SubscribeSubscribe
ناوەندی هەواڵ
  • بە شانازییەوە UNDP پاڵپشتیی جەنگی دژی گەندەڵی دەکات Aug 11, 2016

    بەرنامەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UNDP) و حکومەتی عێراقی ئەمڕۆ لە بەغداد ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی توانستی حکومەت بۆ ئاشکراکردن و لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی کەیسە ئاڵۆزەکانی گەندەڵی

  • بەخشینەکانی نەرویج بۆ سەقامگیرکردنی هەوڵەکان لە عێراقدا گەشتە ١٠.٧ ملیۆن دۆلار Aug 9, 2016

    حکومەتی پادشایەتی نەرویج بڕی ٣ ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) ی سەر بە (UNDP) ، کە پاڵپشتیی دارایی بۆ دەستپێشخەرییە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکان لە ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). بەم بەخشینە، نەرویج بڕی ١٠.٧ ملیۆن دۆلاری ئاڕاستەی کۆمەکی(FFIS) کردوە لە ساڵی ٢٠١٦دا.

  • UNDP یارمەتیدەرە لە دابینکردنی ئاوی پاك بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن کەس لە پارێزگای سلێمانی دا Aug 7, 2016

    بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و پارێزگای سلێمانی ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد لەسەر چاککردنەوەی تۆڕی سەرەکی ئاوی شاری سلێمانی کە ئاوی پاك بۆ زیاتر لە .یەك ملیۆن کەس دابین دەکات

  • دەستەی مافی مرۆڤ پەرەدەدات بە ستراتیژیەتی خۆی کە لەلایەن UNDP و پەرلەمانی عێراقەوە پاڵپشتیی دەکرێت Jul 28, 2016

    پەرەدان بە ستراتیژیەت و پلانی کردار و ڕێکاریی کردارە ستانداردەکان (SoP) بۆ دەستەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەران (CoR) لە عێراقدا، هەموو ئەمانە دەرەنجامی وۆرکشۆپێکی ٥ ڕۆژیی بوو کە ئەنجامدرا بە هاوبەشی، لە تونس لە ٢٤ ۆ ٢٨ی تەمموزی ئەمساڵدا، لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و CoR دا. بەشداربوەکان بریتیبوون لە پەرلەمانتاران و ڕاوێژکاران و ستافی هونەری سەر بە دەستەکە. وۆرکشۆپەکە لەڕێی بەرنامەی بەڕێوەبردنی بەرپرسانە و بەهێزکردنی بەشداریکردنی سەر بە UNDP (SPAG) ەوە ئەنجام درا، وە ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی (SIDA) کۆمەککرا.

  • پەرلەمانتاران ئامادەکراون بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە ئابووری و داراییەکان و چاودێریکردنی بوجە Jul 27, 2016

    بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی ڕێکخست لەسەر میکانیزمی ئاخاوتنی پەرلەمانیی لەسەر بوجەی نەتەوەیی، لە ٢٤ بۆ ٢٧ ی تەمووز دا لە تونس. ڕاهێنانەکە بۆ ٢٣ ئەندامی دەستەی دارایی و نوسینگەی دارایی و چەند دەستەیەکی تری پەیوەست بە بوجە و شیکاریی دارایی بوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (CoR)، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی دارایی و ئابووری سەر بە ئەنجومەنی قەزاکان.

  • بیست و شەش بەخشەری نێودەوڵەتی بەڵێن دەدەن ٢.١ ملیار دۆلار بۆ قەیرانی عێراق دابین بکەن Jul 21, 2016

    زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار لە پارەی نوێ بەڵێندراوە دابین بکرێت بۆ خەڵکانی عێراق لە وەڵامی ئەو هەڵمەتە زوڵم و زۆردارییەی داعش ئەنجامی دەدات و بۆتە هۆی ئازار چەشتن و بێبەشبوون و کاولکاریی بۆ خەڵکی عێراق. بۆ باسکردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی ئاوارەکانی عێراق دووچاری بونەتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتونەتە دەنگ بۆ دابین کردنی پاڵپشتیی مرۆیی زۆر پێویست وەکو خۆراك و ئاو و پەناگە بۆ ئەوانەی پێویستیانە، هەروەها بۆ یارمەتیدان لە پێکهێنانی دۆخێك کە ئاوارەکان بە سەلامەتی و خۆویستانە بگەڕێنەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان بە زووترین کات. دەکرێت بناغەی سەقامگیریی بەدەست بێت ئەگەر قەیرانە مرۆییەکانی عێراق ئەهوەنتر بکرێتەوە و هاوڵاتیەکانی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان، بە هەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و بایەخی تەندروستی و پەروەردە و هیوایەك بۆ بوژانەوەی ئابووری

  • موبادەرەی نوێ کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا و ئەنبار Jul 17, 2016

    بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و تۆیۆتا عێراق گرنگترین ڕێکەوتننامەیان واژۆکرد لە هەوڵێر ئەمڕۆ بۆ ڕاهێنانپێکردن و خستنەسەرکاری سەدان کەسی ئاوارە.

  • بیست و پێنج جێگر وەزیر وشیاریی دران لەسەر بوجەدانان و بەڕێوەبردنی درەنجامدار Jun 18, 2016

    لە پاڵپشتییکردنی ئەجێندا گرنگەکەی حکومەت بۆ چاکسازیی، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ٢٥ جێگر وەزیر بەشداریدەکەن لە وۆرکشۆپێکی ئاست بەرزدا لە نیوەی حوزەیراندا لە عەمان بۆ ئاخاوتن لەسەر بوجەدانان و بەڕێوەبردنی دەرەنجامدار. وۆرکشۆپەکە بە پاڵپشتیی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و پاڵپشتیی بەرنامەی مۆدێرنەکردنی کەرتی گشتی (I-PSM)ی سەر بە UNDP ئەنجام درا.

  • بیست و پێنج جێگر وەزیر وشیاریی دران لەسەر بوجەدانان و بەڕێوەبردنی درەنجامدار Jun 18, 2016

    عەمان- لە پاڵپشتییکردنی ئەجێندا گرنگەکەی حکومەت بۆ چاکسازیی، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ٢٥ جێگر وەزیر بەشداریدەکەن لە وۆرکشۆپێکی ئاست بەرزدا لە نیوەی حوزەیراندا لە عەمان بۆ ئاخاوتن لەسەر بوجەدانان و بەڕێوەبردنی دەرەنجامدار. وۆرکشۆپەکە بە پاڵپشتیی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و پاڵپشتیی بەرنامەی مۆدێرنەکردنی کەرتی گشتی (I-PSM)ی سەر بە UNDP ئەنجام درا

  • ئەو هەڵمەتی پاکردنەوەیەی یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دەکات، زیاتر لە ٢٥٠٠ تەن خاشاکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەکەنەوە Jun 16, 2016

    دوێنێ زیاتر لە ٢٥٠٠ تەن لە خاشاك کۆکرانەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق: هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەلەبجە لە دەرەنجامی هەڵمەتی یەك ڕۆژەی با کوردستان پاکبکەینەوە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەککرابوو. بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هوشیارییەوە لەسەر پاراستنی ژینگە، هەڵمەتەکە پاڵپشتییکرابوو لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP) ی سەر بە یەکێتی ئەوروپا لە UNDP و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە وە بە هاریکاریی دۆستانی ژینگەی ڕێکخراوی پاکژ (COEF) ڕێکخرابوو.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن