SubscribeSubscribe
ناوەندی هەواڵ
  • UNDP دەبێتە هاوبەشی دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی کەنەدی بۆ بەرەوپێشخستنی توانای بەڕێوەبردنی عێراق لە قەیراندا Jun 12, 2016

    بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و دامەزراوەی کەنەدی قازانج نەویست لەسەر حوکمڕانیکردن (IoG) هاوبەشیینامەیەکیان واژۆکرد لە بەغداد کە ئامانجی بەرەوپێشخستنی توانستی بەڕێوەبردنی عێراق بوو لە قەیراندا. هەروەها UNDP پاڵپشتیی IoG دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی فیدڕالیزمی باج و دەرچوون لە مەرکەزییەت و بونیادنانی هەستانەوە، کە ئەمە هەوڵێکی هاوبەشە بۆ یارمەتیدانی عێراق تا سەقامگیر ببێتەوە و دیموکراسییەتی فیدڕاڵی و ئابوری گەشە بکات.

  • ئیتاڵیا کۆمەککیی زیاتر دابین دەکات بۆ چالاکیەکانی سەقامگیرکردن لە ناوچە ئازادکراوەکاندا Jun 5, 2016

    کۆماری ئیتاڵیا بڕی ٤.٩١ ملیۆن دۆلار (٤.٥ ملیۆن یۆرۆ)ی تر دەبەخشێتە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێی سەر بە UNDP کە بوجەی دەستپێشخەریی خێرا دابین دەکات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). ئەمە دوابەدوای بەخشینی ٢.٧٢ ملیۆن دۆلار (٢.٥ ملیۆن یۆرۆ)ی ترە کە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٥دا بوو، هەموو کۆمەکەکە لە دەزگای ئیتاڵی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی (AICS)یەوە دەبێت بەکۆی ٧.٦٣ ملیۆن دۆلار (٧ ملیۆن یۆرۆ)

  • پاڵپشتیکردن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی حکومەت بەردەوامە لەڕێی ڕاهێنانی دووبارە ئەندازیارییکردن لە سیستەمی کار و شێوازەکانی جێبەجێکردندا Jun 2, 2016

    وەکو بەشێك لە پاڵپشتییەکەی بۆ حکومەتی عێراق لە ئاسانکاریی کاریگەر و کارا لە دەستکەوتنی خزمەتگوزاریی ئاست بەرز و خێرا بۆ هاوڵاتیانی عێراق،بەرنامەی هاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی عێراقی I-PSM سەر بە UNDP، وۆرکشۆپێکی ٥ ڕۆژەیی لەسەر ئاسانکردنی سیستەمی کار و ڕێکارییەکان و شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانی ئەنجامدا لەسەر ئاستی نەتەوەیی دامەزراوەکاندا. ئەم خولی دووەمە کە بەشێکە لە زنجیرەیەك لە وۆرکشۆپی پەرەپێدانی توانست لە عەمان ڕێکخراوە و بنەما لەسەر دەرەنجامەکانی وۆرکشۆپی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا دروستکراوە.

  • بەشداربە لە هەڵمەتی "با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەك ڕۆژدا" لە بەرواری ١٥ حوزەیراندا May 31, 2016

    هەڵمەتی با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەك ڕۆژدا لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا ڕێکخراوە و لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP جێبەجێدەکرێت و یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دەکات. هەڵمەتەکە لە ١٥ی حوزەیراندا لە هەموو پارێزگاکانی هەرێـم، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەدا جێبەجێ دەکرێت.

  • دهۆک (ستراتیژیەتی پەرەپێدانی٢ ساڵەی قەزاکان) دەخاتە کار و پاڵپشتیی دەکرێت لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و UNDP May 29, 2016

    پارێزگای دهۆک (ستراتیژیەتی پەرەپێدانی قەزاکان)ی بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٨ خستە کار لە بۆنەیەکی ڕێکخراودا بە هەماهەنگیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP و یەکێتی ئەوروپا EU و ڕێکخراوی ناحکومیی (NOREL)ەوە. ئەم ستراتیژیەتە کە بە پاڵپشتیی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی کۆمەککراو لەلایەن یەکێتی ئەوروپا LADP ی سەر بە UNDP دانراوە، ئامانجی پێشخستنی شەش بوارە، ئابوریی کەرت-فراوان، شوێنە جوگرافیەکان، خزمەتگوزاریە حکومیەکان، ژینگەی وەبەرهێنان، کارایی دارایی و کارگێڕیی و سەرچاوە مرۆییەکان.

  • ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان ڕێککەوت لەسەر ئەولەویەتی کردارەکان بۆ بەڕێوەبردنی کارای قەیرانەکان و بەهاناوەچوونی کتوپڕ لە کوردستاندا May 18, 2016

    ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیران (JCC) لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا (KRG)کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژەی بەست لە بەرواری ١٧ و ١٨ ی ئایاردا لە هەولێر، کە زیاتر لە ٦٠ نوێنەری دامەزراوە و نوسینگە حکومیەکانی تێدا بەشداربوو بوو. ئەم کۆنفرانسە کە لەلایەن JCCیەوە دەستپێشخەریی لێ کراوە و ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی داوە، باسی کردارە ئەولەویەتەکانی کرد بۆ باشترکردنی هەماهەنگی و بنیادنانی شارەزایی ناوخۆ و باشترکردنی کارایی جوڵاندنی سەرچاوەکان و بەکارهێنانیان بۆ بەڕێوەبردنی قەیران بە کاریگەریی و بەهاناوەچوونی کتوپڕ.

  • فینلەندا بەخشینەکانی بۆ کۆمەککردنی خێراکردنی سەقامگیریی ناوچە تازە ئازادکراوەکان بەکاردێنێت May 16, 2016

    کۆماری فینلەندا بڕی ١.١٣ ملیۆن دۆلار (١ ملیۆن یۆرۆ)ی دابینکرد بۆ بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

  • خۆبەخشانی زیاتر ڕاهێنانیان پێکرا بۆ پاڵپشتیکردنی داهێنانی UNDPی یەکێتی ئەوروپا بۆ دەستپێخەریی پەرەپێدان May 13, 2016

    لەڕێی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکدەکرێت، وۆرکشۆپێکی پێناساندن و ڕاهێنان بە خۆبەخشان لەسەر داهێنان بۆ پەرەپێدان ڕێکخرا لە ڕۆژەکانی ١١ بۆ ١٣ی ئایار لە هەولێر. ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە جێبەجێکرا و هانی کارسازی کۆمەڵایەتی و بازرگانیی دەدات لەڕێی شێوازەکانی وەکو دیزاینکردنی بیرکردنەوە و مۆدیڵی کارکردن تا گەنجە کارسازەکان ئاشنا بکات بەم بیرۆکانە و شێوازی جێبەجێکردنیان.

  • پارك و سەنتەری پەرەپێدانی کۆمەڵگە لە کورانی عەینکاوە لە هەوڵیر کرایەوە May 9, 2016

    بۆ نیشانەکردنی کۆتاییهێنان بە باشترکردنی ڕێگرییەکانی نیشتەجێبونە ناڕەسمیە چڕەکان لە هەولێردا، سەنتەرێکی پەرەپێدانی کۆمەڵگا و باخێك لە کوڕانی عەینکاوە کرایەوە. باشترکردنی سیستەمی دابینکردنی نیشتەجێکردن لە هەولێر، کە پێشتر پڕۆژەی نیشتەجێکردنی ناڕەسمیی کوڕانی عەینکاوە بووە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆمەککراوە و لەلایەن بەرنامەی نێشتەجێکردنی مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان (UN-Habitat)ەوە جێبەجێ دەکرێت بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP). جێگریی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری.

  • ئەڵمانیا بڕی ٣.٩ ملیۆن دۆلاری تر دەبەخشێت بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردن لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراقدا May 6, 2016

    ئەڵمانیا بڕی ٣.٩ ملیۆن دۆلاری تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS ی سەر بە UNDP، ئەم دامەزراوەیەش دارایی بۆ دەستپێشخەریی خێرا دابین دەکات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). بە بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئەڵمانیا بۆ دامەزراوەکە دەگەیەنێتە ١٦ ملیۆن دۆلار.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن