به‌تواناكردنی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ بكه‌ن وکارامەییەکانیان پەرەپێبدەن و سەلامەت بن

Playground
پڕۆژەی باخچەی یاریکردنی هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell دەبێتە هۆی دابینکردنی شوێنێکی سەلامەت بۆ منداڵان و لاوانی ناحیەکانی ئەلنەشوە و ئەلدەیر لە گەڕەکەکانی خۆیاندا. وێنه‌گرتن: فەرەح سایەغ \به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق \2016

به‌سڕه‌، 8 حوزه‌یران 2017- مەهدی تەمەن 11 ساڵان لە قەزای ئەلنەشوان لە بەسڕەی باشوری عێراقدا ووتی :" هەموو ڕۆژێك لە ڕێی گەڕانەوەمدا لە قوتابخانەوە بۆ ماڵەوە، من و هاوڕێکانم دوانیوەڕوان كاته‌كانمان به‌سه‌ر ده‌بین بە یاریکردن لە باخچەی یاریکردنەکەدا."

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • چوار باخچەی یاریکردن لە نێوان ناحیەکانی ئەلنەشوە و ئەلدەیری بەسڕەدا دروستکران بۆ ئەوەی منداڵان شوێنێکی سەلامەتیان هەبێت بۆ یاریکردن.
  • مەهدی ووتی :" هەموو منداڵانی ئێرە یەکتری دەناسن چونکە لە هەمان گەڕەکەوە هاتووین، بەڵام ئێستا بووینەتە هاوڕێیەکی باشتر چونکە ڕۆژانە پێکەوە یاری دەکەین لە باخچەکەدا."
  • ۆدڵنیابوون لە بەردەوامێتی، باخچەی یاریە تەواوکراوەکان بە شێوه‌كى فه‌رمى درایه ژێر ده‌ستى‌ شارەوانیەکان تا بتوانن لە داهاتوودا لە پیلان وبوجەدا لەخۆیان بگرن

لە ساڵی 2015 دا، لەژێر هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell دا، چوار باخچەی یاریکردن لە نێوان ناحیەکانی ئەلنەشوە و ئەلدەیری بەسڕەدا دروستکران بۆ ئەوەی منداڵان شوێنێکی سەلامەتیان هەبێت بۆ یاریکردن.

پاش ڕاوێژکردن بە کۆمەڵگا ناوخۆییەکان و پشکدارەکان، نەبوونی شوێنێکی سەلامەت بۆ یاریکردنی منداڵان لە لیستی ئەولەویاتەکاندا جێی کرایەوە، ئەمەش یەکێك بوو لەو لایەنانەی پێویستیان بە باشترکردن هەبوو چونکە سەلامەتی منداڵان کێشەیەکی بەردەوام بوو لە کۆمەڵگاکانی ئەلنەشوە و ئەلدەیر دا.

سەعد، دانیشتووی ئەلنەشوە ووتی :" منداڵەکانمان لە مەترسیدابوون بەهۆی یاریکردنیانەوە لەنزیك شەقام و ڕێگاکاندا، ئەمەش باوانی نیگەران کردبوو."

چوار باخچەکە پەرژینیان بۆ کراوە و یاریگای دووگۆڵی وجۆلانە وئامێرى له‌ش جوانى وڕووناکی وکورسی وسێبەریشی تێدایە كه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وا سه‌رنجى منداڵان ولاوان بۆ خۆى ڕاكێشێت.

یاریکردنی ڕێكوپێك و چالاکانە زۆر گرنگە بۆ منداڵان تا گەشەبکەن چونکە یارمەتییان دەدات فێرببن و کارامەیی داهێنەرانە وگرنگ وپەیوەندیی کۆمەڵایەتی وسەرکردایەتیان بۆ دروست بێت.

بۆ هاندانی یاریکردن، گرنگە منداڵان بتوانن بچنە شوێنێکی سەلامەت ولە ماڵەکانیانەوە نزیک بێت.

مەهدی ووتی :" چیتر پێویست ناکات بەرد بکەین بە گۆڵ ولە تاریکی وخۆڵ وخاشاکدا یاری بکەین. یاریکردن لەناو پەرژینەکاندا زۆر خۆشترە چونکە پێویست ناکات خەمی ئەوەمان هه‌بێت تۆپەکە بکەوێتە سەر شەقام وڕێگاکان."

بۆ هاندانی پاکوخاوێنی وپاراستنی باخچەکانی یاریکردن، بەرنامەی هاوبەشێتیەکە تەنەکەی خۆڵی داناوە و بەرمیلی ئاوی بۆ ڕووەکەکان داناوە.

بەردەست بوونی شوێنی یاریکردن زۆر گرنگە بۆ تێکهەڵکێشکردنی کۆمەڵگاکان ویارمەتیدانی منداڵان دەدات لەگەڵ یەکتردا کارلێك ومامەڵە بکەن، ئەمە لە باخچەکانی هەردوو ناحیەکەدا ڕوون و ئاشکرا دیاربوو.

مەهدی ووتی :" هەموو منداڵانی ئێرە یەکتری دەناسن چونکە لە هەمان گەڕەکەوە هاتووین، بەڵام ئێستا بووینەتە هاوڕێیەکی باشتر چونکە ڕۆژانە پێکەوە یاری دەکەین لە باخچەکەدا."

یەک ساڵ پاش دروستکردنی باخچەی یاریەکان، هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell هەڵسەنگاندنێکی ئەنجامدا و بۆی دەرکەوت باخچەی یاریەکان پێویستیەکی زۆریان بە چاکسازی هەیە. ئەم هاوبەشێتیە بووه‌ هۆى ئەنجامدانی کارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى‌ گەورە لەڕێی بەڵێندەرە ناوخۆییەکانەوە كه‌وا کاڕەڤانیان دانا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ هۆكارێك بۆ دڵنیابوون لە ئاماده‌بوونى پاسەوانان لە هەردوو ناحیەکەدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وبۆدڵنیابوون لە بەردەوامێتی، باخچەی یاریە تەواوکراوەکان بە شێوه‌كى فه‌رمى درایه ژێر ده‌ستى‌ شارەوانیەکان تا بتوانن لە داهاتوودا لە پیلان وبوجەدا لەخۆیان بگرن و ئەم شوێنانە بە سەلامەتی بۆ منداڵان و کۆمەڵگا ناوخۆییەکە بمێنێتەوە.

هه‌روه‌ها لەگەڵ چالاکیەکانی تری وەکو نۆژەندکردنەوەی قوتابخانە ,دڵنیابوون له‌ سه‌لامه‌تى منداڵان وبۆ ئه‌وه‌ى دووره‌په‌رێزبن له‌ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كان  لەسەر ڕێگادا، بنیادنانی باخچەی یاریەکان لەنێو چەتری هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell بۆ پەرەپێدانی ناوخۆییدا بووە.

هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell لە بەسڕەدا لە ساڵی 2012 دا خراوەتە گەڕ بۆ بنیادنانی پلاندانانی بەشدارانە و بنیادنانی توانستی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی چالاکیە پەیوەندیدارەکان لە کۆمەڵگاکانی نزیک کێڵگەی نەوتی مەجنون لە پارێزگای بەسڕە لە باشوری عێراقدا. ئەم هاوبەشیە بەهەمان شێوە ئامانج لێی بریتیە لە بەگەڕخستنی ڕاهێنانی پیشەگەریی ئاست بەرز و پشتگیریکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاری هەرە بچوک وبچوک ومامناوەند. 

 

تێكست و فۆتۆ: فه‌ره‌ح سایه‌غ/ UNDP عێراق

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن