ئەنجومەنی شورا ی عێراق و زانکۆکان ڕێساکانی ڕەشنوسی یاسادانان هاوچەرخ دەکەن

Tue Sep 22 00:00:00 EDT 2015

ئەندامانی ئەنجومەنی شورا و کەسانی ئەکادیمی پێکەوە لەسەر ڕەشنوسی یاسای بوجەدانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کار دەکەن. UNDP عێراق/٢٠١٥

هەژدە ئەندامی ئەنجومەنی شورای هەرێمەکان و شورای فیدڕاڵیی عێراق و کەسانی ئەکادیمی لە زانکۆ جیاوازەکانەوە کۆبونەوە لە عەمان بۆ وۆرکشۆپێکی سێ هەفتەیی لەسەر ڕەشنوسی یاسادانان، بە تەرکیزکردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی سپیی کردنەوەی پارە و بوجەدانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن UNDPی عێراقەوە ڕێكخرابوو، مەحموود محەمەد عەلی سەبرە، شارەزای نێودەوڵەتی لە ڕەشنوسی یاسادانان و خاوەنی پەیمانگای ڕاهێنانی یاسایی سەبرە لە دوبەی، وتی:" وۆرکشۆپەکە تەرکیزی لەسەر ڕەشنوسی یاسادانانی هاوچەرخ و تێکەڵکردنەوەی تەدریجیی بۆ جێگرتنەوەی ڕێسا تەقلیدیەکان"، "یەکێك لە بەها گرنگەکان بریتیە لە دانانی ڕێسا و یاسا بەشێوازێکی شەفاف و دیموکراتیی."

لەماوەی نێوان ٥ بۆ ٢٢ ی ئەیلولدا، بەشداربوان لە نزیکەوە کاریان لەسەر ڕشنوسی یاسای بوجەدانانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم کرد. قاسم عەبادی مەهدی ئەلعامری، لە ئەنجومەنی شورای فیدڕاڵیەوە وتی:" ڕاهێنانێکی زۆر پێویست بوو بۆ بەرەوپێشبردنی زانیاری و ئەزمونەکانمان، لە ڕووی بیردۆزەیی و کردارەکییەوە، بە ڕەشنوسی جێبەجێکراو و یاسای کۆتایی و ئاماژەپێدان و ناوهێنانی کۆنگرە و یاسای نێودەوڵەتیەکانەوە."

وۆرکشۆپەکە ١٧ ڕۆژی پێچوو وە ئاخاوتنی قوڵی نێوان بەشداربوان لەسەر ڕەشنوسی یاسایی و ڕێسا و زاراوەسازییەکانی تێدا ڕوویدا. ڕانیا موحەمەد ئەلبەیاتی، پرۆفیسۆری یاسا لە زانکۆی ئەلنەهرەین لە بەغداد، وتی:" ئێمە خۆشحاڵین چەندین کاتژمێر لە ئاخاوتنی جدی و ڕەشنووسکردن بە ڕێکەوتن لەسەر دەقێکی ڕوون کۆتایی هات."

لەکاتێکدا گروپەکانی کارکردن ئەرکی بەرهەمهێنانی بەشی جیاوازیان پێدرابوو، بەشداربوان لەسەر مێزێك کۆبونەوە و کاری ڕەشنووسیان ئەنجام دەدا و ئاخاوتنیان لەسەر ئاماژەپێدانی پێوەری دژە گەندەڵیی گرنگ و یاساکانی مافی مرۆڤ دەکرد لەگەڵ چەند بابەتێکی پەیوەستداری تردا. "هەلێکی بەنرخ بوو بۆ ئاخاوتن و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان،" ئەمە وتەی ئالان بەهادین ئەلمودەریس، پرۆفیسۆری یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بوو، هەروەها وتی "یەکێك لە وانە گرنگەکان بریتیە لە چۆنیەتی ناسینەوەی بۆشایی و لاوازیە یاساییەکان. دەبێت سەردانی هەندێك لە ڕێساکان بکەینەوە بە بەکارهێنانی ئەو تەکنیکە مۆدێرنانەی ڕەشنووسکردن کە فێری بووین."

لەڕێگەی بەرنامەی بەرپرسانە و شەفافییەت و دژە گەندەڵێتیەکەیەوە، UNDP لەنزیکەوە کاری لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ناوخۆیی و هاوبەشەکانی کردوە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بۆ لەخۆگرتنی بەرپرسیارێتی و شەفافییەت و حوکمداریی باش، وەکو لە پلانی پەرەپێدانی نەتەوەیی عێراق ٢٠١٣-٢٠١٧دا هاتووە و لە ڕوانگەی پەرەپێدانی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ٢٠٢٠ و بە هاویەکیی لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتوەکان دژیی گەندەڵی (UNCAC) دا هاتووە.

پەیوەندی

عماد عالەمامی، بەڕێوەبەری بەرنامە، بەرنامەی بەرپرسیارێتی و شەفافیەت و دژە گەندەڵیی.

م. 9647901101975+