تێڕوانینی گشتی

ئێمه‌ چی ده‌که‌ین

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) که‌ له‌ ساڵی 1976 وه‌ له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌ پابه‌نده‌ به‌ یارمه‌تیدانی حکومه‌ت و خه‌ڵکی عێراق له‌ هه‌نگاوه‌کانیاندا به‌ره‌و ئاشته‌وایی و چاکسازی و سه‌قامگیری. هاوکاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) هه‌ر له‌ هاندانی بژێوی له‌باوی ناکاودا و گفتوگۆی کۆمه‌ڵگە‌ له‌و ناوچانه‌ی قه‌یران کاری تێکردوون درێژده‌بێته‌وه‌ هه‌تا یارمه‌تیدانی سه‌قامگیرکردن له‌ناوچه‌ تازه‌ئازادکراوه‌کان له‌رێگه‌ی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) ی سه‌ر (UNDP) ه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پێشکه‌ش کردنی هاوکاری هونه‌ری بۆ یارمه‌تیدانی چاکسازیه‌کانی بواری حوکمداریی و لامه‌رکه‌زیه‌ت. زیاتر

ئامانجه‌کانمان

کاره‌ له‌ پێشینه‌کانی به‌رنامه‌ی ئێستای به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) بریتین له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری، حوکمداریی دیموکراسی (دیموکراسیانه‌)، ڕێگه‌گرتن له‌ قه‌یران و ئاساییبونه‌وه‌ی بارودۆخ و به‌هێزکردنی ژنان. ئه‌مانه‌ش هاندانی به‌شداری ته‌واوه‌تی له‌خۆده‌گرن. حکومه‌تی عێراق ق کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی میکانیزمه‌کانی به‌شداریکردنیان له‌ پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن، گفتوگۆی نیشتیمانی و ئاشته‌وایی.زیاتر

په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ی ناوخۆیی

به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ ناوخۆییه‌کانی سه‌ر به به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP)‌ راگه‌یاندرا بۆ توانادارکردنی کاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی بۆ دانانی پلان و به‌ڕێوه‌بردنی چالاکیه‌کانی په‌ره‌پێدان و دووباره‌بنیادنانه‌وه‌.زیاتر

چیرۆکەکانی ئێمە

وێستگه‌یه‌کی ئاو له‌ تکریت دوای نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS)ه‌وه‌. وێنه‌که‌ گیراوه‌ له‌لایه‌ن‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) عێراق/ 2015

تکریت: سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی سه‌قامگیرکردن دوابه‌دوای ڕزگارکردنی له‌ژێر ده‌ستی داعش

تکریت، 20 ته‌موز -  تکریت یه‌که‌م شار بوو که دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS)تیایدا تاقی کرایه‌وه به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌یدانی ‌. ئه‌و شاره،‌ که‌ دانیشتوانه‌که‌ی چۆڵیانزیاتر 

قوتابیانی قوتابخانه‌ی الجوادین له‌ به‌سره‌ به‌شداریان کرد له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌دا له‌ به‌رواری 31 ئازار. فۆتۆ: UNDP Iraq/2016

هاوبه‌شیی نێوان به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدانUNDP و کۆمپانیای شێڵ کاری شیاندنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌ به‌سڕه‌ ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ده‌ره‌نجامه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان

به‌سڕه‌، 31 ئازار 2016 – ململانێ له‌ عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌رتی په‌روه‌رده‌ درووستکردووه‌، بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ندین به‌ره‌نگاری له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن و گه‌یاندن وزیاتر 

زانیاری زیاتر

پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکان

  • بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP-EU)

    بۆ بەهاناوەچوونی پرۆسە پەرتبوەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پاڵپشتیی پارێزگاکانی کردوە لە بنیادنانی توانستیاندا بۆ پلاندانانی کاریگەر و جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی ناوخۆیی لەڕێی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانەوە (LADP).زیاتر 

  • خستنە گەڕی بەکارهێنانی وزەی ڕووناکیی خۆر

    ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن UNDPیەوە جێبەجێ دەکرێت و GEF لایەنی دارایی دابین دەکات، ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئەو کارانەیە کە لە ئێستادا ئەنجام دەدرێت لە عێراقدا لەسەر تەکنۆلۆجیای وزەی خۆر و دەستپێشخەریەکان لەسەر هەمان بوار. ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاریی دەکات بۆ هەبوونی چەند بژاردەیەکی هەرزان لەسەر وزەی خۆر تا بتوانێت پێداویستیەکانی عێراق پڕ بکاتەوە و ئاماژە بدات بە داواکاریی گەورەی کارەبا. بۆ خستنە گەڕی بەکارهێنانی وزەی خۆر لە عێراقدا. © UNDP/2014زیاتر 

  • بەرنامەی هەستانەوە و وەڵامی قەیرانی عێراق

    بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP پشەنگیی پاڵپشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات بۆ خستنەسەرکار و زیادکردنی داهات لەڕێی هاوبەشە NGO کانیەوە، تا خەڵکیی بتوانن خۆیان گرنگیی بە خۆیان بدەن و کەمتر پشت ببەستن بە بەخشین UNDP پاڵپشتیی دەسەڵاتدارانی مەرکەزی و ناوچەییەکان دەکات لە پێشەنگییاندا لە وەڵامدانەوەی قەیرانەکاندا، هەروەها بۆ خستنەوەگەڕی ژێرخانەی بنەڕەتیی کۆمەڵایەتی، بەتایبەت لەو ناوچانەی دەکرێت ئاوارەکانی بۆ بگەڕێتەوە. فۆتۆ: کەمپی عەربەت بۆ پەنابەرە سووریەکان © UNDP/2015زیاتر 

  • بەخشینە دانراوە نەتەوەییەکانی عێراق بۆ ڕێکەوتننامەی کۆنگرەی چێوەی کاری نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر گۆڕانکاریی کەشوهەوا (UNFCCC) ٢٠١٥

    ئەم پڕۆژەیە توانستە هەبووەکان زیاتر دەکات بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و ڕێکخستنی عێراق لەگەڵ لایەنە ئەندامەکانی تری UNFCCC دا و هاندانی هاریکاریی نێوان عێراق و لایەنەکانی تر بۆ وەدەستهێنانی ئامانجە سەرەکیەکانی UNFCCC. فۆتۆ: © UNDP عێراق/2014زیاتر 

هەموو پڕۆژەکان ببینە