عێراق یادی ڕۆژی جیهانیی سیل دەکاتەوە

Mon Mar 24 00:00:00 EDT 2014

هاوتا لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی سیلدا لە بەرواری 24ی ئایاردا، بەرنامەی نیشتیمانی UNDP بۆ سیل شەشەم کۆنفرانسی لەسەر سیل ڕێکخست لە ناسڕیە لە زیقاڕ لە بەرواری 24 و 25 ی ئازاری 2014 دا.

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە زیقاڕدا کۆنفرانسەکە بەڕێوەچوو وە هەلێك بوو بۆ بەشداریپێکردنی زانیاری و ڕاهێنانەکان لەنێو پارێزگا جیاوازەکاندا و درککردن بە هەوڵەکانی عێراق لەسەر باسکردنی ئەم کێشە مەترسیدارەی تەندروستی.

سیل نەخۆشیەکە کە زیاتر لە 2 ملیار کەس دووچاری بوونەتەوە لە جیهاندا، وە نزیکەی 9 ملیۆن کەیسی نوێ دروست دەبێت لە ساڵێکدا. لەم بڕە 3 ملیۆن کەسی توشبوو بە سیل ناتوانن بگەنە سیستەمی تەندروستی و شیکاری و چارەسەر یاخود بایەخی بەدواداچوون. وە لە ئەنجامدا ساڵانە 1.3 ملیۆن کەس بەهۆی سیلەوە دەمرن

سیستەمی تەندروستی عیراق لەم ساڵانەدا بەهۆی ململانێ و ئابڵوقە نێودەوڵەتیەکانەوە بە خراپی زیانی بەرکەوتوە. بەهۆی نەبوونی ئاماری گشتیی نیشتیمانی لە عێراقدا، خەمڵاندنی ڕێژەی بڵاویی ئەم نەخۆشیە ئاستەنگێکی سەرەکیی بوو.

لە ساڵی 2008 ەوە، UNDP لقی عێراق توانیویەتی ئەو کۆمەکانەی لەلایەن دامەزراوەی کۆمەکی جیهانەوە بۆ سیل پێیان دەدرێت بەکاری بێنن بۆ جەنگان لە دژی HIV و AIDS و سیل و مەلاریا، کە کۆی پارەکە 37 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە. پڕۆژەکە پاڵپشتیی بەرنامەی نیشتیمانی بۆ سیل دەکات بە هەماهەنگیی لەگەڵ ڕێکخراوی WHO لقی عێراق و سێ ڕیکخراوی ناحکومی.

لە ساڵی 2011 دا، وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوەیەکی نیشتیمانی ئەنجامدا بە پاڵپشتیی تەکنیکیی ڕێکخراوی WHO بۆ خەمڵاندنی بارگرانی سیل بەسەر عێراقەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەی دەرخست لە هەر 100,000 کەسێك 45 کەس ساڵانە توشی سیل دەبن، ئەمەش لە ساڵێکدا 14,800 بۆ 15,300 کەس توشی سیل دەبن لە عێراقدا.

لە ڕێی پاڵپشتیی UNDP یەوە، ژمارەی تاقیگەکان کە شیکاریی سیلیان تێدا ئەنجام دەدرێت زیادی کردوە لە 20 تاقیگەوە لە ساڵی 2008 دا بۆ 243 تاقیگە لە کۆتایی 2013 دا. 12 پارێزگا بە تازەترین کەلوپەل و ئامڕازەکانی تەکنۆلۆجیی بۆ شیکارکردنی سیل سازکران.

لەکاتێکدا بەرەوپێشچوون بەردەوامە، وەزارەتی تەندروستی و بەرنامەی نیشتیمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سیل ڕاپۆرتی ئەوەیان کرد کە 8,803 حاڵەتی سیل لە 2013 دا هەبوە، واتە 57% ی کۆی حاڵەتەکانی سیل دەستنیشانکراون و چارەکراون. کاری بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی سیل بەپێی پارێزگاکان دەگۆڕێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرنامەی نیشتیمانی عێراق بۆ سیل، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:

www.ntpiraq.zaghost.com

پەیوەندی

دکتۆر موحەمەد سدیق أ. موداوی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی GFATM