌لسه‌لام 80 كێلۆمه‌تر له‌باشوری به‌غدایه‌، یه‌كێكه‌له‌چه‌ندین كامپ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق وچه‌ندین هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی لێی ده‌ژێ. وێنه‌: ضحى الجحيشي/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌عێراق/2017

کامپی ئەلسەلام،به‌غدا 21 ی كانونی دووهه‌می 2018- ئیبراهیم مێردێك و باوکێکی گەنجە، لە بەغدا لەدایك بووە بەڵام لە خۆرهەڵاتی موسڵ گەورە بووە. خۆی و خەدیجەی هاوسەری لە ساڵی 2015 دا یەکەم منداڵیان بوو لە کاتی داگیرکاری رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). ئەمان بڕوانامەی لەدایکبوونیان بۆ منداڵەکەیان وەدەست نەهات، وە لە دادگاش هاوسەرگیریەکەیان ئەنجام نەداوە و داوای بەڵێننامەی هاوسەرگیریشیان نەکردووە. ئیبراهیم بە ئاشکرا دژی داعش بوو، لە ناو خەڵکیدا بە شۆرتەوە هاتوچۆی دەکرد و تەلەفونی بۆ برادەرەکانی دەکرد بە مۆبایل. ئیبراهیم دەڵێت، "بۆ سزادانم، سەربازەکانی داعش دوو جار لە ناو خەڵكیدا قامچییان لێ داوم."

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • هاوسەرگیریی لە دەرەوەی دادگادا بە تاوان هەژمار دەکرێت بەپێی یاسای باری کەسێتی عێراقیی و سزاکەی بەندکردنە تا 6 مانگ
  • بەبێ هەبوونی هیچ ناسنامەیەکی فەرمی، ئیبراهیم ووتی:" خەدیجە و منداڵەکان لە هیچ لە بەڵگەنامەکاندا هەژمار نەکران
  • به‌هاوكاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان ئیبراهیم و خه‌دیجه،‌ يارمەتيێكى ياساييای بێبه‌رامبه‌ریان وه‌رگرت وبەسەركەوتووى ناسنامه‌ی هاوسەرگيريان وه‌رگرد


هاوسەرگیریی لە دەرەوەی دادگادا بە تاوان هەژمار دەکرێت بەپێی یاسای باری کەسێتی عێراقیی و سزاکەی بەندکردنە تا 6 مانگ. لەبەر ئەمە ئیبراهیم وخەدیجە دووچاری مەترسیەکی گەورە بوونەوە بەهۆی وەدەستنەهێنانی بەڵێنامەی هاوسەرگیرییەوە، بەم هۆیەش دووچاری دڵەڕاوکێیەکی زۆر بونەوە بەهۆی ڕێککاریەکانەوە، ئەمەش بۆ زۆربەی خەڵكان بۆتە مایەی ئاڵۆزیی.



پاش چەند مانگێك لەوەی حکومەتی عێراقی (GoI) هەڵمەتی ئازادکردنی موسڵی دەستپێکرد، ئیبراهیم و خێزانەکەی بە دایک و باوکیشیەوە، تەکسییەکیان گرت و بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن، چونکە پوری ئیبراهیم لەوێ بوو. پاش تێپەڕبوون بە خاڵێکی پشکنیندا، ئەندامانی خێزانەکە و نزیکەی سەد کەسی تر چونە ناو پاس و لۆریی گەورەوە و بەرەو قەیارە بەڕێکەوتن. ئیبراهیم وتی :" لە خاڵی پشکنینەکە لەوێ، پێمان وترا ناتوانین بڕۆین بۆ بەغدا بەبێ بەدەستهێنانی مۆڵەت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە." دوای چەند ڕۆژێك ئیبراهیم و باوکی چون بۆ نوسینگەی سەرۆک شارەوانی قەیارە و ئەنجومەنی گەڕەك و نوسینگەی دژە تیرۆر و نوسینگەی ئاسایشی نیشتیمانی. لەو شوێنانە مۆڵەتی بەدەست هێنا لەسەر ئەوەی هیچ تاوانێکی تیرۆری لەسەر نیە و بەم شێوەیەش بەردەوام بوون لە گەشتەکەیان.


کاتێك ئیبراهیم و خێزانەکەی گەشتنە ئەلعەبایچی، کە شارۆچکەیەکی بچوکە لە دەرەوەی بەغدا، گەشتنە خاڵێکی پشکنینی تر، لەوێ بەڵگەنامەکانی قەیارە سودی نەبوو. دەسەڵاتداران داوایان لێکرد ئەندامێکی خێزانەکەی ئیبراهیم لە بەغدادەوە بێت و ئەمان بباتە ناو بەغدا، یان ئەفسەرێکی سوپا ببێتە کەفیلیان. بەهۆی ئەوەی پوری ئیبراهیم جێگای مانەوەی ئەمانی نەبوو، بەڕێکەوتن بۆ کامپێکی ئاوارەکان لە بەغدا.


پاش چەند ڕۆژێك و لەگەڵ نەبوونی بڕوانامەی هاوسەرگیرییدا، ئەم ژن و مێردە منداڵی دووهەمیان بوو، بۆ ئەم دانەیەشیان نەیانتوانی بڕوانامەی لەدایکبوون وەدەستبێنن.

