میسانی ئەلیکترۆنی: بەرەو پایتەختی تەکنۆلۆجیی عێراق

Sat May 24 00:00:00 EDT 2014

لیژنەی ئاڕاستەکردنی پارێزگاری ئەلیکترۆنی میسان ئامادەی وۆرکشۆپیکی ڕاوێژکارانەی دوو ڕۆژەیە لەسەر جێبەجێکردنی میسانی ئەلیکترۆنی بە هاوبەشی لەگەڵ UNDP لقی عێراقدا. وێنە UNDP عێراق 2014

لەژێر سەرپەرشتی و بەشداریکردنی پارێزگاری میساندا، بەڕیز عەلی داوای لازم، وۆرکشۆپیکی ڕاوێژکارانەی دوو ڕۆژە بەسترا لەسەر جێبەجێکردنی میسانی ئەلیکترۆنی لە بەرواری 24 و 25ی ئایاردا بە هاوبەشی UNDP لقی عێراق. لە وۆرکشۆپەکەدا ئاخاوتن و ڕوونکردنەوە درا لەسەر هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە بەرەوپێشچوون لەسەر جێبەجێکردنی قەزای ئەلیکترۆنی، بەو پێوەرانەشەوە کە پێویستن بۆ زیاتر باشترکردنی ئامادەباشیی پارێزگاکە لەسەر گۆڕانکاریی ئەلیکترۆنی و لایەنەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان. وۆرکشۆپەکە بە پابەندبوونی پارێزگار و لیژنەی ئاڕاستەکردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی میسان کۆتایی هات تا بەرەو جێبەجێکردنی پڕۆژەی میسانی ئەلیکترۆنی بچن لەڕێی دەرکردنی پرۆسەیەکی تەندەری ڕەسمی لە پارێزگاوە بنەما لەسەر مەرجەکانی UNDP.

لەڕێی لەخۆگرتن و هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی شێوازی قەزای ئەلیکترۆنی و بە ئەولەویەتکردنی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، میسان لەسەر نەخشەی عێراق دەبێتە پایتەخی تەکنۆلۆجی، ئەمەش دەچێتە سەر دەستکەوتەکانی تری میسان. هەروەها ئەم کارە دەبێتە دابینکردنی باشترین کار بۆ عێراق لەسەر دابینکردنی خزمەرگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیان. وا پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەمساڵدا میسان بە سەرکەوتوانە ئەم لایەنە ئەلیکترۆنیە بەڕێوەبەرێت بۆ هاوڵاتیەکانی، ئەمەش بریتی دەبێت بەلایەنی کەمەوە لە پێنج خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی کە تیایدا هاوڵاتیان دەتوانن کارەکانیان جێبەجێ بکەن و ئاگاداری کارەکانیان بن لە چەندین بەڕێوەبەرایەتیدا لەڕێی ئینتەرنێتەوە. لیستی ئەو خزمەتگوزاریە ئەلیکترۆنیانەی دانراون بریتین لە مۆڵەتی بنیادنان و بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری ئاو  و تۆمارکردنی خوێندکاران و مەوادی پاڵپشتکراو و ڕیکلامکردن بۆ بەروبومە کشتوکاڵیەکان و ڕاییکردنی کارەکان (Grievance Redressal).

لە وتەی دەستپێکیدا پارێزگار پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پاڵپشتیە تەکنیکیە بەنرخە و ئەو هاوبەشیە بێپایانەی لە جێبەجێکردنی حوکمڕانیی ئەلیکترۆنیدا لەلایەن UNDP یەوە دابینکراوە. هەروەها تیشکی خستە سەر هەموو ئەو هەوڵ و دەستکەوتانەی بەهۆی ئەم هاوبەشیەوە دروست بوون و هیوای خواست UNDP بەردەوام بێت لە دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی لە هەموو قۆناغەکانی جێبەجێکردنی میسانی ئەلیکترۆنیدا.

شایانی ئاماژەپێدانە ئەم قەزای ئەلیکترۆنیە بۆ عێراق لەلایەن لیژنەی نیشتیمانی عێراقیی بۆ ئاڕاستەکردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنیی یەوە پەرەی پێدراوە لەگەڵ پاڵپشتیی UNDP و بە هاوبەشی پارێزگای میسان. قەزای ئەلیکترۆنی گونجاوترین ئاڕاستەکردنی بڵاوکردنەوەی بەڕێوەبردنی زانیاری و تەکنۆلۆجی و ئیمتیاز لە خزمەتگوزارییەکانی پاریزگادا دەناسێنێت. بە ڕاستیی قەزای ئەلیکترۆنی سەکۆیەکی چاکسازی و هاوچەرخکردن دابین دەکات، ئەمەش وا پێشبینی دەکرێت پاڵپشتیی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئاست بەرز و کارەکان بکات بە شێوەیەکی کاریگەر و کارا و گونجاو و خێرا و بەردەوام، ئەمە هەموو لە ژینگەیەکی پارێزراوی ئەلیکترۆنیدا.

پاڵپشتییەکەی UNDP بۆ حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا بەشێکە لە هاریکاریەکی بەردەوام لەنێو چێوەی کاری پڕۆژەی بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیدا، کە ئامانج لێی بریتیە لە دابینکردنی ڕێبازێکی پێکەوەیی بۆ دووبارە پێکهێنانەوەی سیستەمەکان و باشترکردنی کارەکان لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕاڵی و ناوخۆیی.

پەیوەندی

کریستۆفەر س. پۆلایتیس، بەڕێوەبەری پڕۆژە

عەبیر فەوایر، پسپۆری حوکمڕانی ئەلیکترۆنی