هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell: گۆڕینی گەشتی فێربوون

Baneen
بەنین تەمەنی 12 ساڵە و لە یەکی سەرەتاییەوە لە قوتابخانەی ئەلجەوادەین بووە و هیوادارە بەردەوام بێت لە گەشتی خوێندنەکەی تا دەبێتە ئەندازیاری تەلارسازی. وێنە: فرح صايغ/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2017

بەسڕە، 23 ی نیسانی 2017- بەنین یەکێك بوو لە نزیکەی 300 خوێندکار لە قوتابخانەی ئەلجەوادیانی سەرەتایی و چێژ و سوودی دەبینی لە دامەزراوە نوێیەکان  کە شیاندنەوەیان بۆ ئەنجام درابوو لە سەرەتای 2016 دا لەلایەن هاوبەشێتی UNDP و Shell یەوە.

خاڵە بەرچاوەکان

  • بەهۆی هاوبەشێتی UNDP و Shell یەوە قوتابخانەی ئەلجەوادیان شیاندنەوەیەکی گەورەی بۆ ئەنجامدرا و قاتی دووهەمیشی بە پۆلەوە بۆ دروستکرا.
  • بەنین وتی :" بەڕای من قوتابخانەکەم زۆر جوانە ئێستا. باشترین قوتابخانەیە لە ئەلدەیر دا."
  • مامۆستاکەی بەنین، موحەمەد، وتی :" نمرەی تاقیکردنەوەی قوتابیەکانیشم باشتر بوون بەهۆی باشترکردنی ژینگەی فێربوونیانەوە."

بەنینی 12 ساڵان وتی :" من لە پۆلی شەشم و لە پۆلی یەکەوە لە قوتابخانەی ئەلجەوادیان بووم. خۆم و خوشکە بچوکەکانیشم دێین بۆ ئەم قوتابخانەیە."

لەنێو چەندان ئاستەنگیدا، بەنین و هاوپۆلەکانی بەهۆی بچوکی پۆلەکانیانەوە توشی گرفت بووبوون. نزیکەی 50 قوتابی لە یەک پۆلدا بوون و ئەم قەرەباڵغیە وایکردبوو لەسەر رەحلەی یەکتر دابنیشن و هزری مامۆستاش بەم قەرەباڵغیەوە بڕوات، ئەمەش لە دەرەنجامدا کاریگەری دەکردە سەر ڕێژەی تێگەشتن و فێربوونی قوتابیەکان.

بەنین وتیشی :" پۆلەکانمان زۆر گەرم بوون  و پڕبوو لە منداڵ، هەندێکیان لەسەر زەویەکە دادەنیشتن و زۆر گرانبوو بۆمان بتوانین فێربین و ئاگاداری وانەکان بین."

لەپاڵ نۆژەندکردنەوەی قوتابخانەیتر و دروستکردنی باخچەی یاری و تەداخولەکان بۆ سەلامەتی ڕێگاوبان بۆ منداڵاندا، قوتابخانەی ئەلجەوادیان بە تایبەتیی لەلایەن هاوبەشێتی UNDP و Shell ەوە لەڕێی کۆمەککردنی کۆمپانیای نەوتی باشور بۆ گێڕاندنەوەی تێچوونەکانی خۆشگوزەرانی- SOC یەوە ئەنجام درابوون.

بۆ خستنەڕوو وە باسکردنی ئاستەنگی نەبوونی شوێن لە قوتابخانەی ئەلجەوادیاندا، پڕۆژەی شیاندنەوەکە دروستکردنی قاتی دووهەمی قوتابخانەکەشی لەخۆ گرتبوو بە شەش پۆلی تەواو سازکراوەوە، لەگەڵ ژووری مامۆستایان و تاقیگەی زانستیدا، کە لە ئێستادا هەموویان بەکاردەهێنرێن. هەروەها یەکەی ساردکردنەوە و رەحلەی نوێش بۆ هەر پۆلێک دابینکراون و ژمارەیەکی گونجاو لە قوتابیان لە پۆلەکاندا جێیان دەبێتەوە.

بەنین وتی :" بەڕای من قوتابخانەکەم زۆر جوانە ئێستا. باشترین قوتابخانەیە لە ئەلدەیر دا. هەموو منداڵەکان حەزدەکەن زیاتر لە قوتابخانەکەدا بمێننەوە، چونکە لێرەدا هەموو شتێکمان هەیە."

مامۆستاکەی بەنین، موحەمەد وتی :" پاش تەواوبوونی نۆژەندکردنەوەکان و دروستکردنی بەشەکان، ڕێژەی ئامادەبوونی قوتابیەکانیش زیادی کردوە. نمرەی تاقیکردنەوەی قوتابیەکانیشم باشتر بوون بەهۆی باشترکردنی ژینگەی فێربوونیانەوە."

بەنین وتی:" قوتابخانە بەلای منەوە گرنگە چونکە خەون بەوەوە دەبینم ببمە ئەندازیاری تەلارسازی لە داهاتوودا، هەروەها زۆر تێدەکۆشم و سەعیدەکەم بۆ ئەوەی بەردەوامبم لە خوێندنی ناوەندی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانکۆ."

هاوبەشێتی نێوان UNDP و Shell لە بەسڕەدا لە ساڵی 2012 دا بەگەڕخراوە بۆ بنیادنانی پلاندانانی بەشدارانە و توانستی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی چالاکی پەیوەندیدار لە کۆمەڵگاکانی نزیك کێڵگەی نەوتی مەجنون ەوە لە پارێزگای بەسڕەدا لە باشوری عێراق. هەروەها ئامانج لە هاوبەشێتیەکە بریتیە لە دابینکردنی ڕاهێنانی پیشەوەریی ئاست بەرز و پشتگیریکردنی ژینگەی کاری هەرە بچوک و بچوك و مامناوەندی.

 

نوسین و وێنە لەلایەن فەرەح سایەغ ەوە/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن