بەوردی

Alt text for imageوێنە لەلایەن ماجیک کارپێت / © UNDP عێراق

بنەما لەسەر ئەو چێوەی کارەی لە ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتیدا دابینکراوە، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بە هاریکاریی لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا بەوردی بەرنامەکانیان دادەڕێژن بۆ ئەوەی لەلایەنی ڕەگەزەوە هەستیار بن. هاوتا لەگەڵ ستراتیژیەتی یەکسانیی ڕەگەزیی سەر بە UNDP و ئەجێندای هەشت خاڵیی کە باس لە پەیوەستبوونێکی بەهێزی هاوبەشەکان دەکات بۆ باشترکردنی دۆخی ئەو خانمانەی ململانێ و کارەساتەکان کاری تێکردوون. بەرنامەکانی UNDP بریتین لە:

١. هاوبەشی پێکردنی ئەو لایەنانەی پەیوەستن بە ڕەگەزەوە هەر لە قۆناغەکانی سەرەتای پەرەپێدانی پڕۆژەکەدا.

٢. هاندانێکی چالاکانە بۆ بەشداربوونی خانمان لە بەرنامە و پەرەپیدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا.

٣. دڵنیابوون لە پرۆسەیەکی چاکبونەوەی وەڵامدانەوە لەسەر ڕەگەز کە هاندانی هەل و بژاردەی یەکسان بۆ خانمان بکات

٤. پەرەپێدانی توانستەکان بۆ گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی.

بۆ پاڵپشتییکردنی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای مەدەنیی لە پەیوەستبوونیان بۆ باسکردنی جیاوازیی ڕەگەزیی لە عێراقدا، UNDP لە عێراق ڕێبازێکی دوو لایەنەی گرتۆتە بەر:

ا. دڵنیابوون لەوەی هەموو بەرنامە و پڕۆژەکان لەلایەن دەستوری جیهانیی UNDPیەوە ڕەزامەندیی دراوەتێ لەسەر یەکسانیی ڕەگەزی بەو شێوەیەی لە بەرنامەی وڵات بۆ حوکمڕانیی دیموکراتی و حوکمی یاسا و کەمردنەوەی هەژاری و ڕێگریی لە قەیراندا هاتووە. تیمێکی هەمە شارەزایی بە ڕاوێژکاری ڕەگەزەوە پێداچوونەوەیەکی ورد ئەنجام دەدات بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکە لەسەر دڵنیابوون لە لەخۆگرتنی لایەنە ئاست بەرزەکانی پەیوەست بە ڕەگەز.

ب. ئەو بەرنامانە پەرەپێدەدات کە هانی پێوەری تایبەتی دەدات بۆ باسکردنی کێشە ئەولەویەتەکانی سەبارەت بە ڕەگەز. بەرنامەی ڕەگەز کاری UNDPیی عێراق بەهێزتر دەکات لەڕێی بەرنامەی بزوێنەری بەردەوامی پێشەنگەوە بە هاوبەشیکردن لەگەڵ پشکدارانی عێراقیدا. ئەم بەرنامانە بە ڕاهێنانی تایبەتەوە ئامانجیان بنیادنانی توانست و بەهێزکردنی شارەزایانە لە عێراقدا لەسەر کێشەکانی سەبارەت بە ڕەگەز و بڵاوکردنەوەی باشترین کار بۆ بەرنامەکانی UNDPی عێراق.