بیست و پێنج جێگر وەزیر وشیاریی دران لەسەر بوجەدانان و بەڕێوەبردنی درەنجامدار

Sat Jun 18 00:00:00 EDT 2016

جەنابی بەڕێز ئەلعەلاق و خاتوو ئەلسوهەیل و خاتوو گراندێی لەگەڵ جێگرەکانی وەزیرە عێراقیەکان لەکاتی وۆرکشۆپەکەدا، عەمان. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

عەمان- لە پاڵپشتییکردنی ئەجێندا گرنگەکەی حکومەت بۆ چاکسازیی، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ٢٥ جێگر وەزیر بەشداریدەکەن لە وۆرکشۆپێکی ئاست بەرزدا لە نیوەی حوزەیراندا لە عەمان بۆ ئاخاوتن لەسەر بوجەدانان و بەڕێوەبردنی دەرەنجامدار. وۆرکشۆپەکە بە پاڵپشتیی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و پاڵپشتیی بەرنامەی مۆدێرنەکردنی کەرتی گشتی (I-PSM)ی سەر بە UNDP ئەنجام درا.

جێگر وەزیرەکان لایەنە بەهێزەکانی پلانی پەرەپێدانی نەتەوەیی عێراقیان تاووتوێ کرد و باسی ڕێگاکانی جێبەجێکردن و کارکردنیان کرد. هەروەها باسی ڕێکخستنی پراکتیکیان کرد بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێبازی بەڕێوەبردنی دەرەنجامدار کە بەم نوێیانە وەرگیراوە لە پلاندانانی پەرەپێدانی نەتەوەییدا.

لە وتەکانی سەرەتایدا، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێز جەنابی ئەلعەلاق وتی:" ئێمە ئەوپەڕی قەدر دەگرین لە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی UNDP بۆ حکومەتی عێراقی و بەتایبەت لە پاڵپشتییەکانی ئەم دواییەیدا بۆ بە ئەولەویەتکردنی بەرنامەی حکومەت و بینادنانی توانستی نەتەوەیی لە بەڕیوەبردنی دەرەنجامدار و پێشخستنی کاری بەڕێوەبردن لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتیدا." هەروەها وتیشی "گرنگیی ڕەچاوکردنی وریا بۆ چاودێریکردن و خەمڵاندنی بەرنامەکان پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ کاری باشتر."

باڵیۆزی عێراق لە ئۆردون، جەنابی خاتوو سەفیە تالیب عەلی ئەلسوهەیل، وتی:" ئێمە چاوەڕێی پاڵپشتیی و هاریکاریی زیاترین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ عێراقێکی باشتر."

خاتوو لیز گراندێی، نوێنەری نیشتەجێی UNDP و ڕیکخەری مرۆیی و نیشتەجێی لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی:" بەڵگەکان لە هەموو لایەکی جیهانەوە ئەوە پیشان دەدەن باشترین حکومەتەکان و ناگەندەڵترین حکومەتەکان ئامڕازی دەرەنجامدار بەکاردەهێنن. بە گۆڕانکاری بەرەو ئەم سیستەمانە، حکومەتی عێراقی پیشانی دەدات کە بەهێزە و پەیوەستە بە چاکسازیی و حوکمدارییەوە."

پەیوەندی

هاشم ئەلعەزونی، بەڕێوەبەری پرۆژە، مۆدێرنەکردنی کەرتی گشتیی عێراق (I-PSM)