بەگەڕخستنی ستراتیژیەتی ژینگە بۆ عێراق

Tue Jun 25 00:00:00 EDT 2013

عێراق نیعمەتی زۆری بەسەردا ڕژاوە بەهۆی بوونی سەرچاوەی سروشتیی زۆرەوە، وەکو نەوت و گاز و خاکی کشتوکاڵی. سەرباری ئەمانە، ڕێکاریی کتوپڕ پێویستن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پسیبوون و بەبیابانبوون و وشکەساڵی کە هەڕەشە لەسەر بوونی ئەو سەرچاوانە دەکەن.

داتا بەردەستەکان ئەوە دەخەمڵێنن سەرچاوە ئاویەکانی عێراق زیاتر لە سەدا 20 ی توانستی خۆیان کەمیان کردوە و بەڕێوەبردنی هەڵەی سەرچاوە سروشتیەکان دەبێتە هۆی وشکبوونی کێڵگە و جۆگەلە ئاویەکانی عێراق.

لە بەرواری 17 ی حوزەیرانی 2013 دا، وەزارەتی ژینگەی عێراق ستراتیژیەتی نیشتیمانیی ژینگە و پلانی کار NESAP ی بەگەڕخست لە بەغداددا کە پلانێکی لەخۆ گرتبوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چڕوپڕ باسی ئاستەنگیە ژینگەییە هەمە لایەنەکان بکات کە دووچاری عێراق دەبێتەوە. مارتن کۆبلەر، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان SRSG لە بری نەتەوەیەکگرتوەکان وتی :"ئەمە هەنگاوێکی گرنگە وەکو یەکەمین ستراتیژیەتی نیشتیمانیی لەسەر ژینگە و نەخشەی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا."

ئەم ستراتیژیەتە کە لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبووندا بەگەڕخرا ئامانج لێی بریتیە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو فشارە زیادبوەی کەوتۆتە سەر سەرچاوە سروشتیەکانی وڵات. بەکاربردنی بێ کۆنتڕۆڵی خزمەتگوزاریە گشتیەکان بەتایبەتی ئاو و وزە و نەبوونی جێگرەوەی بژاردەکانی بژێوی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی هەڕەشەیەکی توند لەسەر ژینگە.

ئەم ستراتیژیەتە ئەو وەبەرهێنانە دەکاتە ئەولەویەت کە جەخت لەسەر بنیادنانی ژێرخان و دامەزراوەکان دەکاتەوە تا پاڵپشتیی بەردەوامبوونی ژینگە بکەن. ئەمەش پێویستی بە لەخۆگرتنی گەشەکردنێکی ماوە درێژ هەیە تا هەڵبسەنگێندرێت پێکەوە لەگەڵ ئاڵۆزیە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکاندا. 

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە UNEP و UNDP هاوکاریی یەکتریان کرد لەگەڵ وەزارەتی ژینگەدا لە پەرەپێدانی ئەم ئامڕازە گرنگەدا بۆ ڕێنماییکردنی کاری وەزارەت لە 11 ناوچەدا.

UNDP و UNEP بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی بەهێزکردنی توانستی وەزارەتی ژینگەدا تا بتوانێت بە شێوەیەکی کارا NESAP جێبەجێ بکات لەڕێی پڕۆژەیەکەوە بە ناونیشانی "پەرەپێدانی ڕێکخراوەیی".