پشتیوانیکردنی کارسازان و پەرەپێدەرانی کار بۆ بەهێزکردنی گەشەکردنی ئابوریی بەسڕە لەلایەن هاوبەشێتی نێوان UNDP و کۆمپانیای Shell دا

Basra
وۆرکشۆپ سەبارەت بە دامەزراندنی کاری بچوك و هوشیاری دارایی له‌ به‌سڕه‌. فۆتۆ: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2017

بەسڕە، حوزه‌یران 2017- زیاتر لە 65 کارسازی عێراقی ڕاهێنانیان پێکرا لەم دواییانەدا سەبارەت بە دامەزراندنی کاری بچوك و بەڕێوەبردنی کار و هوشیاری دارایی لەلایەن هاوبەشێتی نێوان UNDP و کۆمپانیای Shell دا.

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • 65 كارسازی عێراقی له‌ به‌سڕه‌ زانیاریان وه‌رگرد سەبارەت بە كارگێڕی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرۆكه‌ی كاره‌كان و بازارگه‌ری و پتر
  • حەمزە سامی، دووکانێکی بچوکی سەرتاشی هەیە لە ئەلدەیر، وتی :" ئەم وۆرکشۆپە یارمەتیدەرم بوو بۆ بیرکردنەوە لە داهاتووی دوکانەکەم"
  • سود گەیاندن بە زیاتر لە 35 کار کە پەیوەندیدار بوون بە بازاڕی ناوخۆوە لەگەڵ دروستکردنی هەلی کاری زیاتر

ئەم هاوبەشێتیە قۆناغێکی نوێی خستەگەڕ لە پڕۆژەی گوزەرانیەکەیدا، لە سەرەتای ئەمساڵدا. ئەم کارە ئامانج لێی بریتیە لە یارمەتیدانی کۆمەڵگاکان لە ناحیەکانی ئەلنەشوان و ئەلدەیری بەسڕە بە چالاکیەکانی خستنە سەر کار و دروستکردنی داهاتی جێگیرەوە لەڕێی پشتیوانی دارایی و جگە لە دارایی بۆ دەستپێککارانی کار و کارە بچووکەکان.

لەماوەی دوو وۆرکشۆپی پێنج ڕۆژەوە کە لە بەروارەکانی 13 بۆ 22 ی ئایاری 2017 دا بەسترا، پیاوان و خانمان و گەنجان لە هەردوو ناحیەکەدا کۆبونەوە بۆ فێربوونی بەڕێوەبردنی دارایی و خەمڵاندنی بیرۆکەی کار و پلاندانان بۆ قازانج و بازاڕگەڕی و شتانی تر. یارایشتگای خانمان و سوپەرمارکێت و دووکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل و دارتاشخانە کۆمەڵێك بوون لە بیرۆکەی کارەکان. بەشداربوان شیکاریەکی وردیان ئەنجامدا بۆ ئەم بیرۆکانە و هەمان ئەم شیکاریانە بەکار دێت بۆ پشتیوانیکردنە دارایی و تەکنیکیەکانی پڕۆژەی گوزەرانی.

سودمەندبوانی قۆناغی پێشووتری ئەم پڕۆژەیە بانگهێشت کران بۆ بەشداربوون لە وۆرکشۆپەکاندا بۆ نوێکردنەوەی کارامەیی و زانیاریەکانیان سەبارەت بە کار. خاتوو کەریمە، کە پشتیوانیکرا بۆ دامەزراندنی مینی مارکێتێك، ئەزمونەکەی باسکرد لەگەڵ هاوبەشێتیەکەی نێوان UNDP و کۆمپانیای Shell دا و ئەو کاریگەریەی کە هەیبوە لەسەر ژیانی و ڕێژەی داهاتەکەی. خاتوو کەریمە بەردەوامبون و گەشەکردنی کارەکەی بۆ بەشداربوەکان باسکرد، پاش وەرگرتنی پشتیوانی لە UNDP بۆ لایەنە پێویستەکانی خستنە گەڕی کارەکەی (دیکۆر، کەلوپەل و شمەك) هەروەها باسی فێربوونی تۆماری دارایی و شیکارکردنی بازاڕیشی کرد. بەشداربووە نوێیەکان چیرۆکی ئەم خانمەیان بەلاوە هاندەر و پاڵنەر بوو.

حەمزە سامی، کە دووکانێکی بچوکی سەرتاشی هەیە لە ئەلدەیر، وتی :" ئەم وۆرکشۆپە یارمەتیدەرم بوو بۆ بیرکردنەوە لە داهاتووی دوکانەکەم، وە دانانی کارەکەم لەسەر ئەو بیردۆزە ئابوری و کارامەییانەی لێرە فێریان بووم"

پێش بەگەڕخستنی پڕۆژەی گوزەرانی، لەڕێی ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای هەردوو ناحیەکەوە ئەوە دەرکەوت کە پشتیوانیکردن بۆ دروستکردنی داهات ئەولەویەتە. ئەمەش لە وەڵامی ئەو سەختیانەوە هات کە بەهۆی کەمی خستنە سەرکاری لاوان و کەمی سەقامگیری کار و کەمی بەشداربوونی هێزی کار و ناسەقامگیری لە خستنەسەرکارەوە هات لەلایەن کەرتی گشتیەوە.

کەمتر لە سەدا 50 ی دانیشتوانی بەسڕە لە هێزی کاردان. کارەکان لە ئەلنەشوە و ئەلدەیردا بە شێوەیەکی سیستەماتیکی بنەما نەکراون لەسەر داواکاری بازاڕ یان لێکۆڵینەوەی دروست. سەرباری ئەمە، کەمی لایەنە پێویستەکان وەکو کارامەیی بەڕێوەبردن و ڕاگەشتن بە پارە بەربەستێکی گەورەبووە لە باشترکردن و دروستکردنی داهاتێک بۆ کارە هەبووکان.

