وانەکانی ساڵێك پاش سەقامگیرکردنی عێراقی دوای داعش

Tue Mar 07 00:00:00 EST 2017

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ دانراوە بۆ پاڵپشتیکردنی چاکبونەوەی خێرا لە شارۆچکە ئازادکراوەکاندا هەروەها بۆ هاندانی ملیۆنان ئاوارە تا بگەڕێنەوە کۆمەڵگاکانیان. وێنە: UNDP عێراق 2017

 

لەلایەن مۆیسیس ڤێنانسیۆ، ڕاوێژکار لە نوسینگەی هەرێمایەتى UNDP بۆ وڵاتە عەرەبیەکان

لە موسڵدا جەنگێکی سەخت هەیە بۆ سەندنەوەی شارەکە لە دەستی داعش. لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگەکەدا، کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابون لەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی داگیرکاری و شەڕەوە ئاوارەبوون بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانی خۆیان و بمێننەوە.

ساڵی پار، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و بەرپرسانی قەزاکان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بوون لە دووبارە دەستکردنەوە بە چاکبونەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوری لە 18 ناوچەی ئازادکراو لە دەستی داعش، بە فەلوجە و تکریتیشەوە.

پڕۆژەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS بە 790 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیەوە دانراوە بۆ پاڵپشتیکردنی چاکبونەوەی خێرا لە شارۆچکە ئازادکراوەکاندا لە ڕێی بەرنامەیەکی سێ مانگیی کاریگەر بەرزەوە بۆ هاندانی ملیۆنان کەسانی ئاوارەبوو تا بگەڕێنەوە کۆمەڵگاکانی خۆیان لە کامپ و نشینگە نا ڕەسمیەکان لە سەرتاپای وڵاتدا.

UNDP تەئکید دەکاتەوە لەوەی خەڵکیی خزمەتگوزاریەکانی وەکو ئاو و عەیادە و قوتابخانە و بنکەی پۆلیس و بازاڕ و دامەزراوە حکومیەکانی پێبگات. خێزانەکان یارمەتی وەردەگرن بۆ دووبارە بنیادنانەوەی خانووەکانیان و ژێرخانە گشتیە داڕووخاوەکان، هەروەها کاری بچوکیش پاڵپشتیی لێدەکرێت لەڕێی پێدانی پارەوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەیان. ئەم کارانە گرنگن بۆ ئەو کەسانەی زۆریان لێکراوە لە ماڵ و حاڵەکانی خۆیان هەڵبێن بگەڕێنەوە و بمێننەوە لە ناوچەکەدا و جارێکی تر ببنەوە هاوڵاتیەکی بەرهەمدار. ئەمە یەکەم هەنگاوە بەرەو چاکبونەوەی پاش ململانێکان و بنیادنانەوەی ئاشتی.

لەکاتێکدا جەنگی موسڵ بەردەوامە، UNDP کار دەکات لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە کە ئازادکراوە لە دەستی داعش. خەڵکانێکی زۆر گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان بەڵام وێستگەکانی ئاو و کارەبا دەبێت دووبارە بنیاد بنرێنەوە و خەڵکان پێویستیان بەوەیە کاربکەن تا پارە پەیدا بکەن. UNDP پارە بۆ پڕۆژەکان دابین دەکات تا خەڵکی بکەونە سەر کار، لە هەمان کاتدا بنیادنانەوەی قوتابخانە و عەیادەکانیش ئەنجام بدرێت، کە زۆربەیان لەکاتی شەڕەکەدا داڕووخان.

بەهۆی گەورەیی ڕووبەری موسڵەوە، کە دووهەم گەورەترین شاری عێراقە و دانیشتوانەکەی 1.5 ملیۆن کەسە، ئاستەنگیەکی گەورە دروست دەبێت. دابینکردنی چاککردنەوەی خێرا بۆ ئابوری شارەکە دەبێتە هۆی ڕەواندنەوەی ترسەکان، بەڵام کارێکی هەرزان بەها نابێت. هەرچەندە خەمڵاندنی تێچونە پێویستەکان کارێکی گرانە، ئەمەش بەشێکی بەهۆی ئەوەی هێشتا لە بەشی ڕۆژئاوای شارەکەدا شەڕ بەردەوامە، بوجەی پێویست زۆر گەورەتر دەبێت وەك لە شارەکانی ڕەمادی و فەلوجە. خەمڵاندنێکی سەرەتایی ئەوە پیشان دەدات کە بڕی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێویست دەبێت بۆ سەقامگیرکردنەوەی شارەکە، هەرچەندە ئەمە لەوانەیە زۆر زیاتر بێت بنەما لەسەر ئاستی کاولکاریەکان لە بەشی ڕۆژئاوادا.

