بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ برەودان بە بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی

Tue Jan 22 00:00:00 EST 2013

وێنە: هەولێر، ٢٠١٢. UNDP عێراق

بەرنامەی بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی عێراق لەلایەن UNDP یەوە

 (I-PSM) کاردەکات بۆ چاکسازیکردن لە خزمەتگوزاریە گرنگەکانی عێراقدا وەکو تەندروستی و ئاو و پاکژیی. بەنزیکبونەوەی دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی بەرنامەکە، UNDP چاوی بە بەڕێز د. ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەوت لەگەڵ ئەندامانی تری حکومەت بۆ پشتڕاستکردنەوەی پەیوەستبونی پێکەوەیی لەسەر ئامانجەکانی بەرنامەکە.

چاوپێکەوتنەکە هەلێك بوو بۆ ئاخاوتن لەسەر بەشداریبوونی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغی دووهەمەدا

لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا، UNDP جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەت لە چاودێرییکردنەکانی داهاتوویدا بۆ ڕێگرییەکان.

سەرۆک د. ئەرسەلان بایز پێشوازیی لە دەستپێشخەریەکە کرد و گرنگیی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریەکانی لە هەرێمی کوردستاندا پشتڕاستکردەوە. ناوبراو ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریبوونی کارای پەرلەمان لە بەرنامەکەدا، بەتایبەت بۆ ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنی بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان و بە دامەزراندنی ئەنجومەنی کارگێڕیی گشتی پەیوەست بەم کارە لە ناو پەرلەماندا.

پەیوەندی

کریس پۆلیتیس، بەڕێوەبەری بەرنامەی بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی عێراق