لە کانوونی دووەمی 2017 دا، پڕۆژەی گوزەرانی دەستیکرد بە هەڵسەنگاندنێکی چڕی بازاڕ کە نەخشەکێشان بۆ بازاڕ و کەلێن لە شیکاریەکان و شیکاریی لە قەبارەی بازاڕ  و هەلەکانی ناو ئەلنەشوە و ئەلدەیری لە خۆ گرتبوو. ئەمەش دوابەدوای بانگەشەیەکی شەفاف و گشتگیر هات بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵگاکانی هەردوو ناحیە و دابینکردنی ڕاهێنان بۆ کارامەییەکانی پەرەپێدانی کار بۆ کارسازان و خەمڵاندنی بیرۆکەی کار.

بە تەرکیزکردن لەسەر برەودان بانگەشەکردنی گەنجان و خانمان بۆ کار، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بنەماکرا لەسەر پێوەرێکی توندی هەڵبژاردن. ئەم پڕۆژەیە ئامانج لێی بریتی بوو لە سود گەیاندن بە زیاتر لە 35 کار کە پەیوەندیدار بوون بە بازاڕی ناوخۆوە لەگەڵ دروستکردنی هەلی کاری زیاتر.

زەهرا بەندەر، کە بێوەژن و دایکی پێنج منداڵ بوو لە ئەلنەشوە، وتی :" ژمارەیەکی زۆر کەم لە خانمان کار دەکەن لە گوندەکەمدا، لەبەر ئەوە دووکانی جوانکاری و مکیاجەکەی من یەکەم دووکان دەبێت لەوێ[ئەلنەشوە]. من زۆر پێویستم بەم جۆرە ڕاهێنانە بوو بۆ فێرکردنم لەسەر چۆنیەتی هەژمارکردنی قازانج و ڕاکێشانی کڕیار و بە سەرکەوتوویی هێشتنەوەی کارەکەم. من زۆر بەجۆشم بۆ پێداچوونەوەی هەموو ئەوانەی لێرەدا فێریان بوو و دەستکردن بە کارکردن لەسەر کردنەوەی دوکانەکەم."

لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا، هەر بەشداربوویەکی هەڵبژێردراو پلانێکی ورد دادەڕژێت لەسەر پێویستیەکانی کارەکەی. پشتیوانی دارایی تەرکیز دەکاتەوە لەسەر دابینکردنی کەلوپەل و شمەک و هاریکاری زیاتر بەو پێیەی هەڵسەنگاندنەکە بە گرنگ و پێویستی دادەنێت بۆ بەشداربوان بۆ کردنەوە و بەگەڕخستنی کارەکانیان. بەشداربوان پشتیوانی نادارایش وەردەگرن وەکو ڕاهێنانی زیاتر سەبارەت بە کارسازی و کارامەییەکانی پەرەپێدانی کار.

بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی سەقامگیری لە ساڵی 2017 دا، هاوبەشێتیەکەی نێوان UNDP و کۆمپانیای Shell کاری بەدواداچوون و چاودێریکردنی بەردەوام ئەنجام دەدەن بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکان، هەروەها زانیاری دابین دەکەن بۆ پێکەوە بەستنی بەشداربوان بۆ خزمەتگوزاریە ناوخۆییەکان و سەرچاوەی پارە و/یان کۆکردنەوە. ئەم هاوبەشێتیە کاریش دەکات لەسەر دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی ڕاهێنان یان کارامەییەکانی پەرەپێدان.

ئەم تەداخولکردنانە ئەو وانە فێربوانە دەخاتە گەڕ کە بەهۆی سەرکەوتنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گوزرانەوە دروست بوون، کە پشتیوانی لە سودمەندبوانی زۆری کرد بۆ فراوانکردنی کارەکان و خستنەسەرکاری ئەندامانی کۆمەڵگاکانیان لە بەسڕەدا، هەروەها شایستەی خەڵاتی نایابێتی بۆ کارمەندی جێبەجێکاری پێشکەوتوو لەلایەن کۆمپانیای Shell ەوە بوون بۆ هەڵسوڕانی کۆمەڵایەتی.

هاوبەشێتی نێوان UNDP و کۆمپانیای Shell لە ساڵی 2012 دا خرایە گەڕ بۆ بنیادنانی پلانداڕشتنی بەشداریپێکار و توانستی پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆیی و جێبەجێکردنی چالاکی پەیوەستدار بە کۆمەڵگاکانی نزیك کێڵگەی نەوتی مەجنون لە پارێزگای بەسڕە لە باشوری عێراقدا. ئەم هاوبەشێتیە  ئامانج لێی بریتیە لە دڵنیابوون لە ڕاهێنانی پیشەگەری ئاست بەرز و پشتیوانیکردنی ژینگەیەکی کاری زۆر بچوك و بچوك و مامناوەند.

وەدەستهاتنی کاری شیاو و گەشەکردنی ئابوری یەکێکە لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs) کە ئەمیش ئامانجی کارکردنە لەسەر سەختیە فشاراویەکان کە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە لە 2030 دا، وەکو هەژاری و گۆڕانکاری کەشوهەوا و ململانێ.

لە سەرەتای وەگەڕخستنەکەیەوە، ئەم هاوبەشێتیە بە سەرکەوتووانە چەندان دەستپێشخەری ئەنجامداوە لە بەسڕەدا، بۆ خستنەکاری پرۆسەی پلاندانانی گشتگیر بۆ پەرەپێدانی ناحیەکان و دروستکردنی هەلی ئابوری بۆ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بە خانمان و گەنجان و کەسانی کەمئەندامیشەوە.

 

 SDG8#

#SDG10

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن