ڕاوێژێکی ئاسان و نرخ گونجاو

Counsel
ژنێک لە کاتی وەرگرتنی ڕاوێژی یاسایی لە عێراق

زۆربەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی  ڕووبەڕووی سیستەمی یاسادان دەبنەوە، نە زانیاری یاساییان هەیە  وە نە دەزانن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن و داکۆکی لە مافەکانیان بکەن و وەنە ئەو توانا دارایتەشیان هەیە کە بتوان بیدەن بە ڕاقێژی یاسایی.

خاڵە بەرچاوەکان

  • تیمەکانی نووسینگەی یارمەتیدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ناویاندا ٤ پارێزەری عێراقی و توێژەرێکی کۆمەڵایەتی هەیە، رۆژانە لە لایەن هاوڵاتیانی عێراقیەوە سەردانیان دەکرێت کە دەستیان ناگات بە سەرچاوە و ئامرازە یاساییەکان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری.
  • ئەمە بەشێکە لە پاڵپشتیەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانی کردن لە پرۆژەکانی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا کە تا ئێستا ١٤ ملیۆن یۆرۆیان بەخشیوە بەو بوارە.

ئێلیزای ١٤ ساڵ  کە کچێکی کوردوە عاشقی کوڕە درواسێکەیان بوو و سکی لێی پڕ بوو.

ئێلیزا دەڵێت، " کاتێک کە خێزانەکەمان پێیان زانی، حاشایان لە هەر دووکمان کرد و ڕەوانەی بەندینخانەیان کردین. زۆربەی برادەرەکانمان ترسابوون لەوەی لە ژێر ناوی شەرەفدا هەر دووکمان بکوژرێن."

بە هۆی هەستیاری حاڵەتەکەوە، هەر دوو خێزانەکە نەیانتوانی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە یەکتریەوە. لەبەرئەوە، گەڕان بە دوای وەرگرتنی یارمەتی یاسایی لە نووسینگەی یارمەتیدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە هەواڵی ئەم لایەنەشیان لە دراوسێکانیان بیستبوو.

بە هەماهەنگی  لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان  و هاوەڵەکانیان لە بواری جێبەجێکردندا، کە ئەوانیش بریتیبوون لە هاوپەیمانی (هارتلاند) و ڕێکخراوی هاندانی ژنان، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەستا بە دامەزراندنی سێ نووسینگەی یارمەتیدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک، وەک بەشێک لە بەرنامەی هێنانەدی دادپەرەوەری بۆ هاوڵاتیە عێراقیە دۆخناسکەکان. 

تیمەکانی ئەم نووسینگانە، کە لە ناویاندا چوار پارێزەری عێراق و توێژەرێکی کۆمەڵایەتی هەن ڕۆژانە لە لایەن هاوڵاتیانی عێراقیەوە سەردانیان دەکرێن بۆ مەبەستی بەدەست کەوتنی سەرچاوە یاخود ئامرازە یاساییەکان بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری.

ئەم بەرنامەیە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابین کراوە بە بڕی ١٥٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی. ئەم بەشە کۆمەکیەی یەکێتی ئەوروپا بۆ پرۆژەکانی پشتیوانیکردنی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا تاکو ئێستا بڕی ١٤ ملیۆنی بەخشیوە.

پیتەر باچێلەر، بەڕێوەری UNDP لە عێراق دەڵێت، " ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی توانیان بێنە لامان و زانیاری وەربگرن لەسەر مافە یاساییەکانیان و ڕاوێژی ڕوو بە ڕوو بکەن لەسەر کێشە تایبەتیەکان، وە لە هەندەێک حاڵەتدا داوایان دەکرد کە یەکێک لە پارێزەرەکانی  نووسینگەی یارمەتیدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەرایەتیان بکات لە دادگادا."

ئێلیزا سوپاسگوزارە کە خێزانەکەی ئەو و خێزانی کوڕەکە دواجار چوونە لای نووسینگەی یارمەتیدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئێلیزا دەڵێت، " پارێزەرێکی نووسینگەکە، حاڵەتەکەی ئێمەی لەگەڵ خێزانی هەر دوولاماند باس کرد، وە دوای  ووت و وێژکردنێکی درێژخایەن، خێزانی هەر دوو لامان گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە هاوسەرگیری بکەین."  وە ئەمەشی  خستە سەر قسەکانی ئێلیزا، " ئێستا بە خۆشی لەگەڵ مێردەکەمدا دەژیم و منداڵێکی شیرەخۆرەی جوانیشمان هەیە."

چیرۆکی ئێلیزا نموونەیەکە لەو هەڕەشە زۆر گەورانەی دووچاری ژنان دەبێتەوە لە عێراق بە هۆی کوشتن نە ناوی شەرەفەوە، وە لە هەندێک کاتیشدا هەڕەشەکە ڕووبەڕووی منداڵەکەی ناو سکیان دەبێتەوە.