هاوبه‌شیی نێوان به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان و کۆمپانیای شێڵ کاری شیاندنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌ به‌سڕه‌ ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ده‌ره‌نجامه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان

Basra School opening
قوتابیانی قوتابخانه‌ی الجوادین له‌به‌سره‌به‌شداریان کرد له‌ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌دا له‌به‌رواری 31 ئازار. فۆتۆ: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2016

به‌سڕه‌، 31 ئایار 2016 – ململانێ له‌ عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌رتی په‌روه‌رده‌ درووستکردووه‌، بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ندین به‌ره‌نگاری له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن و گه‌یاندن و به‌رده‌وامیدان و جۆری ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌دا. به‌تێپه‌ڕبوونی کات، به‌تایبه‌ت خراپیی جۆری ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی بۆ قوتابیان و خوێندکاران ده‌سته‌به‌رکراون، ده‌شێت هۆکارێکی له‌ناوبه‌ری پاڵنه‌ربێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی سنوردارکردنی ده‌رفه‌ته‌کانی فێربوون.

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • 200 قوتابیی دیکه‌ده‌توانن له ساڵی خوێندنی نوێدا له‌‌قوتابخانه‌ی الجوادین ی بنه‌ڕه‌تی بخوێنن
  • کاری شیاندنه‌وه‌دروستکردنی نهۆمێکی نوێی له‌خۆگرت بۆ دروستکردنی شه‌ش پۆلی نوێ و تاقیگه‌یه‌ک و ژوورێکی مامۆستایان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی یه‌که‌یه‌کی پاڵاوتن و ساردکردنی ئاو
  • به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌ده‌رباره‌ی پشتیوانیی UNDP و کۆمپانیای شێڵ عێراق گوتی: "هه‌وڵه‌کانیان توانامان پێده‌به‌خشن له‌گه‌یاندنی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشتردا بۆ قوتابییه‌کانمان و کۆمه‌ڵگاکه‌مان."

بۆ پشتیوانیی ده‌سته‌به‌رکردنی جۆری باشی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن هاوشان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ به‌رده‌وامیپێدراوه‌کانی په‌ره‌پێدان SDG دا، وه‌ به‌ ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شاره‌وانی الدیر دا، UNDP و کۆمپانیای شێڵ هه‌وڵه‌کانیان یه‌کخست بۆ شیاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی الجوادین ی بنه‌ڕه‌تی که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری پارێزگای به‌سڕه‌. کۆمه‌کی دارایی له‌ڕێی مه‌له‌فی کۆمه‌کی دارایی خۆشگوزه‌رانیی سه‌ر به‌ کێڵگه‌ نه‌وتی مه‌جنوونه‌وه‌ بۆ ته‌رخانکراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری هاوبه‌شیی UNDP، به‌ڕێز ظاهر شریده‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتریدا و گوتی: "شیاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی الجوادین ی بنه‌ڕه‌تی سێهه‌مین پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی سه‌رکه‌وتووه‌ که‌ له‌ڕێی هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای شێڵ عێراقدا ئه‌نجاممانداوه‌. دوو قوتابخانه‌ی دیکه‌ به‌ناوه‌کانی قوتابخانه‌ی المعرفة ی بنه‌ڕه‌تی و قوتابخانه‌ی العلاءالدین ی بنه‌ڕه‌تی که‌ له‌ ناوچه‌ی النشوة ی سه‌ر به‌ پارێزگای به‌سڕه‌ن له‌ ساڵی 2013 دا نوژه‌نکرانه‌وه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌شداره‌ ناوخۆییه‌کاندا کارده‌که‌ین و ڕاوێژ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ین بۆ دیاریکردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک پڕده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ نه‌ک ته‌نها دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌ الدیر به‌ره‌و‌پێشده‌بات به‌ڵکو ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که‌ چۆن ده‌توانین به‌ ده‌سته‌جه‌می جیاوازی له‌ ژیانی دانیشتوانی عێراقییه‌کاندا دروستبکه‌ین."

