بە لامەرکەزیکردنی دەسەڵات لە عێراقدا

Wed Jul 10 00:00:00 EDT 2013

فۆتۆ: محمد الربیعي/ UNDPعێراق ٢٠١٣

عێراق ماوەی چەندین ساڵە هەوڵ دەدات بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوارییە ناوخۆییەکان. یەکێک لە ڕێگاکانی بەدەستهێنانی ئەمە بریتییە لە توانان بەخشین بە حکومەتە ناوخۆییەکان بۆ ئەوەی خۆیان کاری یاتر ئەنجام بدەن لەڕێی پڕۆسەیەکەوە کە بە لامەرکەزیکردن ناسراوە. لە هەنگاوێکدا بۆ بەلامەرکەزیکردنی فەرمانڕەوایی لە عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران یاسایەکی چاککراوی دەسەڵاتە پارێزگاییەکانی پەسەند کرد کە بەشێوەیەکی بەرچاو ئەرکی حکومەتە ناوخۆییەکان دەگۆڕێت. لەخۆگرتنی یاساکە، هەنگاوێکی بەرچاو نیشان دەدات بە ئاڕاستەی سیستەمێکی فیدڕاڵیی لامەرکەزی.

یاساکە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پارێزگارەکان زیاتر دەکات، ئەمەش بەو واتایەی کە حکومەتە ناوخۆییەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە بەغداد پەیوەندییەکانیان بەڕێوەدەبەن. ئەمەش دیاریکردنی لێپرسراوە پێشکەوتووەکان و چاودێریکردنی ئەدای کارمەندان و سەربەخۆبوون لە لێپرسینەوەیاندا دەگرێتەوە.

لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، هەندێک دەسەڵاتی دیاریکراو وردە وردە لە حەوت وەزارەتی سەرەکیی عێراقییەوە دەگوێزرێنەوە بۆ ئاستی پارێزگاکان، کە ژمارەیەکیان دەسەڵاتی ئاسایشن کە دەدرێنە دەست پاێزگارەکان. وا پێشبینی دەکرێت کە ئەم یاسایە توانا ببەخشێتە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بۆ لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی کارگێڕیی گەورەتر و باشتر دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ پێکهاتەکانیان.

کۆمەڵێک هەوڵی یەک لەدوای یەک و فرەجۆر ڕێگەیان دا ئەم یاسایە جێبەجێبکرێت. سەرۆکی لیژنەی پەڕلەمانی، دکتۆر محمد کیانی گوتی کە یاساکە: "دەرەنجامی هەوڵ و ئەزموونەکانی کەسە تایبەتمەند و ئەکادیمییە عێراقی و بیانییەکان بووە." کە ئەمەش پشتیوانیی تەکنیکیی UNDP و لیژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا UNESCWA ی سەر بە UNی لە خۆگرتبوو.

ڕەشنووسی کۆتایی یاساکە  دوای ئەرکێکی کرداریی بۆ وڵاتی کەنەدا بۆ ئەندامانی پەڕلەمان لە لیژنەی دەسەڵاتی پارێزگاکانەوە و سەردانێکی شارەزایانی کەنەدی لەبواری دەستووردا بۆ بەغداد ئەنجامدرا. هەردوو سەردانەکە لەلایەن UNDP و UNESCWA ەوە ڕێکخران. مۆدڵی کەنەدا بە باشترین پیادەکاری دادەنرێت و وە نمونەیەک بەکارهاتووە بۆ هاندانی بەلامەرکەزیکردن و پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی نێوان حکومەتە فیدڕاڵی و ناوخۆییەکان. ئەم چالاکییانە بەشێکن لە هاوبەشیی دەستپێشخەری بۆ پشتیوانیکردنی لیژنەی پەڕلەمانی بۆ پێداچوونەوە و کۆتاییهێنان بە پێداچوونەوەی یاسای دەسەڵاتە پارێزگاییەکان (یاسای ٢١).