ئەزموونی من لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

Tue Oct 31 00:00:00 EDT 2017

ئه‌ندامانی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ڕێز هۆشیار عەبدوڵڵا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هاریكاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان ده‌خاته‌ڕوو.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە میانى ماوەی کارکردنمدا لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە خولی ئێستاى ئەنجومەنی نوێنەراندا، وە وەکو ئەندامێك لە لیژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەشداریم کردووە لە چەندان وۆرکشۆپ و خول و دانیشتنی گفتوگۆدا کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانەوە ڕێکخرابوون. ئەو وۆرکشۆپەی کە لەنێو هەموویاندا جیاوازتر بوو وە من زۆرترین سودم لێبینیوە ئەو وۆرکشۆپانە بوون کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە ڕێکخرابوون. گرنگی ئەم وۆرکشۆپانە لەوەدایە کە گرنگیەکی زۆر دەدات بەو بوار وکەیسانەی پەیوەندیان هەیە بە ئێستا وداهاتووی عێراقەوە.

یەکێك لەو بوارانە بریتیە لە ئاسایش لە عێراقدا، چونکە دیارترین کێشەیە کە ئێستا بناڵێنین بەدەستیەوە بەتایبەتی بەهۆی جەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە. گرنگی پێدانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لەم چوارچێوەیەدا لە چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا خۆی دەبینێتەوە کە لە پاش 2003 ەوە پێوەی دەناڵێنین و تا ئەمڕۆش دامەزراوەیەکی ئاسایش بوونی نیە کە بتوانێت بەرەنگاری ئاستەنگیە گەورەکان ببێتەوە بە کەمترین زەرەرمەندبوون. وهمن زیاتر له‌جارێك له‌ بۆنه‌كاندا ئاماژەم بەوە داوە کە دامەزراوەی ئاسایشی ئێستا پێویستی بە دووبارە بنیادنانەوە هەیە نەك چاککردن.

لە چەند وۆرکشۆپێکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە سلێمانی و عەممان و قاهیرە و تونسدا بەشداریم کردووە. لە هەموویاندا، ته‌وه‌رى گفتوگۆکان جه‌خت ده‌كات دەربارەی چۆنیەتی چاکسازی بوون لە کەرتی ئاسایشدا و چۆنیەتی هەستاندنەوەی لە لایەنە دامەزراوەیی و ئابووریەکانیەوە وكاراكردنه‌وه‌ى هاریکاریکردن لەنێوان دامەزراوەکاندا و زامنکردنی باش بەڕێوەچوونی کارەکان وشیاندنەوە وڕاهێنانکردن وجه‌ختكردنه‌سه‌ر جۆرایەتی کار ولایەنی تر لەو بوارانەی کەوا گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه‌ بۆ واقيع وحاڵى ئێستامان.

جه‌خت كردنى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەسەر ئەم بوارانه‌ لە وۆرکشۆپەکاندا و پێدانی ڕاسپارده‌كان، بە تایبەتی دەربارەی ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بە داڕشتنی چوارچێوەی هاریکاریکردن لە نێوان دامەزراوەکانی ئاسایش و لایەنەکانی جێبەجێکردن و یاساداناندا کارێکی سەرکەوتوو بووە. ئەوەی بووە هۆی ئەم هەوڵانە زیاتر سەرکەوتن بەدەستبێنن بریتی بوو لە بەشداریپێکردنی نوێنەرانی لایەنەکانی جێبەجێکردن و داد و یاسادانان، واتە جه‌ختكردن لەسەر کاری تەواوەتی لەسەر ئاستی دەوڵەت نەك تەنها لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران. ئەمە لەگەڵ بەهێزکردنی پشتیوانیکردن لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی لە بواری چاودێریکردن بەسەر پرۆسەی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا.

كۆمه‌لێك خاڵى به‌هێز بوونیان هەیە لە کاره‌كانى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەم خولەی ئێستاى ئەنجومەنی نوێنەراندا:

یەکەم: هەڵبژاردنی بابەتی گرنگ وهەستیار: زۆربەی وۆرکشۆپەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی وناوخۆییەکان کار لەسەر  واقیع وحاڵەتی ئێستای عێراق دەکەن، بەڵام سروشتی بابەتە پێشنیارکراوەکان جیاوازن لە ڕووی گرنگیەوە، بۆ نموونە هەندێک بابەت بوونیان هەیە کە ئەوله‌ویه‌تیان نیە ویان سوودبەخش نین بۆ واقیعى ئێستای عێراق. وجێگاى ئاماژیه‌ ئه‌و بابەتانەی كه‌ له‌گه‌ل بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری گرنگو هەستیار بوون، لە نێوانیاندا چۆنیەتی باشکردنی باری ئاسایش و دەستنیشانکردنی خاڵە لاواز و بەهێزەکانی.  

دووەم: پلاندانانی وورد بۆ دیاریکردنی شێوازی جێبەجێکردنی کارەکان و دیدی داهاتوو لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری: نەخشەڕێگەیەکی ڕوون لە وۆرکشۆپی یەکەم دا هەیە لەگەڵ تێپەڕبوون بە چەندین وۆرکشۆپی تردا بە شێوەیەکی ریزبەندی  لە چوارچێوەی پڕۆسەیەک کە بە ووردی کار ولێكۆلینه‌وه‌ى لەسەرکراوە، تا دەگاتە قۆناغی ڕاسپارده‌كان و جێبەجێکردن بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجی خوازراو لە چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا.

سێیەم : بابەتێتی پێشنیارەکان و واقعیەتەکەی لەلایەن ئەو شارەزایانەوە کە کاری هەماهەنگی ئاسان دەکەن لەنێوان بیردۆزەکان و تاقیکردنەوە جیاوازەکان و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ حاڵی ئێستای عێراقدا.

چوارەم: کاری بە کۆمەڵ : هەستم بە گیانی کاری بە کۆمەڵ کرد لە نێوان ئێمە و دەستەی بەرنامەکەدا، وە لە نێوان ئەوان و رێکخراوەکانی تر کە وۆرکشۆپەکانیان لەگەڵ ڕێكدەخستن، وە هەروەها لە نێوان ئەوان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشدا وەک لایەنەکانی جێبەجێکردن و دادوەری.

پێنجەم: بەردەوامی و بەدواداچوون: دوای هەموو وۆرکشۆپێک، دەستەی بەرنامەکە لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەدواداچوونیان دەکرد بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بۆ زامنکردنی بەفێڕۆ نەچوونی ماندوبوونە هاوبەشەکانمان.

لە کۆتایدا، دەمەوێت ئەوە بلێم کە سوودی زۆرم لە ڕووی پڕاکتی و تیۆریەوە بینیوە لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە چوارچێوەی لیژنەی نوێنەرایەتی ئاسیش و بەرگری، کە بووە هۆی پێکهێنانی جۆرایەتیەک بە تایبەتی لە بواری زامنکردنی بەڕێوەچوونی کاری دامەزراوەکانی ئاسایش و چۆنیەتی دەستنیشانکردنی کێشەکان و هەستانەوە تیایاندا بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی عێراق و دابینکردنی کەشێکی ئاسایش کە جێی ڕەزامەندی و پێشبینیەکانی هاوڵاتیان بێت.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن