میتۆدی هاوچەرخ بۆ ڕاوێژکاریی یاسادانان

Mon May 12 00:00:00 EDT 2014

پەرلەمانتاران لە وۆرکشۆپەکەی ئەستانبوڵدا. © UNDP

وەکو بەشێك لە پاڵپشتییان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق COR، UNDP بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی ڕاوێژکاری پەرەپێدان و لێکۆڵینەوە سەر بە سەرۆکایەتی ئەنجومەن لە پەرلەماندا وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی ڕێکخست بە ناونیشانی "میتۆدی هاوچەرخ لە ڕاوێژکاریی کارگێڕی و یاساداناندا" لە ئەستانبوڵ لە بەرواری 12 تا 14ی ئایاری 2014 دا.

وۆرکشۆپەکە بۆ 20 بەشداربوونی نوسینگەکانی ڕاوێژکاری بوو لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ڕاوێژکاران لە لیژنە سەرەکیەکانی پەرلەمانەوە بۆ بنیادنانی توانستیان تا بتوانن باشترین خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی دابین بکەن بۆ نوسینگەکانی پەرلەمان.

ڕاهێنەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان ڕێبازە بەراوردکارەکان و نمونەکانی پەرلەمانەکانی شانشینی بەریتانی و کەنەدا و فەرەنسا و باشوری ئەفریقا و تورکیا بەکارهێنران بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاریی بەشداربوان لەسەر کاری باشترین ڕاوێژکاریە نێودەوڵەتیەکان.

بەشداربوان بە چالاکانە بەشداریان کرد لە مەنهەجی ڕاهێنانەکەدا و سوپاسگوزاری ئەو شارەزاییە بوون کە بۆیان دابینکرا، هەروەها ڕاوێژکاری سیاسیی ئەنجومەنی نوێنەران وتی :"ئەمە یەکێکە لە باشترین وۆرکشۆپەکان کە تا ئێستا بەشداریم کردبێت تیایدا، چونکە زانیاری چڕوپڕمان بەدەستهێناوە کە بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی ئیجابی دەبێت لەسەر کارەکانمان بۆ خزمەتکردنی پەرلەمانی عێراق. هەموومان باوەڕمان وایە ئەم وۆرکشۆپە ئامانجەکانی خۆی پێکاوە."