پۆلیسی کوردستان ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر بەدەنگەوەچوونی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز

Thu May 22 00:00:00 EDT 2014

ڕاهێنانی توندوتیژی ناوماڵ و ڕەگەزیی بۆ پۆلیس و ستافی سەپێنەرانی یاسا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. © UNDP

UNDP پاڵپشتیی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان DCVAW ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەکات لە هەرێمی کوردستاندا کاتێک دەستدەکەن بە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانیان بۆ قوربانیانی توندوتیژی ناوماڵ و ڕەگەز.

خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی تەکنیکی و بنیادنانی توانست یارمەتیدەر دەبێت بۆ ستافی بەڕێوەبەرایەتی و بەرپرسانی پۆلیسی کوردستان تا توانستی بەدەنگەوەچوونیان باشتر بکەن. UNDP بە تایبەتی پاڵپشتیی دامەزراندنی سەنتەرێکی ڕاهێنان دەکاتەوە لەنێو وەزارەتی ناوخۆدا.

خولی ڕاهێنان بە ڕاهێنەران ڕێکخراوە و کۆمەڵێك ڕاهێنەرانی نیشتیمانی لەلایەک بەڕێوەبەرایەتیەوە پێکهێنران. UNDP شەش دانیشتنی ڕاهێنانی ڕێکخستوە لە بەرواری 5 تا 22 ی ئایار، بۆ 158 بەشداربووی نێر و مێ، لەنێو ئەم ژمارەیەدا 82 بەشداربوویان بەرپرسی پۆلیس بوون (26 مێ و 56 نێر) و 31 دەروونناس و توێژەری کۆمەڵایەتی (15 مێ و 16 نێر)، 25 ئامارساز و شیکارکاری داتا (7مێ و 18 نێر) و 20 ستاف لە کەرتی پەیوەندیەوە (6 مێ و 14 نێر)

ئەمە یەکەم جارە بەڕێوەبەرایەتیەک سەنتەرێکی ڕاهێنان دروست بکات لەسەر توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، وە خولی ڕاهێنان دابین بکات بۆ هەموو ستافی پەیوەستدار بەم لایەنەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تری هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن. ئەم سەنتەرە بەهەمان شێوە سەکۆیەکیشە بۆ بەشداریپێکردنی زانیاری و مونتەدایەکە بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنی ئەو وانانەی فێربوون لەگەڵ ئاخاوتن لەسەر ئاستەنگیەکان.

پەیوەندی

ناهید حسێن، بەڕێوەبەری بەرنامە

شنۆ هاشمی، بەرپرسی پڕۆژە