ئەنجومەنی پارێزگاى بەسڕە پلانێکی ستراتیژی دادەڕێژێت بۆ به‌رێوه‌بردنى كه‌رتى نه‌وت وگاز بە شێوەیەکی کاریگەرانە

cover
پاڵاوگه‌ی نه‌وت له‌ به‌سڕه‌. وێنه‌: ڕاگه‌یاندنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق "یونامی"/ 2016

بەسڕە، 1 ی تشرینی دووەمی 2017- بەسڕەی پارێزگای باشوری عێراق، لە ئێستادا پلانێکی ستراتیژی سێ ساڵەی بۆ نەوت و گاز هەیە. ئەم پیشەسازیە کە پایەیەکی سەرەکی ئابوری بەسڕەیە، وادانراوە هەزاران کەس بخاتە سەر کار و ساڵانە ملیاران دۆلار داهاتی هەبێت. بەڵام بە داخەوە ئەم پیشەسازیە نەیتوانی ئامانجە پێشبینی کراوەکانی بێنێتە دی. وا هەڵسەنگێندراوە کە دەکرێت کاری ئەم پیشەسازیە خێراتر بکرێت لەڕێی بەڕێوەبردنێکی گونجاو و دروستەوە هەروەها لەڕێی باشترکردنی توانست و شارەزاییەکانەوە. ئەنجومەنی قەزای بەسڕە خەریکی خستنەڕووی ئەم کێشەیەیە تا ڕادەیەك لەگەڵ لیژنەی نەوت و گازی سەر بەم ئەنجومەنە.

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • لە مانگی تشرینی دووەمی 2016 ەوە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەوە کاری کردوە لەگەڵ لیژنەی نەوت و گازدا بۆ پەرەپێدانی پلانە ستراتیژیەکە
  • یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌م پلانه‌ دروستکردنی هەلی کار بەتایبەتی بۆ گەنجان، لەکاتێکدا ڕەچاوی کاریگەریە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکانیش بکرێت
  • دەکرێت کاری ئەم پیشەسازیە خێراتر بکرێت لەڕێی بەڕێوەبردنێکی گونجاو و دروستەوە هەروەها لەڕێی باشترکردنی توانست و شارەزاییەکانەوە

بەم هۆکارە، لیژنەکە پلانێکی ستراتیژی داڕشت پاڵپشت بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. ئەم پاڵپشتیە لەڕێی ڕێکەوتننامەی بەسڕەوە دەبێت کە واژۆ کراوە لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پارێزگای بەسڕەدا لە ساڵی 2015 دا بۆ دابینکرنی هاریکاری تەکنیکی لە چەند بوارێکی سەرەکیدا بۆ پارێزگاکە، بە لەخۆگرتنی پلانداڕشتنی ستراتیژیشەوە.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2016 ەوە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەوە کاری کردوە لەگەڵ لیژنەی نەوت و گازدا بۆ پەرەپێدانی پلانە ستراتیژیەکە. لە مانگی تەمموزی 2017 دا، ئەنجومەنی قەزای بەسڕە یەکەم ڕەشنووسی دانا، وە ڕەزامەندی لەسەر کۆتا ڕەشنووس دا بۆ ئەوەی لە مانگی ئەیلولی 2017 دا چاپ بکرێت. سەدان چاپ دابەشکرا بەسەر پشکدارەکاندا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2017 دا.

سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز، بەڕێز عەلی شەداد ئەلفارس، وتی :" ئێمە باوەڕمان بە گرنگی پلانداڕشتنی ستراتیژی هەیە بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانێکی بەردەوامی چڕ لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا. بە درککردن بەو ڕاستیەی نەوت و گاز بریتین لە گرنگترین سەرچاوەی سامانی نیشتیمانی عێراق لە ئێستادا، لیژنەی نەوت و گاز پێویست بوو لەسەری کە پەیڕەوی شێوازێکی زانستیانە بکات لە پلانداڕشتندا بۆ داهاتووی بەسڕە."

هەروەها بەڕێز عەلی شەداد وتیشی :" ئێمە سوپاسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکەین بۆ دابینکردنی پشتیوانی لۆجیستیکی و تەکنیکی لە هەموو پرۆسەی پلانداڕشتنەکەدا. ئێمە ئه‌ركه‌كانى ياسايى لیژنەکەمان پەیڕەوکرد لە پلانداناندا بۆ دڵنیابوون لە کۆنتڕۆڵکردنی کاری کۆمپانیاکانی نەوت و گێڕانی ڕۆڵێکی یاساییانە."

داڕشتنی پلانە ستراتیژیەکە بە شێوازێکی بەشدارانە بووە، پشکداران بە چالاکانە بەشداریان کرد لە ڕاوێژکردن و کۆبونەوەدا لەگەڵ وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەییدا لە بەسڕەدا. بەشداربووان بریتی بوون لە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای بەسڕە و لیژنەی نەوت و گاز و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وزەی پارێزگای بەسڕە پێکەوە لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆی بەسڕە بۆ نەوت و گاز و کۆلیژ و پەیمانگا تەکنیکیەکان و شارەزایاندا. ئەم بەشداربووانە ئاستەنگیەکانیان دەستنیشانکرد هەر لە کێشە سیاسیەکانەوە تا لایەنە ئابوری و ژینگەییەکان و ئاڵۆزیە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو ململانێی نێوان عەشیرەتەکان و جیاوازیەکانی نێوان کەمایەتیەکان و نەتەوەکان و هەروەها بەربەستە تەکنۆلۆژیەکانیش.

ئامانجە سەرەکیەکانی پلانەکە هاوتا لەگەڵ ڕوانگەی پارێزگاکەدا دادەنرێت بۆ پشتیوانیکردنی پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گازی بەسڕە، بۆ دروستکردنی هەلی کار بەتایبەتی بۆ گەنجان، لەکاتێکدا ڕەچاوی کاریگەریە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکانیش بکرێت. پلانەکە پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت کە چێوەیەکی هەماهەنگی دروست بکات لەگەڵ پشکداراندا کە تەنها ئەمە دەتوانێت پەرەبدات بە کەرتێکی وەها گەورە و ئاڵۆز.

سەرۆکی نوسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە بەسڕە، بەڕێز تاهیر شرایدە، وتی :" ئەم پلانە ستراتیژە نوێیە کاردەکات وەکو ئامڕازێکی ڕێنیشاندەر تا ئەنجومەنی قەزای بەسڕە بتوانێت بۆ چەندان ساڵی داهاتوو پشتی پێ ببەستێت. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی پشتیوانی تەکنیکی کە ببێتە هۆی بەڕێوەبردنێکی کاریگەری کەرتێکی وەها گرنگ، کە دەکرێت بخرێتە گەڕ بۆ پەرەپێدانی مرۆیی."

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن