بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP هاریکاریی دارایی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستەبەر دەکات

Wed May 01 00:00:00 EDT 2013

فۆتۆ UNDP عێراق

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP هەستاوە بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ هەشت یەکێتیی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO لە عێراقدا، کە نوێنەرایەتیی ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی CSO دەکەن.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO لەلایەن UNDPەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ ئەنجامدانی ئەو دەستپێشخەرییانەی یارمەتیدەر دەبن کە برەودان بە مافەکانی مرۆڤ، و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و هەروەها گەیاندنی بڕی پێویستی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق.

ئەمە بەشێکە لە پڕۆژەی "توانا بەخشین بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO لە عێراق" کە هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO بۆ برەودان بە بەرپرسیارێتیی حکومەت و چاودێریکردنی. لەژێر ئەم پڕۆژەیەدا، UNDP دەست لەناو دەست لەگەڵ هەشت یەکێتیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO دا کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژانەی کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵکی عێراق جێدەهێڵن.

لەمیانەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیاندا، یەکێتییەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO مەشقپێکردنی ڕاستەوخۆیان لەلایەن کارمەندانی UNDPەوە بۆ دەستەبەر دەکرێت. لەماوەی قۆناغی هەڵبژاردنەکەدا، یەکێتییەکان ڕاهێنانی کردارەکی و هاوکاریی ڕاستەوخۆیان بۆ دەستەبەرکرا لەسەر نوسینی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە و بەڕێوەبردنی سووڕی پڕۆژە. یەکێتییەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSO بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی هاوکاریی لەو جۆرە، لەناویشیاندا ڕاهێنان لەمیانەی کارکردندا و هاوبەشیکردنی زانیاری.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن UNDAF عێراق کۆمەکی متمانە لەگەڵ کۆمەککردنی حکومەتی دانیمارکییەوە کۆمەککراوە، وە هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ UNOPSدا جێبەجێکراوە. هەروەها پڕۆژەکە لەلایەن لیژنەی کۆمەڵگەی مەدەنیی سەر بە پەڕلەمانی عێراقی فێدراڵ و لیژنەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەناو پەڕلەمانی هەرێمی کوردستانەوە پشتیوانیکراوە.