هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell ڕێخۆشکردن بەرەو گەشەکردنی ئابوری بەردەوام

Nazeer
نەزیر دوکانی دارتاشی خێزانەکەی بەڕێوە دەبات لە ناحیەی ئەلنەشوەدا لە بەسڕە و سوودی لە پڕۆژەی بژێوی بینیوە لە ژێر هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell دا. وێنە : فەرەح سایەغ/ UNDP /2016 عێراق

بەسرا، 03  ئایار 2017- لەگەڵ باوکیدا، نەزیر ی تەمەن 37 ساڵان چەندین ساڵە دووکانە بچوکە دارتاشیەکەی خێزانەکەی دەبات بەڕێوە لە بەسڕەدا لە باشوری عێراق. کارەکەی بریتیە لە دروستکردنی دەرگا بۆ ماڵەکانی گوندەکەی خۆی لە ناحیەی ئەلنەشوە لە بەسڕەدا.

خاڵە بەرچاوەکان

  • نەزیر وتی :" بە ئامێرە کۆنەکەم، دەمتوانی تەنها 25 دەرگا لەمانگێکدا دروست بکەم، بەڵام بەم مۆدێلە دەتوانم 50 دەرگا دروست بکەم. "
  • نەزیر لەگەڵ کەسانی تردا کە لاوان و خانمانیشیان تێدا بوو، پشتگیری دارایی و جگە لە داراییان وەرگرت لەژێر هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell دا،
  • هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell لە بەسڕەدا لە ساڵی 2012 دا خراوەتە گەڕ بۆ بنیادنانی پلاندانانی بەشدارانە و بنیادنانی توانستی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی چالاکیە پەیوەندیدارەکان لە کۆمەڵگاکانی نزیک کێڵگەی نەوتی مەجنون لە پارێزگای بەسڕە

تایبەتمەندی و دەستڕەنگینیی نەزیر بریتیە لە هەڵکۆڵین و دیزاینکردنی دەرگا دارینەکان بە خۆشنوسیی عەرەبی.

نەزیر وتی :" کارەکانم وەکو دارتاشی گوند باش دەڕۆیشت بەڕێوە، بەڵام ئامێرێکی زۆر کۆنم هەبوو، کە دەبوە هۆی دواخستنی تەواوبوونی بەرهەمەکانم."

لەڕێی ئەنجومەنی ناوخۆیی ئەلنەشوە وە، نەزیر ئاگاداری پڕۆژەی بژێوی بوو، لەژێر هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell دا، کە پشتگیری دامەزراندنی کاری هەرە بچوک و کارە هەبووەکانی تر دەکات لە ناحیەکاندا، لەڕێی لە نزیکەوە هەماهەنگیکردن لەگەڵ پشکدارەکان و کۆمەڵگاکاندا.

نەزیر لەگەڵ کەسانی تردا کە لاوان و خانمانیشیان تێدا بوو، پشتگیری دارایی و جگە لە داراییان وەرگرت لە پڕۆژەکەوە لەڕێی پرۆسەیەکی پێشکەشکردن و هەڵبژاردنەوە. بەهۆی ئەوەی ئامانجی پڕۆژەکە بریتیە لە بنیادنانی توانستی هێزی کاری ناوخۆیی و دروستکردنی هەلی کار بۆ کۆمەڵگاکانی نزیک لە کێڵگەی نەوتی مەجنونەوە لە پارێزگای بەسڕەدا، نەزیر و کەسانی تر بەشدارییان کرد لە ڕاهێنانی کارسازیی گشتی و وەدەستهێنانی کارامەییە پێویستەکان وەکو چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دارایی و بازاڕگەڕی و تۆمارکردنی دارایی.

پڕۆژەی بژێوی پاش ڕاوێژکردن بە پشکدارانی ناوخۆیی لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکاندا کەوتە گەڕ، بە ئامۆژگاریکردن سەبارەت بە پێویستیە ئەولەویاتەکانی کۆمەڵگاکانی نزیک کێڵگەی نەوتی مەجنون  و تەداخولە کاراکانی پەرەپێدانەوە.

پشتگیریەکان دابینکردنی ئەو کەلوپەلانەشی لەخۆگرتبوو کە خاوەن کاران پێویستیان بوو بۆ دەستپێکردنی کارەکانیان یان بۆ باشترکردنی ئەو کارانەی کە هەیانە.

نەزیر ئامێرێکی گەورەتر و هاوچەرختری وەرگرت بۆ شوێنی کارەکەی، ئەمەش وادەکات بتوانێت پارچەی دارینی گەورەتر بە نیوەی کاتی پێشوو بەرهەمبێنێت.

نەزیر وتی :" بە ئامێرە کۆنەکەم، دەمتوانی تەنها 25 دەرگا لەمانگێکدا دروست بکەم، بەڵام بەم مۆدێلە دەتوانم 50 دەرگا دروست بکەم. "

بەهۆی دوو هێندە بوونی بەرهەمەکانیەوە، داهاتەکەی نەزیریش دوو هێندە بوو. وە بە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتەکەی و باشتربوونی کارەکەی بەهۆی ئەو ڕاهێنانانەی وەریگرتبوو، نەزیر وەبەرهێنانی کرد و ئامێرێکی تریشی کڕی، وە بە کۆکردنەوەی پارە توانیشی ئۆتۆمبیلێك بکڕێت.

نەزیر وتی :" ئامێرە نوێیەکەم کڕی چونکە بە ئاسانتر دارەکان هەڵدەکۆڵێت و خەڵکیش حەز بە دیزاینی دەرگای جوان و سەرەنجڕاکێش دەکەن. بەهۆی ئۆتۆمبیلە نوێیەکەمەوە دەتوانم منداڵەکانم ببەمە قوتابخانە و بەرهەمەکانم بگەیەنمە کڕیارەکانم و پارەی زیاتر پەیدا بکەم."

هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell لە بەسڕەدا لە ساڵی 2012 دا خراوەتە گەڕ بۆ بنیادنانی پلاندانانی بەشدارانە و بنیادنانی توانستی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان، هەروەها بۆ جێبەجێکردنی چالاکیە پەیوەندیدارەکان لە کۆمەڵگاکانی نزیک کێڵگەی نەوتی مەجنون لە پارێزگای بەسڕە لە باشوری عێراقدا. ئەم هاوبەشیە بەهەمان شێوە ئامانج لێی بریتیە لە بەگەڕخستنی ڕاهێنانی پیشەگەریی ئاست بەرز و پشتگیریکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاری هەرە بچوک و بچوک و مامناوەند.

وەدەستهێنانی کاری باش و گەشەکردنی ئابوری یەکێکە لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام کە مەبەست لێی بریتیە لە کارکردن لەسەر یەکێك لە گەورەترین ئاستەنگیەکان کە جیهان لە ساڵی 2030 دا دووچاری دەبێتەوە، وەکو هەژاری و گۆڕانکاری کەشو هەوا و ململانێ.

لە ساتی بەگەڕخستنیەوە، هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell توانیویەتی بە سەرکەوتوانە دەستپێشخەریەکان لە بەسڕەدا ئەنجام بدات کە دەبێتە هۆی پرۆسەیەکی پلاندانانی پەرەپێدانی گشتگیرترانە لە ناحیەکاندا هەروەها دروستکردنی هەلە ئابوریەکان بۆ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بە خانمان و لاوان و کەسانی کەمئەندامیشەوە.

 

تێکست و فۆتۆ: فەرەح سایغ/ UNDP عێراق