سەرباری ئەوە، دانیشتوانی شارەکە بەهۆی دووساڵ لە حوکمی داعشەوە زەبری دەروونییان بەرکەوتوە و ترسی تۆڵەسەندەوە و ڕقی تائیفی لە ئارادایە. یەکێك لەو وانانەی فێربوون لە پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە لە شارەکانی تردا بریتیە لەوەی کە ڕابەرایەتی سیاسیی لەلایەن دەسەڵات و ڕێبەرە ناوخۆییەکانەوە بۆ ئەم کارە زۆر گرنگ دەبێت.

هەندێك لەو وانانەی کە لە کارەکانی سەقامگیرکردنەوە فێربوون لە ساڵی پاردا بریتین لە:

•   دانانی پارە بۆ ئابوری ناوخۆ لەڕێی نەخشەکانی پارە بەرامبەر کار زۆر گرنگن لە ڕێگرتن لە دوودڵیەکانی داهاتوو هەروەها بۆ دڵنیابوون لەوەی بە تایبەتی کەسانی گەنج ڕووناکەنە توندڕەوی و توندوتیژی

•   هەوڵەکانی سەقامگیرکردن پێویستی بە تەوافوق و گونجان هەیە لە نێوان کاراکتەرە سەرەکیەکاندا لەسەر دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە. ئەمەش لە شێوەی ئەنجومەنی ئاسایش دا دەبێت پێکەوە لەگەڵ هێزە چەکداریە عێراقیەکان و پۆلیس و میلیشیا و ڕابەری عەشایرەکان و نوێنەری گروپە سەرەکیەکان وەکو خانمان و لاوان.

•   هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی ناوخۆیی و قەزاکان و مەرکەزدا دەبێت بەهێز بێت چونکە ئەم لایەنە سەرەکیانە دەبنە هۆی گۆڕینی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ بۆ هەوڵ و پلانی پەرەپێدانی ماوە درێژ. ئەزمونەکانی ڕەمادی و فەلوجە پێشنیاری ئەوە دەکەن دەسەڵاتە ناوخۆییەکان پێویستیان بە پاڵپشتیی چڕ هەیە لە شێوەی کارمەندی زیاتر و ڕاهێنان و سەرچاوە بۆ ئەوەی بتوانن سەقامگیرکردنی ماوە درێژ بە دڵنیاییەوە دابین بکەن.

•   لە سەرەتادا بڕوامان وابوو پاش سێ مانگ لە پاڵپشتیکردن، دەستپێشخەریە حکومیەکان پەرەپێدانە مامناوەند و ماوەدرێژەکان دەگرنە ئەستۆ. بەڵام لە خەمڵاندنماندا بۆ توانستی حکومەت لە بە دەنگەوەچوون لە ماوەیەکی کورتدا لە کاتێکدا لە جەنگدایە لەگەڵ داعش و دووچاری کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوان بوەتەوە و نرخی نەوت دابەزیوە کە کاریگەری گەورە دەکاتە سەر دارایی گشتیی و کێشە سیاسیە هەڵپەسێردراوەکانی بەغداد، حکومەت ناتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات. لە بەرامبەردا، UNDP دامەزراوەی "بەرفراوانی" کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن FFES ی پێكهێنا، بۆ ئەنجامدانی دەستپێشخەریە مەودا گەورەکان کە لە سێ ساڵ زیاترن.

•   لە شارە گەورەکانی وەکو فەلوجەدا، ئاستەم بوو هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردن بەیەکجار ئەنجام بدرێن، لەبەر ئەمە پڕۆژەی قۆناغ بە قۆناغ ستراتیژیەتێکی بەسوودبوو بۆ دڵنیابوون لەوەی بەدەنگەوەچوونی خێرا ئەنجام دەدرێت لەکاتێکدا پڕۆژە ماوەدرێژ و ئاڵۆزەکان لەبیر نەکرێن کە کاریگەرییەکی گەورەتریان دەبێت، وەکو نەخۆشخانەی منداڵان و دایکانی ڕەمادی یان نەخۆشخانەی فێرکاری تکریت کە 400 قەرەوێڵەی تێدایە و FFES لە ئێستادا بە بڕی 26 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پاڵپشتیی دەکات.

سەقامگیرکردنی موسڵ پڕۆسەیەکی ئاڵۆز دەبێت لە ماوەی کورت و مامناوەند و درێژدا. دەستپێشخەریی دامەزراوەی سەقامگیرکردنی سەر بە UNDP ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دانانی بناغەی سەرەکیی بۆ چاککردنەوە و بنیادنانەوەی ئاشتیدا، بە بەکارهێنانی وانە فێربووەکان لە ناوچەکانی تری عێراقدا.

 

#IraqStabilization

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن