SubscribeSubscribe

مەقالەکان

  • ئاڵوگۆڕی زانیاریی هاوتایان لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا Feb 27, 2014

    ئاڵوگۆڕی زانیاریی هاوتاکان ئامڕازێکی فێربوونی بەهێزە. ئەم ئامڕازە بەکارهێنرا لە وۆرکشۆپی دووهەمی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی هاوتاکان لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دا کە UNDP ڕێکی خستبوو لە هەولێر لە بەرواری 25 بۆ 27 ی شوباتی 2014دا.

  • دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەکادیمیای عێراق لە تاراوگە و زانکۆ عێراقیەکاندا Dec 11, 2013

    بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆیی LADP قۆناغی دووهەم بریتیە لە بەرنامەیەکی چەند دەزگایەی چەند ساڵەی UNDP کە ئامانجی دڵنیابوونە لەوەی هەموو هاوڵاتیانی عێراق بە شێوەیەکی کارا سوودمەندن لە پرۆسەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی و دەتوانن دەستیان بگاتە خزمەتگوزاری ئاست بەرز.

  • پاراستن و برەودان بە مافەکانی ژنان Jul 11, 2013

    زۆرێک لە ژنان لە عێراقدا لەڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەوە وەلانراون. لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدان لە کارکردندا لەسەر ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی توانابەخشین دەبنەوە بە ژنانی عێراقی.

  • بە لامەرکەزیکردنی دەسەڵات لە عێراقدا Jul 10, 2013

    عێراق ماوەی چەندین ساڵە هەوڵ دەدات بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوارییە ناوخۆییەکان. یەکێک لە ڕێگاکانی بەدەستهێنانی ئەمە بریتییە لە توانان بەخشین بە حکومەتە ناوخۆییەکان بۆ ئەوەی خۆیان کاری یاتر ئەنجام بدەن لەڕێی پڕۆسەیەکەوە کە بە لامەرکەزیکردن ناسراوە. لە هەنگاوێکدا بۆ بەلامەرکەزیکردنی فەرمانڕەوایی لە عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران یاسایەکی چاککراوی دەسەڵاتە پارێزگاییەکانی پەسەند کرد کە بەشێوەیەکی بەرچاو ئەرکی حکومەتە ناوخۆییەکان دەگۆڕێت. لەخۆگرتنی یاساکە، هەنگاوێکی بەرچاو نیشان دەدات بە ئاڕاستەی سیستەمێکی فیدڕاڵیی لامەرکەزی.

  • بەگەڕخستنی ستراتیژیەتی ژینگە بۆ عێراق Jun 25, 2013

    عێراق نیعمەتی زۆری بەسەردا ڕژاوە بەهۆی بوونی سەرچاوەی سروشتیی زۆرەوە، وەکو نەوت و گاز و خاکی کشتوکاڵی. سەرباری ئەمانە، ڕێکاریی کتوپڕ پێویستن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پسیبوون و بەبیابانبوون و وشکەساڵی کە هەڕەشە لەسەر بوونی ئەو سەرچاوانە دەکەن.

  • زامنکردنی ئەوەی کە دەنگیان دەبیسترێت – ململانێی پەڕلەمانتارە ئافرەتەکان May 16, 2013

    سەرەڕای سەرکەوتوویی عێراق لە جێبەجێکردنی ئەرکی دەستووریدا بە تەرخانکردنی لەسەدا ٢٥ی کورسییەکانی پەڕلەمانی وڵاتەکە بۆ ئافرەتان، بەڵام ئافرەتان بە کەمنوێنەری دەمێننەوە لە ئاستە باڵاکانی کەرتی گشتی و حکومەتدا.

  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP هاریکاریی دارایی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستەبەر دەکات May 1, 2013

    بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP هەستاوە بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ هەشت یەکێتیی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO لە عێراقدا، کە نوێنەرایەتیی ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی CSO دەکەن. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO لەلایەن UNDPەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ ئەنجامدانی ئەو دەستپێشخەرییانەی یارمەتیدەر دەبن کە برەودان بە مافەکانی مرۆڤ، و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و هەروەها گەیاندنی بڕی پێویستی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق.

  • بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ برەودان بە بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی Jan 22, 2013

    بەرنامەی بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی عێراق لەلایەن UNDP یەوە (I-PSM) کاردەکات بۆ چاکسازیکردن لە خزمەتگوزاریە گرنگەکانی عێراقدا وەکو تەندروستی و ئاو و پاکژیی. بەنزیکبونەوەی دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی بەرنامەکە، UNDP چاوی بە بەڕێز د. ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەوت لەگەڵ ئەندامانی تری حکومەت بۆ پشتڕاستکردنەوەی پەیوەستبونی پێکەوەیی لەسەر ئامانجەکانی بەرنامەکە.