وێنەکێشی عێراقی رامي التمیمي: "من وزە لە کەمئەندامیمەوە وەردەگرم"

Rami Al-Tamimi
رامي لە بازاڕی کرکعان لە بەسڕە. فۆتۆ: رامي التمیمي

بەسڕە، ١ ئەیلول ٢٠١٦ – رامي التمیمي کە لە لەدایکبوونەوە خاوەن پێداویستی تایبەتە و لەناو خێزانێکی هونەر دۆستدا لە بەسڕەی باشووری عێراق چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، ئێستا تەمەنی ٢٣ ساڵە و بووتە هونەرمەندێکی زۆر باش. کێشەیەکی دڕکەپەتک لە لەدایکبوونەوە کاریکردۆتە سەر توانای ڕۆیشتنی. بەڵام شاری دێرینی بەسڕە کە دەکەوێتە سەر شط العرب، وەهەروەها کە شوێنی مێژوویی سۆمەرییەکانە و ژینگەی باخە دارخورما خوانەکانە، بۆ رامي بووەتە ئیلهام

خاڵە گرنگەکان

  • پڕۆژەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان LADPی سەربە UNDP کەلەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە EU کۆمەکدەکرێت، پشتیوانیی رامي کرد لە بەشداریکردنی لە بازاڕی کرکعاندا هاوشان لەگەڵ ٤٠ بەهرەمەندی دیکەدا.
  • رامي گوتی: "بۆ یەکەمین جار هەلێکی کارم لەلایەن یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکانەوە پێشکەشکرا بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەیەک تا خەڵک فێربکەم چۆن وێنە بکێشن."
  • زیاتر لە ٧٥٠٠ خێزان لە پێشینەی فرەجۆرەوە سەردانی ئەو بازاڕەیانکرد لە ماوەی سێ ڕۆژدا.

ڕامی دەڵێت کە خێزانەکەی گەورەترین کاریگەرییان هەبووە لەسەر پەرەپێدانی بەهرەکەی لەو کاتەوە کە تەمەنی ٥ ساڵ بووە. خێزانەکەی ئاستەنگییان هاتەڕێ لە ناردنیدا بۆ خوێندن لە سەرەتای تەمەنیدا ئەوەش بەهۆی نەبوونی قوتابخانەیەکی ئامادەکراوەوە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بەڵام هێندەی نەبرد هەوڵەکانیان ئەنجامی باشی هەبوو، وێنەکانی سەرەنجی دەوروبەری بەلای خۆیدا ڕاکێشا و یارمەتیدەریبوو لە بنیادنانی هاوڕێیەتیدا.

 

"من وزە لە کەمئەندامیمەوە وەردەگرم"

رامي لەکاتێکدا بەشداریی لە پێشانگای ناوخۆیی هونەریدا دەکرد، بەردەوام کارامەییە هونەری و خۆشنوسیەکەی خۆی و تەکنیکە تایبەتەکەی لە وێنەکێشاندا فێری گەنجان و منداڵان دەکرد لە ڕێی دانیشتنی ڕاهێنانەوە.

لەم دواییانەدا، ئەو یەکێکبوو لەو ١٥٠ بەهرەمەندە گەنجە پیاو و ژنانەی کە بەشداربوو لە بازاڕی کرکعان لە بەسڕە، کە بە پشتیوانیی پڕۆژەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان LADP ی سەربە UNDP کەلەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە EU کۆمەکدەکرێت ڕێکخرابوو، لە بەرواری ١٩ بۆ ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦. پڕۆژەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان LADP کەلەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە EU کۆمەکدەکرێت بەتایبەت پشتیوانیی بەشداریکردنی رامي کرد لەنێوان ٤٠ بەهرەمەنددا.

لە بازاڕەکە، رامي کۆکراوەیەکی ٢٠ نیگاریی بە کۆمەڵگای بەسڕی ناساند، یەکێک لەو نیگارانە بە سەربەرەوخواری و لەماوەی ٧ خولەکدا کێشاویەتی، وە رامي ئەو نیگارە بە "سەرکەوتنێکی گرنگ" ناو دەبات. زیاتر لە ٧٥٠٠ خێزان لە پێشینەی فرەجۆرەوە سەردانی ئەو بازاڕەیانکرد لە ماوەی سێ ڕۆژدا بۆ چێژبینین لە چەندین جۆری جیاوازی نیگار و پەیکەر و گۆزەکاری و کاری دەستی و جلوبەرگی فۆلکلۆر و هۆنراوە.

رامي دەڵێت: "بەشداریکردنم لە بازاڕەکەدا هەلێکی زۆر باشی بۆ ڕەخساندنم کە لەناو کۆمەڵگای بەسڕەدا، لەنێوان هونەرمەندان و لە میدیاکانیشدا بناسرێم. بانگهێشتکرام بۆ بەشداریکردن لە چەندین پێشانگای ناوخۆیی و هەرێمیدا، وە هەروەها بۆ یەکەمین جار هەلێکی کارکردنم پێشکەشکرا لەلایەن یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکانەوە پێشکەشکرا بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەیەک تا خەڵک فێربکەم چۆن وێنە بکێشن."

رامي که‌ نه‌خۆشی و ئازاری په‌یوه‌ندیدار به‌ که‌مئه‌ندامییه‌که‌یه‌وه‌ کۆتاییان به‌ خه‌ونی پسپۆڕی وه‌رگتنی هێنا له‌ بواری ده‌رمانسازیدا، ئێستا به‌ هۆی کۆڵنه‌ده‌ری و ویسته‌ به‌هێزه‌که‌ی و پشتیوانیی خێزانه‌که‌یه‌وه‌ ‌په‌یوه‌ندیکردووه‌ به‌ زانکۆوه‌ بۆ خوێندنی به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ر. ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت و ده‌ڵێت: "من وزە لە کەمئەندامیمەوە وەردەگرم".

 

"به‌هره‌یه‌کی بێوێنه‌"

ناوی بازاڕی کرکعان لە نەریتێکی کۆنی بەسڕییەوە هاتووە کە لە پازدەهەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕێکخراوە، کە تیایدا منداڵان بەدەم تەپڵ کوتان و گۆرانی وتنەوە دەرگا بە دەرگا ماڵان گەڕاون بۆ وەرگرتنی شیرینی. بازاڕەکە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کارە ناوخۆییەکانی بەشدارکردووە.

بەڕێوەبەری کارگێڕیی بازاڕەکە و ڕاوێژکار لە دامەزراوەی نون بۆ کەلتور و هونەر، بەڕێز وسام عصام، دەربارەی بازاڕەکە دوا و گوتی: "دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و ململانێ و ناسەقامگیری کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەردەوامبوو، پێشەنگ لە پارێزگای بەسڕەدا، بازاڕەکە سەرکەوتووبوو لە هێنانە دەرەوەی ئەندامانی کۆمەڵگای بەسڕە لە قاوغەکانیان."

"بەشداریکردنی رامي دیارترینبوو، چونکە ئەو بەرەنگاریی واقع دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی و ناردنی پەیامێکی تایبەت بۆ جیهان. رامي توانای ئەوەی هەبووە کە زەردەخەنە بخاتە سەر ڕووی منداڵان. نیگاری بە زیاتر لە ٣٠ منداڵ بەخشیوە. سەردانکەرانی بازاڕەکە سەرسڕمابوون لەو کارە هونەرییانەی رامي کە لە پێشانگاکەدا دانرابوون و هەروەها لە نیگارکێشانە خێراکانی کە لەبەردەم سەردانکەراندا دەیکێشان. ئەو چێژ لە بەهرە بێوێنەکەی دەبینێت و ئاسۆی نوێی بەڕوودا کراوەتەوە."