کاری شیاندنه‌وه‌که‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ مانگدا له‌ مانگی شوبات تا مانگی کانوونی یه‌که‌می 2015 ئه‌نجامدرا و پێکهاتبوو له‌ ژماره‌یه‌ک کاری نۆژه‌نکردنه‌وه‌ و به‌ده‌مه‌وه‌دان له‌ ناویاندا زیادکردنی نهۆمێکی نوێ بۆ دروستکردنی شه‌ش پۆلی نوێ و تاقیگه‌یه‌ک و چه‌ند ژوورێکی مامۆستایان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کاری زیاتری له‌خۆگرت وه‌ک دامه‌زراندنی یه‌که‌یه‌کی پاڵاوتن و ساردکردنی ئاو‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌، دابینکردنی مێزی نوێ بۆ قوتابیان و که‌لوپه‌لی ناو قوتابخانه‌، وه‌ ڕێکخستن و چاککردنی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌ به‌ شوێنه‌کانی یاریکردنیشه‌وه‌. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌که‌ قوتابخانه‌که‌ی ڕازانده‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ڕه‌چاوکردنی پێداویستییه‌کانی سه‌لامه‌تی بۆ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی باشتر.

به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌ به‌ڕێز نجیب مجید بوني، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌های پڕۆژه‌که‌ کرده‌وه‌ و گوتی: "ئێمه‌ سوپاسگوزاری UNDP و کۆمپانیای شێڵ عێراق و هه‌موو ئه‌و هاوبه‌شانه‌ین که‌ به‌شداربوون له‌ هێنانه‌دیی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا. هه‌وڵه‌کانیان توانامان پێده‌به‌خشن له‌ گه‌یاندنی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشتردا بۆ قوتابییه‌کانمان و کۆمه‌ڵگاکه‌مان."

زیادکردنی ئەو شەش پۆلە نوێیە واتە قوتابیی زیاتر دەتوانن دەستیان بە خوێندن بگات. لە ساڵی داهاتووی خوێندندا، ٢٠٠ قوتابیی دیکە دەتوانن لە قوتابخانەکە بخوێنن، کە ئەمەش دەکاتە دوو هێندەی ژمارەی قوتابیانی قوتابخانەکە لە کاتی ئێستادا.

بەڕێوەبەری گشتیی کێڵگە نەوتی مەجنوون، بەڕێز إحمد عطااللە، گوتی: "کاری ئێمە لەناو و لەنزیکی ئەو کۆمەڵگایانەدا کە کاری تێدا دەکەین بەشێکی گرنگی بەشداریکردنمانە بۆ عێراق. تەواوکردنی پڕۆژەیەکی شیاندنەوەی قوتابخانەیەک لە الدیر بۆ دروستکردنی ژینگەیەک کە منداڵە عێراقییەکان بتوانن تێیدا بەردەوامبن لە خوێندن، وە دەستبەرکردنی شوێنی زیاتر بۆ قوتابیی زیاتر، شتێکی زۆر پاداشتبەخشە."

ئێستا کە لەچوارەمین ساڵیدایە، هاوبەشیی نێوان بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNDP لەگەڵ کۆمپانیای شێڵ، لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت، یەکەم، تەرکیز دەخاتە سەر گەیاندنی دەسپێشخەرییەکانی پەرەپێدان بەو کۆمەڵگە ناوخۆییانەی دەکەونە دەوروبەری کێڵگە نەوتی مەجنوون، کە لەلایەن کۆمپانیای شێڵ عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت. سەرەڕای شیاندنەوەی قوتابخانەکان، دەسپێشخەرییەکان بریتین لە بنیادنانی شوێنی یاری بۆ منداڵان و پشتیوانیکردنی کاری کۆن و نوێ. وەک بەشێک لەم کارە، UNDP پشتیوانیی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەکات بۆ زامنکردنی ئەوەی کە نیگەرانییەکان و کارە لەپێشینەکانی ئەو کۆمەڵگە ناوخۆییانەی کراونەتە ئامانج لە پلان و پڕۆسەکانی حکومەت و گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا ڕەنگدانەوەیان هەبێت.

بەشی دووەمی هاوبەشییەکە تەرکیزی خستووەتە سەر پەرەپێدانی توانای هێزی کاری کەرتی نەوت و غاز لە بەسڕە. وە چالاکییەکان پەرەپێدانی توانای بەڵێندەرانی نەوت و غاز ، وەهەروەها دیزاینکردن و هەڵسەنگاندنی بەرنامەکانی خولی ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی لەخۆدەگرێت.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن