دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئەکادیمیای عێراق لە تاراوگە و زانکۆ عێراقیەکاندا

Wed Dec 11 00:00:00 EST 2013

بەشداربوانی وۆرکشۆپەکە. وێنە UNDP عێراق 2013

بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆیی LADP قۆناغی دووهەم بریتیە لە بەرنامەیەکی چەند دەزگایەی چەند ساڵەی UNDP کە ئامانجی دڵنیابوونە لەوەی هەموو هاوڵاتیانی عێراق بە شێوەیەکی کارا سوودمەندن لە پرۆسەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی و دەتوانن دەستیان بگاتە خزمەتگوزاری ئاست بەرز. LADP قۆناغی دوو بەهەمان شێوە لەسەر بەهێزکردنی توانستی کاراکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا هاوبەشی بکەن لەگەڵ حکومەتدا و پەیوەندی دابمەزرێنن لەگەڵ دامودەزگا نیشتیمانی و نێودەوڵەتیەکاندا لەڕێی تاراوگەی عێراقیەوە ۆ پاڵپشتییکردنی پەرەپێدانی ناوخۆیی بە شێوەیەکی بەردەوام. لەم دواییانەدا LADP بوە هۆی دامەزراندنی " پردەکان بەرەو عێراق " کە بریتیە لە کۆمەڵەیەکی خۆبەخشیی لەلایەن تاراوگەی عێراقیەوە پێشڕەوی دەکرێت بۆ کارکردن لەسەر کێشەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی عێراق.

لە ئەنجامی گفتوتۆکاندا لەسەر پێویستی و تەداخولەکان کە دەکرێت پاڵپشتییان بکرێت، ژمارەیەک بیرۆکەی شیاو دیاری کران. بۆ هەر بیرۆکەیەک کۆمەڵەیەکی لاوەکی دانراوە لەگەڵ لیژنەیەک و ژمارەیەک خۆبەخش تا پێکەوە کاربکەن لەسەر بیرۆکەکە بۆ ئەوەی بکرێتە پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەیەکی تەواو و پلانی کار.

کۆمەڵەیەکی دیاریکراوی کارکردنی لاوەکی کاردەکەن لەسەر تۆڕی ئەکادیمی و ڕێنمونیکردن لە دوورەوە (remote mentorship)، هەروەها وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پێویستیەکانیان ڕێکخستوە لە بەرواری 11 و 12 ی کانونی یەکەمی 2013 دا لە هەولێر لەگەڵ بەشداربوانی نوێنەرانی پێنج زانکۆ لە عێراقدا لەگەڵ سەرۆکی "پردەکان بەرەو عێراق".

لە وۆرکشۆپەکەدا بەشداربوان ئەو ئیحتیمالەیان پشتڕاست کردەوە کە دەڵێت تۆڕی ئەکادیمیای تاراوگە سودمەند دەبێت بۆ عێراق و دەبێتە هۆی باشترکردنی دەرەنجامی لێکۆڵینەوە ئەکادیمیەکان. هەروەها گفتوگۆی وردتر کرا لەسەر ئەو ڕێگا کاریگەرانەی بەهۆیانەوە سەرچاوە ئەکادیمیەکان و ئەزمونی لێکۆڵینەوەی پرۆفیسۆرە عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی بەسوود بەکاربهێندرێن، هەروەها بیرۆکەکان لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی دەستپێشخەریەك بۆ تاقیکردنەوەی تۆڕی ئەکادیمی تاراوگەی عێراق بەشدارییان پێکرا. لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا هەموو بەشداربوان پێکەوە پێشنیاری گرنگیان پێشکەشکرد و ڕێکەوتن لەسەر بەرەوپێشچوون، بە دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تاراوگەی عێراقیی تر و وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەرەپیدانی داتابەیسێك بۆ ئەکادیمایی تاراوگەی عێراقی و دانانی بەرپرسانی پەیوەندی بۆ هەموو کارەکان لە زانکۆ دیاریکراوەکانی عێراقدا و دەستکردن بە دیاریکردنی کۆمەڵانی خوێندکاران و پرۆفیسۆران بۆ مەبەستی تاقیکردنەوەکە.