چەند ڕۆژێك دواتر، دەسەڵاتدارانی ئاسایش سەردانی ئیبراهیمیان کرد وەکو بەشێك لە هەوڵەکانی پشتڕاستکردنەوەی کارتی ناسنامەی نیشتیمانی بۆ هەموو دانیشتوانی کامپەکە. بەبێ هەبوونی هیچ ناسنامەیەکی فەرمی، ئیبراهیم ووتی:" خەدیجە و منداڵەکان لە هیچ لە بەڵگەنامەکاندا هەژمار نەکران. ئەگەر تا ئەو کاتەی بڕوانامەی هاوسەرگیری و بەڵگەنامەی پشتڕاستکردنەوەی نەوە بۆ منداڵەکانمان دابین نەکەین لەماوەی مانگێكدا، ئەوا داوامان لێدەکرێت کامپەکە بەجێ بێڵین."


ناسنامەی یاسایی هەبوونی کەسێك دەسەلمێنێت بەپێی یاسا. بەهەمان شێوە، بەڵگەنامەی ناسنامەی یاسایی پەیوەستە بە مافی بنەڕەتی مرۆڤەوە کە دەبێت لە هەموو شوێنێك مرۆڤەکان هەیانبێت لەبەردەم یاسادا. لە ڕاستیدا، گرنگیی ئەم جۆرە بەڵگەنامانە ئەوە ڕوون دەکاتەوە بۆچی دابینکردنی ناسنامەی یاسایی وەکو ئەولەویەتیک لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو دا باسکراوە، لە ئامانجی 16 دا باسی دابینکردنی پێڕاگەشتن بۆ دادوەری دەکات بۆ هەمووان.


ڕۆژێکیان، ئیبراهیم چاوی چووە سەر هێمایەك لە کامپەکەدا کە زانیاری پەیوەندیکردنی ڕێکخراوی دار ئەلخیبرە (DKO)ی لەسەر نوسرابوو. بە هاوبەشێتی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان، ڕیکخراوی DKO و چەند ڕێکخراوێکی تر لە حوزەیرانی 2016 ەوە لە کامپی ئەلسەلامدا کاریان کردووە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی هاریکاریی یاسایی بە خۆڕایی بۆ هەر 3000 ئاوارەکەی ناوی. کامپی دارئەلسەلام 80 کیلۆمەتر لە باشووری بەغدادەوە دوورە و یەکێکە لەو چەندان کامپەی لە ناو عێراق و دەوروبەری عێراقدا بوونیان هەیە.



پاش دوو هەفتە لە تەلەفونکردن بۆیان، پارێزەری ڕێکخراوی DKO بە ناوی ڕاژا، ئیبراهیمی وەرگرت. پێکەوە واژۆیان کرد لەسەر بەڵگەنامەی مۆڵەتی پارێزەر و سەردانی دادگای خێزانیان کرد بۆ پڕکردنەوەی داواکاریی بۆ پشتڕاستکردنەوەی هاوسەرگیریی و نەوە. دادگا کەیسەکەی وەرگرت. پاش دوو هەفتە، دەستکرا بە گوێگرتن لە کەیسەکە و دادوەری دادگای خێزان کەیسەکەی نارد بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە.


ئیبراهیم وتی :" دادوەری لێکۆڵینەوە وتی ئەو ناچارە من بەند بکات بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیریم کردووە لە دەرەوەی دادگا دا [بەپێی یاسای سزادان و یاسای ڕێککاریە تاوانکاریەکان]. بەڵام من کەفیلێکم هەبوو، ئەو کەفالەتی منی کرد لەسەر ڕاستودروستی هاوسەرگیریەکەم." ڕاژا چوو بۆ خەستەخانە بۆ دابینکردنی بەڵگەنامەی زیاتر کە پەیوەستە بە منداڵەکەی ئیبراهیمەوە، پاشان چوو بۆ بەڕێوەبەرێتی جینایات بۆ دابینکردنی زانیاری لەسەر باوانی منداڵەکە.


راژا و ئیبراهیم چوون بۆ بەڕێوەبەرێتی ناسنامەی نیشتیمانی لە بەغدا بۆ پشتڕاستکردنەوەی بەرواری لەدایکبوون و ناو و تەمەن و باری هاوسەرگیری و پەیوەندیە خێزانیەکان و هەروەها بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی فەرمی بڕوانامە. ڕاژا وتی :" ئیبراهیم بەختی هەبوو کە لە بەغدا لە دایك بووە، ئاوارەکانی لەدایکبووی ڕەمادی و موسڵ و ناوچەکانی تری عێراق دەبێت بگەڕینەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکانیان، هەرچەندە ئەمە لە ڕاستیدا بەدەگمەن ڕوودەدات. پاش زیاتر لە 10 سەردانکردن بۆ چەندان نوسینگە لە پایتەخت، جارێکی تر گەڕاینەوە دادگای خێزان و چوار بەڵگەنامەی جیاوازمان پێشکەشی دادوەر کرد بۆ پشکنین. پاش هەفتەیەك، ئیبراهیم و خەدیجە بڕوانامەی هاوسەرێتییان وەدەستهێنا." ئەم چارەسەرە لەڕێی پشتیوانی یاسایی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و DKO وە ئاسانکرا، کە بووە هۆی چارەسەرکردنی دۆخێکی فشاراوی بۆ ئیبراهیم و خێزانەکەی و کچەکەیان تا هەموو مافە یاساییەکانی هاوڵاتیەکی عێراقیی هەبێت.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن