بڕوانامەی کامبریج بۆ ستافی پشکنەرانی گشتیی

Sun Mar 23 00:00:00 EDT 2014

بەرپرسانی پشکنەرانی گشتیی ئامادەی بۆنەکە بوون. ©UNDP

لە بەرواری 23 ی ئازاری 2014 دا، بۆنەیەکی بڕوانامەپێدان بەسترا بۆ بەخشینی خەڵاتی بڕوانامەی کامبریج بۆ ڕاهێنانپێکراوانی پێشكەوتوو لە نوسینگەی پشکنەرانی گشتیی OIG لە عێراقدا وەکو بەشێك لە پڕۆژی UNDP لقی عێراق لە ژێر ناونێشانی "دابینکردنی هاریکاریی تەکنیکی بۆ نوسینگەکانی پشکنەرانی گشتیی لە عێراقدا".

جەنابی دادوەر بەڕێز عەلاء جەواد، سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستپاکیی و لە بری سەرۆکی ئەنجومەنی پێکەوەیی دژە گەندەڵی وتارێکی پێشکەشکرد و بۆنەکەی دەستپێکرد لە ئوتێلی ئەلڕەشید لە بەغداد. ئەم بۆنەیە بەهۆی کۆتایی هاتنی بەرنامەی ڕاهێنان بە ڕاهێنەران ئەنجام درا کە بۆ 231 فەرمانبەری OIG ئەنجامدرابوو، لەم ژمارەیە 197 کەسیان نمرەی بەرزیان بەدەستهێنا بنەما لەسەر زانیاریی جەوهەریی و کەسایەتی و ئامادەبوون و پابەندبوونەوە بووە.

بنیادنانی توانست لایەنێکی سەرەکیە لە بەرنامەی باشترکردنی کارامەییەکان بۆ OIG تا بە شێوەیەکی کاریگەرتر و کاراتر و بەردەوامتر کارەکانیان ئەنجام بدەن

هاوتا لەگەڵ ئەم شێوازەدا، لە ئێستادا ڕاهێنانێکی گشتیش بەڕێوەدەچێت بۆ 1229 ستافی OIG لە بوارەکانی چاودێریکردن و پشکنین و کارگێڕی و لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی خەمڵاندندا، ئەم ڕاهێنانە لە 2014 و دوو چارەکی یەکەمی 2015 دا بەردەوام دەبێت.

گرنگیی OIG لە ڕێگرییەکەیانەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لایەنەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سەرچاوەکان و فێڵبازی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.

ئەم نوسینگانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەشداریکردن بۆ باشترکردنی کارەکانی پەیوەست بە دەسەڵاتدارانی حکومی لە ڕێی دابینکردنی پێشنیاری پێویست و دروستکردنی ژینگەیەکی یەکسان و کارا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دەستپاکی و بەرپرسیارێتی و کەمکردنەوەی هەلەکانی گەندەڵی.

پەیوەندی

جۆهایدۆ هاناو، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرنامەی دژە گەندەڵی