لە نەخوێندەوارییەوە بۆ خوێندەواریی دارایی: ئێستا کەریمە دەتوانێت قووتی منداڵەکانی دابین بکات و "شەرەفی بپارێزێت"

Shell beneficiary Karima
دوای سوودمەندبوون لە پڕۆژەکانی گوزەرانی UNDP و شێڵ، کەریمەی بێوەژن ئێستا خاوەنی مینی مارکێتێکە لە قەزای النشوة ی سەر بە پارێزگای بەسڕە. فۆتۆ: فرح صايغ/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2016

بەسڕە، 8 تشرینی دووەم 2016 – بۆ ژنێک کە لە تەمەنێکی کەمدا بێوەژن کەوتووە، وە بەخێوکردنی پێنج منداڵ کە کوڕێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتیشی هەیە، ململانێیەکی قورسە بۆ ژنێکی نەخوێندەوار. ئێستا کەریمەی تەمەن 40 ساڵان، کە بە شانازییەوە خاوەنی مینی مارکێتێکە لە گەڕەکەکەدا، دەتوانێت بەردەوامی بدات بە ژیانی خێزانەکەی.

خاڵە بەرچاوەکان

  • کەریمە گوتی: "بەو داهاتەی کە هەمە، ئێستا دەتوانم پێشینەیی بدەم بە تەندروستیی کوڕەکەم، بیبەم بۆلای پزیشک و تەنانەت دەرمانیشی بۆ بکڕم".
  • هەزاران ژن لە بەسڕە ڕووبەڕووی هەمان بەرەنگاری بوونەتەوە وەک کەریمە، بەرگەی ناخۆشیی جەنگیان گرتووە و ناچاربوون ببنە تەنها پەیداکەری قووتی خێزانەکەیان.
  • یەکێک لە پایەکانی هاوبەشیی UNDP و شێڵ بریتییە لە لەخۆگرتنی کۆمەڵایەتی و زامنکردنی گەیشتن بە دۆخناسکترین و وەلانراوترین کۆمەڵەکانی خەڵک.

لە قەزای النشوة ی سەر بە پارێزگای بەسڕە لە باشووری عێراق، کەریمە ڕووبەڕووی بەرەنگاری زۆر گەورەبووەتەوە لە پارێزگاریکردن و بەردەوامیداندا بە خێزانەکەی. لەدەستدانی هاوسەرەکەی بەهۆی جەنگەوە، کە تەنها پەیداکەری قووتی خێزانەکەبوو، کەریمەی خستە ململانێوە تەنانەت لە دەستەبەرکردنی بنەڕەتیترین پێداویستییەکاندا بۆ خێزانەکەی. بەتەنها پشتبەستن بە یارمەتیی خزمان و خێزانەکانی دیکە شتێکی ئاسان نەبوو بتوانێت قبووڵی بکات، وە هەروەها شتێکیش نەبوو بەردەوامی بدات بە خێزانەکەی.

پێش زیاتر لە ساڵێک، وە لەڕێی ڕابەری کۆمەڵگای ناوخۆییەوە، کەریمە گوێبیستی ئەوەبوو کە پلان دانراوە بۆ ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی پیشەیی و پشتیوانی بۆ کاری ورد لە النشوة. کەریمە دڵنیابوو لەوەی کە ئەم هەلە ڕزگارکەری ژیانی خێزانەکەیەتی و دەستبەجێ بایەخی خۆی نیشاندا و خۆی ناونووسکرد بۆ خولی ڕاهێنانەکان.

کەریمە گوتی: "ناتوانم بخوێنمەوە یان بنوسم، بۆیە لەوپەڕی پێویستیدابووم بۆ بەدەستهێنانی کارامەییەکان لەپێناو پەیداکردنی پارەدا، وە بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانم".

ئەمە کاتێکبوو کە کەریمە بووە ئەندامێکی چالاکی پڕۆگرامی UNDP و شێڵ بۆ پڕۆژەی ورد و بچووک و ناوەند و خولی ڕاهێنانی پیشەیی MSME/VT.

پڕۆگرامی UNDP و شێڵ بۆ پڕۆژەی ورد و بچووک و ناوەند و خولی ڕاهێنانی پیشەیی MSME/VT کە لەڕێی هاوبەشیی UNDP و شێڵەوە پێشکەشکرا و لە ساڵی 2012 دا دەستپێکرا، ئامانجی بنیادنانی توانای هێزی کاری ناوخۆییە لەڕێی پڕچەککردنی ژنان و پیاوان و گەنجان لە عێراق بە کارامەیی تایبەت و پێوانەکراو وە هەروەها پشتیوانیی دارایی و نادارایی بۆ پڕۆژە بچوک و ناوەندەکان.

