یەکسانی واتە کار

Small Shop
خێزانێکی عێراقی بەو کۆمەکیەی کە لە لایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرووەکانەوە بۆیان دابین کراوە دووکانێکی بچووک دەکەنەوە. وێنەکە لە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرووەکانەوە گیراوە.

چیرۆکەکانی دەربارەی دەسکەوتە ئابووریەکانی ژنانی عێراق ئیلهام دەبەخشێتە بانکەکان کە دەزگای پارەدارکردن دابمەزرێن بۆ مەبەستی پارە پێدانی ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەی بچووکن.

خاڵە بەرچاوەکان

  • بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک خێزانە مێینەکان و ژنە دۆخناسکە عێراقیەکیان کە پێک هاتوون لە: ژنە هەژارەکان و دانەمەزراوەکان و بێوەژنەکان و ئەو ژنانەی ئاوارەی ناوخۆن لەگەڵ ژنانی کەم ئەندام دەستیان ناگات بە سەرچاوە دارایی و قازانجە کۆمەڵایەتیەکان، وەکو ئاسایشی کۆمەڵایەتی و موچەی خانەنشینی و خۆراک [بایەعی] کە لەلایەن سیستەمی دابەشکردنی گشتی حکومەتی عێراقیەوە دابەش دەکرێت.

ژمارەیەکی بەرچاوی ژنانی خاوەن پرۆژەی عێراقی کە توانیبوویان بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان تێک بشکێنن و سەرکەشی بکەن بە کارە بازرگانیە بچووکەکانیانەوە یەکیان گرت بۆ گێڕانەوەی ئەزموونەکانی خۆیان لە بەرەنگار بوونەوەی ئاستنەگیەکان و چۆنێتی زاڵ بوونیان بەسەریاندا تاوەکو ببنە بەشێکی تەواوکاری ئابووری عێراق.

لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، عێراق بە جەنگ و ناکۆکی و توندوتیژی و ئابڵوقە وململانێی ناوخۆیی دەناسرێتەوە. ژنانی عێراق بە ناچاری بارێکی گرانیان کەوتبووە  سەر شان. ژنان یەک لەسەر دەی سەرۆک خێزانی هەموو خێزانەکانی  عێراق پێک دەهێنن و لە ٪٩٠ ئەم ژنانەش بێوەژنن.  ڕێژەی بێکاری لە ناو ژنانی عێراقدا لە ئێستادا بەرزترینی ڕێژەکانە لە ناوچەکەدا. بە تەنها یەک ژن لە ناو هەر دە ژنێکدا لەسەر کار دامەزراوە  یاخود بە شێوازێکی چالاک بە دوای کاردا دەگەڕێت.

شەزا دایکێکی بێوەژنی خاوەن پێنج منداڵی خەڵکی بەغدادە  کە ئامادەی کۆنفراسەکە  بوو دەگەڕێتەوە و دەڵێت، " بێ هیوا بووم کاتێک مێردەکەم کوژرا بە هۆی بۆمبێکەوە لە کاتی جەنگدا. هیچ داهاتێکم نەبوو، وە  لە خانووی  مێردەکەم دەریان کردم."  دەشڵێت، " بە هۆی ڕێکخراوێکی ژنان لە ناوچەکەمدا، خولێکم بینی بۆ بەڕێوەبردنی کاری بازرگانی بچووک، بوارەکانی داڕشتنی بوجە و ژمێریاری و بەڕێوەبردنی کۆگام خوێند. ئێستا، دووکانێکی بچووکم هەیە و

 

بە هۆی ئەوەوە منداڵەکانم دەتوانن بەردەوامی بە خوێندن بدەن."

چیرۆکەکەی شەزا وەرگیراوە لە یەکەمین کۆنفرانس لەسەر ئابووری ژنان کە لەشاری بەغدادی پایتەختی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢دا  ڕێکخرا. کۆنفرانسەکە بە هەماهەنگی نێوان بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان  و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران ڕێکخرا.

چیرۆکەکەی ئەو و ١١ چیرۆکی دیکە خراونەتە ناو ڕاپۆرتی، ( هاندانی ئابووری ژنان لە عێراق: تێکهەڵکێشانی ژنان بە ئابووری عێراق) کە بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسەکەدا بڵاوی کردەوە. لە نێو چیرۆکەکانی تردا، ڕاپۆرتەکە باس لە چیرۆکی نوور دەکات، لێکۆڵەرێک لە بابلەوە؛ ڕیم لە بەسڕەوە کە دوای تێپەڕینی تەمەنێکی زۆر فێری خوێندن و نووسین بووە؛ ئەریج کەسێکی ئەکادیمی لە دیالەوە کە لە ئێستادا شارەزایە لە بواری بەڕێوەبردنی کاردا؛ وە شەهلا لە هەولێرەوە کە بژێوی ژیان پەیدا دەکات لە ڕێگای دوورین و پینەکردنی جل و بەرگەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک خێزانە مێینەکان و ژنە دۆخناسکە عێراقیەکیان کە پێک هاتوون لە:  ژنە هەژارەکان و دانەمەزراوەکان و بێوەژنەکان و ئەو ژنانەی ئاوارەی ناوخۆن لەگەڵ ژنانی کەم ئەندام دەستیان ناگات بە سەرچاوە دارایی و قازانجە کۆمەڵایەتیەکان، وەکو ئاسایشی کۆمەڵایەتی و موچەی خانەنشینی و خۆراک [بایەعی] کە لەلایەن سیستەمی دابەشکردنی گشتی حکومەتی عێراقیەوە دابەش دەکرێت.

ڕۆژ شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیران، لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند،" حکومەتی عێراق چەندین دەستپێشخەری کردووە بۆ بە دەمەوەچوونی کێشەکانی یەکسانی جێندەر و دان نان بە توانا شاراوەکانی ژنانی عێراقی و ئەو ڕۆڵە کە دەتوانن بیبینن بۆ باشترکردنی ئابووری وڵاتەکە." دان بە ڕاستیەکیشدا دەنێت و دەڵێت،" بەهەرحاڵ، شتی زۆر زیاتر ماوە کە دەبێت بکرێت بۆ گوڕدانە ئەم هەوڵانە تاوەکو کاریگەریەکی هەستپێکراویان هەبێت، تاوەکو ژنان ئیش و کاری باشتریان هەبێت بە پشتیوانی ڕێوشوێن و ڕێکارە دروستەکان."