ئاڵوگۆڕی زانیاریی هاوتایان لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا

Thu Feb 27 00:00:00 EST 2014

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەزمونەکانیان بەشداری پێدەکەن. UNDP ©

ئاڵوگۆڕی زانیاریی هاوتاکان ئامڕازێکی فێربوونی بەهێزە. ئەم ئامڕازە بەکارهێنرا لە وۆرکشۆپی دووهەمی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی هاوتاکان لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دا کە UNDP ڕێکی خستبوو لە هەولێر لە بەرواری 25 بۆ 27 ی شوباتی 2014دا. بەڕێز عەلی جاسم لە پەیمانگای پەرەپێدانی عێراقەوە وتی :"من لەم بۆنەیەوە هێندەی کەسە ئاسانکارەکانی دەرەوەی وڵاتەوە شت فێربووم لە هاوتا عێراقیەکەمەوە، کە ئێستا تەماشای کارەکانی پێشووم دەکەم دەبینم چەندێك ئێستا زانیاریەکانم زیادی کردوە لەسەر ئەوەی بتوانم لەڕێی ڕێکخراوەکەمەوە کارێك بکەم بۆ کۆمەڵگاکەم."

ئەم بۆنەیە دووهەم بۆنەی لەم جۆرەیە کە 31 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی پێکەوە کۆبکاتەوە بۆ بەشداری پێکردنی ئەزمونەکانیان و فێربوون لە یەکترەوە. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی CSOs هەلێکی ناوازەیان بۆ دابینکراوە بۆ بەشداریپێکردن لەگەڵ هاوتاکانیاندا بۆ ئەو ئەزموون و وانانەی فێری بوون.

نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی فیدڕاڵی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بەهەمان شێوە بڕیاریاندا دەستبکەن بە هەماهەنگیەکی ڕەسمی لەم بۆنەیەدا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. میکانیزمەکانی پێبەخشین (منحة) و پرۆسەکانی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی و پێکهاتە کارگێڕیەکان بریتیبوون لەو چەند خاڵەی کە گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

CSOsکان و نوێنەرانی پەرلەمان و بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان  NGO توانیان ئاخاوتن بکەن لەسەر ڕەشنوسێکی هەموارکردنەوە بۆ یاسای ئێستای NGO بۆ ئەوەی کۆمەککردنی مینحە لەلایەن بوجەی گشتییەوە دابین بکرێت. نوێنەرانی حکومەتەکانی ناوخۆ بەهەمان شێوە ڕوانگەی خۆیان پێشکەشکردن لەگەڵ NGO کاندا، بە تایبەتی لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاریی ناوخۆ.

پەیوەست بە لایەنی CSO، بەڕێز جەلیل خالید موحەمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژە لە دامەزراوەی جیهانیی ئەلنوور باسی چۆنیەتی مامەڵەکردنی کرد لەگەڵ حکومەتی ناوخۆ لە دیالەدا کە چۆن بۆتە هۆی تیشک خستنە سەر تێگەشتن لە حاڵی ئێستای ناوچەی دوورە دەستی ئەلئەبارە. ناسینەوەی ئەم کێشەیە بەهۆی ئاخاوتن و 10,000 ڕاپرسیی بووە لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانی ناوخۆ. بەهۆی ئەم کۆمەڵگە مەدەنیە و بەرپرسانی ناوخۆ و هاوبەشان و دەستپێشخەرانەوە قیرکردنی ڕێگاکان و هەڵمەتەکانی خاوێنکردنەوە دەستی پێکردوە لە ئەلئەبارە و پلانی زیاتر بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان.

(دەستەی ئەجیال بۆ پەرەپێدانی زیرەکی و داهێنان) کارەکانیان بەشداری پێکرد لەڕووی بڵاوکردنەوەی شێوازی (هەڵسەنگاندنی بەشداریپێکردنی خێرا)، بە تایبەتی لەسەر دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی خانمان. کارەکانیان ئەنجامێکی ئیجابیی هەبوو کە تیایدا پیاوان بەشداریان کرد لەسەر ئەوەی ئەوانیش هەمان پێویستیی خانمانیان هەیە، بەتایبەتی وەکو خوێندەواری لە ناوچە دوورە دەستەکاندا، ئەمانیش سوودیان لەم دەستپێشخەریەی خانمان وەرگرت.

توانستە ڕێکخراوەییە ناوخۆییەکانی CSOش بە هەمان شێوە گفتوگۆی لەسەر کرا. ڕێکخراوی سەلام ئەلرافیدەین ئەزمونێکی سەرەنجڕاکێشی خۆیانیان بەشداریپێکرد کە تیایدا ئەو مینحەیەی لە UNDPیەوە وەریانگرتبوو بوە هۆی کارکردن لەسەر بیرکردنەوەی ناوەخۆیی سەبارەت بە سەرچاوە مرۆییەکان و بۆشایی لە توانستەکاندا. بۆ باسکردنی ئەم کێشەیە، CSO بەرنامەی پەرەپێدانی توانستی ستافی ناوخۆییان پێكهێنا تا تاووتوێی کێشەکان بکات لەسەر ئاستی جۆرایەتی و چەندایەتی. لە کۆتاییدا، CSOیەکە دەبینێت کە هانی ستافەکەی خۆی دەدات تا باشتر کاربکەن لەسەر پڕۆژەکەیان بۆ باشترکردنی هوشیاریی لەسەر مافی کەمەنەتەوەکانی عێراق.

ئەم بۆنەیە بەشێك بوو لە بەرنامەی UNDP بۆ پەرەپێدانی توانستی CSOیەکان. ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی CSO و ئەنجومەنی نوێنەران و UNOPS دا جێبەجێ دەکرێت بە پاڵپشتیی دەزگاکانی هاریکاریی دانیمارکی و سویدییەوە لەڕێی دامەزراوەی متمانەی کۆمەککردنی UNDAF لە عێراقدا.

پەیوەندی

تێرێسا بێنیتۆ