بەهێزکردنی ژنان

تێڕوانینی گشتی

دۆخی خانمانی عێراق سەرباری ئەوپەڕی هەوڵی حکومەتی عێراقی لەسەر باسکردنی نایەکسانیی ڕەگەزیی، خراپتر بوە لە ٢٠٠٣ەوە. خانمانی عێراق %٥٧ی دانیشتوان پێک ده‌هێنن و یەك لە ١٠ ماڵی عێراقیدا لەلایەن بێوەژنێکەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا خانمانی عێراقی ناڵاندویانە بەوەی لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە پەراویزخراون، ئەمەش بەهۆی چەندین ساڵ لە جەنگ و ململانێ و توندوتیژی و ئابڵوقەی ئابوریی. ڕاپرسیەکی ئۆکسفام لەم دواییانەدا دەریخست %٥٥ی وەڵامدەرە مێینەکان قوربانیی توندوتیژیی بون و %٢٢ دووچاری توندوتیژی ناوماڵ بونەتەوە. وەزیرە خانمەکان لە شەش وەزیرەوە لە ٢٠٠٣دا کەمیکردوە بۆ ١ دانە لە پێکهاتەی حکومەتی ٢٠١٠دا.

ئامانجەکانمان

UNDP باسی نایەکسانی دەکات لەڕێی ئەوەی بە وردیی بەرنامەکانی دابڕێژێت تا لەڕووی ڕەگەزەوە هەستیار بن و شارەزایان لەسەر کێشەکانی ڕەگەز بەهێز بکات و کێشەکانی خانمان بڵاوبکرێتەوە و باشترین کار دابنرێت بەوشێوەیەی ڕێنمایی دەکرێت لەلایەن دەستورە هاوبەشەکان و ستراتیژیەتی یەکسانیی ڕەگەزیی ٢٠٠٨-٢٠١٣ و پلانی هەشت خاڵەی نوسینگەی چاککردنەوە و ڕێگریی لە ململانێ.زیاتر

نوسینگەی هاریکاریی یاسایی

خانمێك چاوەڕێی هاریکاریی یاساییە لە هەولێر. خانمان و کۆمەڵگا دۆخناسکەکان لە ئێستادا دەتوانن بگەنە دادوەری لەڕێی نوسینگەکانی هاریکاریی یاسایی سەر بە UNDP. زیاتر

چیرۆکەکانی ئێمە

free counselling
فۆتۆ UNDP عێراق 2012

ڕاوێژێکی ئاسان و نرخ گونجاو

زۆربەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی  ڕووبەڕووی سیستەمی یاسادان دەبنەوە، نە زانیاری یاساییان هەیە  وە نە دەزانن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن و داکۆکی لە مافەکانیان بکەن وزیاتر 

family store
فۆتۆ UNDP عێراق 2012

یەکسانی واتە کار

چیرۆکەکانی دەربارەی دەسکەوتە ئابووریەکانی ژنانی عێراق ئیلهام دەبەخشێتە بانکەکان کە دەزگای پارەدارکردن دابمەزرێن بۆ مەبەستی پارە پێدانی ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەی بچووکن. ژمارەیەکی بەرچاوی ژنانی خاوەنزیاتر 

چیرۆکی زیاتر

پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکانمان

  • پاڵپشتی و یەکسانی و ئاسایشی خێزانی

    دەگەڕێت بە دوای هاوکاری پەرەپێدانی ستراتیژیەک بۆ پاراستنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی ( GBV) و پەنادانیان و تێکەڵبوونەوە و گەشتن بە دادوەری دابین دەکات. ئەم پرۆژەیە پشتگیری تەکنیکی و ڕاوێژکاری دابین دەکات بۆ قوربانیان، لە ڕێگەی بنیادنانی بەرفراوانی تواناکان بۆ گروپە حکومی و ناحکومیەکان. پرۆژەکە پاڵپشتی توانای دامەزراوە ڕەسمی و ناڕەسمەکان دەکات بۆ دامەزراندنی سیستمی پارێزگاری خیزان و ئاسانکاریەکان بۆ سەپاندنی یاسا و گەیشتن بە دادوەری بۆ قوربانیانی توندوتیژی دەکات. مەبەستی دروستکردنی چەند میکانیزمێکە بۆ بەهێزکردنی قوربانیان و بەهەمان شێوە گروپ و دەستەکانی کردووە بە ئامانج کە هاوکاری تێکەڵبوونەوەی قوربانیانە لەگەڵ کۆمەڵگەکاندا. زیاتر 

پڕۆژەی زیاتر ببینە