هاوبەشییەکەی UNDP و شێڵ پشتیوانیی پلاندانانی هاوبەش و پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان دەکات، وە تەرکیز دەخاتە سەر جۆری باشی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ کۆمەڵگا ناوخۆییەکانی قەزای النشوة و الدیر ی نزیک کێڵگە نەوتی مەجنوون لە بەسڕە. بە ئامانجی باشترکردنی ئابووریی ناوخۆ، هاوبەشییەکە هەلی دامەزراندنی دروستکردووە و بەشداربووە لە پەرەپێدانی توانا و گواستنەوەی کارامەییدا.

وێرکشۆپی ڕاهێنانەکان ماوەی دوو مانگ بەردەوامبوون. ژنان لە بواری خوێندەواریی دارایی و بەڕێوەبردنی بودجە و ژمێریاریکردنی سووددا ڕاهێنران. زیاتر ئاشناکران بە بازاڕە ناوخۆییەکان بۆ بەردەوامیدان بە بازرگانیی قەبارە بچووک.

لەڕێی ڕاهێنانەوە، کەریمە و ژنانی دیکە پشتیوانیکران لە دەستپێکی بازرگانی خۆیاندا. کەریمە بڕە پارەیەکی سەرەتایی و شوێن و ساردکەرێکی پێدرا بۆ مینی مارکێتەکەی. کەریمە فێری کڕینی شمەکبوو بە جوملە و بە بڕێکی هەرزان و ئێستا ڕێژەیەکی سوودەکەی لادەدات بۆ کڕینی شمەکی نوێ.

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، کەریمە سەرکەوتووانە بازرگانییەکەی خۆی بەڕێوەبردووە. بە تێکڕا، مانگانە داهاتێک بە بڕی 100 دۆلاری ئەمریکی بەدەستدەهێنێت.

"هەمیشە وام هەستدەکرد کە لەکەسانی دیکە کەمترم لەبەرئەوەی هەموو خێزانەکەم پشتیان بە بەخشندەیی کەسانی دیکە دەبەست. ئەو پارەیەی دەستمدەکەوێت لەوانەیە بڕێکی زۆر نەبێت، بەڵام لانی کەم دەتوانم پێداویستییەکانی خێزانەکەم و منداڵەکانم دەستەبەربکەم و شەرەفیشم بپارێزم."

دەستەبەرکردنی کارامەیی و پشتیوانی پێویست بۆ کۆمەڵگا دۆخناسکەکان بۆ بەهەمهێنانی داهات نەک تەنها فشارە داراییەکان دەڕەوێنێتەوە، بەڵکو ڕێگەدەدات پێداویستییە سەرەتاییەکان پڕبکرێنەوە، وەک دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و چاودێریی تەندروستی و خۆراکی گونجاو.

"کوڕە تاقانەکەم بە ئیفلیجی لەدایکبوو. ناتوانێت بڕوات. دوای مردنی مێردەکەم، بە دەگمەن دەمبرد بۆلای پزیشک چونکە هەمیشە بڕێک تێچووی دەویست و منیش زۆر هەستم بەخراپی دەکرد ئەگەر داوای پارەم لە خزمەکانم بکردایە. بەو داهاتەی هەمە، ئێستا توانای ئەوەم هەیە پێشینە بدەم بە تەندروستیی کوڕەکەم، بیبەمە لای پزیشک و تەنانەت دەرمانیشی بۆ بکڕم."

یەکێک لە پایەکانی هاوبەشیی UNDP و شێڵ بریتییە لە لەخۆگرتنی کۆمەڵایەتی و زامنکردنی گەیشتن بە دۆخناسکترین و وەلانراوترین کۆمەڵەکانی خەڵک. ڕێبازێکی هاوبەشی هاوسەنگ لە ڕەگەزدا لە چەقی چالاکییەکانی هاوبەشییەکەدایە بۆ پەرەپێدانی ناوخۆ و نەهێشتنی هەژاری.

هەزاران ژن لە بەسڕە ڕووبەڕووی هەمان بەرەنگاری بوونەتەوە وەک کەریمە، بەرگەی ناخۆشیی جەنگیان گرتووە و ناچاربوون ببنە تەنها پەیداکەری قووتی خێزانەکەیان. لە کۆمەڵگا دۆخناسکەکاندا لە بەسڕە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە ئاستێکی بەرزدایە، بەتایبەت لەنێو ژناندا. بە بەرنامەکانی گوزەران، ژنانی وەک کەریمە پڕچەکدەبن بە کارامەییەکان بۆ هێزی کار و هەروەها هەلی دامەزراندنیان پێدەدرێت کە توانایان پێدەبەخشێت بۆ بەدەستهێنانی داهات و بوون بە تاکی بەبەرهەم لە کۆمەڵگا ناوخۆییەکانیاندا، وە بۆ گواستنەوەی کارامەییەکانیان بۆ نەوەکانی داهاتوو وردە وردە سووڕی هەژاری کۆتایی پێبێت.

 

نوسین و وێنە لەلایەن فەرەح سایەغ ەوە/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن