پاراستن و برەودان بە مافەکانی ژنان

Thu Jul 11 00:00:00 EDT 2013

زۆرێک لە ژنان لە عێراقدا لەڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەوە وەلانراون. لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدان لە کارکردندا لەسەر ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی توانابەخشین دەبنەوە بە ژنانی عێراقی، UNDP کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست بۆ لایەنە سەرەکییەکانی بواری جێندەر و تایبەتمەندانی بوارەکە بۆ بەکۆتاهێنانی یاسایەک کە لیژنەیەکی باڵای ڕەوایی جێندەر لە عێراق دادەمەزرێنێت. لە کاتێکی پێشتری ئەمساڵدا یاساکە لەلایەن لیژنەی ژنان و بە هاوکاریی تەکنیکیی دەستەبەرکراو لەلایەن UNDPەوە ڕەشنووسکرابوو.

کۆبوونەوەکە هەلێکبوو بۆ بیستنی دەنگی لایەنە سەرەکییەکانی بواری جێندەر لە عێراق، وە هەروەها بۆ پشتیوانکردنی تاووتوێکردنەکان بۆ زامنکردنی ئەوەی کە یاسایەکی کاریگەرتر و گشتگیرتر پێشکەشی پەڕلەمان دەکرێت. گۆڕانکاریی گرنگی یاسایی ئەنجامدرا کە دەبنە هۆی زیادکردنی هەلی پەسەندکردنی پێش کۆتایی ساڵی ٢٠١٣. 

لیژنەی باڵای ڕەوایی جێندەر، پێشبینی دەکرێت وەک چاودێرێکی نەتەوەیی کاربکات بۆ جێبەجێکردنی ڕەوایی جێندەر لە هەموو ئاست و ژینگەکاندا لە عێراق. وە بە دیاریکراوی ئەرکی بریتی دەبێت لە زامنکردنی پاراستن و برەودان بە ڕێزگرتن لە یەکسانیی جێندەر لە عێراق، وە پاراستنی ئەو ماف و ئازادییانەی لە دەستوردا باسکراون، ئەو یاسا نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی و ڕێککەوتننامانەی لەلایەن عێراقەوە ئەنجامدراون، بەهێزکردن و برەودان و بەرەوپێشبردنی بنەماکانی یەکسانی جێندەری و کەلتور و برەودان و چاودێریکردن و ڕاپۆرتدان لەسەر جێبەجێکردنی پێشینەکانی حکومەت کە پەیوەندییان بە پێشخستن و باشترکردنی یەکسانیی جێندەرەوە هەیە.

دە ئەندام پەڕلەمان ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکەدا، لەناویشیاندا چوار پیاو و شەش ژنی لە لیژنە یاساییەکانی ژنانەوە، وە هەروەها ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران و فەرمانگەکانی وتەبێژ بۆ بواری جێندەر.