بەهێزکردنی ئافره‌تانى عێراق لە ڕێی مۆرکردنی میکانیزمی یەکسانی ڕەگەزییەوە

2019 April 5

نوێنەر لە یەکەکانی ڕەگەزی وەزارەتە عێراقیه‌كانه‌وه‌ باس له‌ باشترین ئامڕازی مۆری یەکسانی ڕەگەزیی ده‌كه‌ن بۆ جێبەجێکردنی لە کەرتی گشتیدا. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌عێراق/2019

نوسینی: سوندوس عەباس

گشتاندنی ڕەچاوکردنی ڕەگەزیی بریتیە لە بەردی بناغەی پەرەپێدان وبنیادنانی ئاشتەوایی، ئەم لایەنە بەشێکی زۆر گرنگی داگیرکردووە لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەجێندای 2030 دا. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئامڕازێکی هەڵسەنگاندنی پەرەپێداوە بۆ بەدواداچوونی یەکسانی ڕەگەزیی لە دامەزراوە گشتیەکاندا بە مەبەستی دروستکردنی بناغەیەك و بە ئەولەویەتکردنی کارەکانی ساڵانی داهاتوو. ئەم ئامڕازە دابەشکراوە بەسەر شەش بەشدا کە پەیوەستدارن بە بەرەوپێشچوونی بەدواداچوون لەسەر ئامانجەکانی یەکسانی ڕەگەزی کە پێك دێن لە: چێوەی کار، توانستەکان، توانادارکردنی ژینگە، بەشداری وهاوبەشی، یاساکان، ڕێساکان و بەرنامەکان و دەرەنجامەکان و کاریگەری.

وۆرکشۆپێک سازکرا دەربارەی مۆری یەکسانی ڕەگەزی لە کەرتی گشتیدا لە مانگی کانونی یەکەمی 2018 دا، لەگەڵ دوو کۆبونەوەی ڕاوێژکاری تر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەهێزکردنی ئافره‌تان لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران وهەروەها لە وەزارەتی پلانداناندا، ئەمەش بۆ هەڵبژاردنی دامەزراوە گشتیەکان بۆ هەڵسەنگاندن. لە دەرەنجامدا، بەڕێوەبەرایەتی بەهێزکردنی ئافره‌تان هەڵبژێردرا وەکو لایەنی جێبەجێکار بۆ ئامڕازی یەکسانی ڕەگەزیی، ئەمەش بەهۆی یاساکانیەوە بۆ بەهێزکردنی ئافره‌تانی عێراق و هەروەها بەهۆی بوونیەوە وەکو چەترێك بۆ یەکەکانی ڕەگەز و بەشەکانی هەموو وەزارەتەکان، کە دەکرێت بەکاربێت بۆ جێبەجێکردنی ئامڕازەکە.

جێگر وەزیری پلاندانان، دکتۆر ماهر جۆهان، جەختی کردەوە لەسەر گرنگی لەخۆگرتنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەجێندای 2030، بە تایبەتی ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 کە باس لە بەدیهێنانی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ئافره‌تان دەکات، هەروەها ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 16 کە باس لە برەودان بە کۆمەڵگەی ئاشتیخواز و گشتگیردەکات بۆ پەرەپێدانێکی بەردەوام، لەگەڵ ئەمانەشدا هاوڕابوو لەسەر دەستنیشانکردنی وەزارەتی پلاندانان وەکو نمونەیەك.

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەهێزکردنی ئافره‌تان و وەزارەتی پلاندانان وۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا لە بەرواری 7 ی کانونی دووهەمی 2019 لە بەغدا، بە ئامادەبوونی 39 نوێنەر لە یەکەکانی ڕەگەزی وەزارەتە جێبەجێکارەکانەوە. لە وۆرکشۆپەکەدا ئامڕازی مۆری یەکسانی ڕەگەزیی پێشکەشکرا بە مەبەستی باشترکردنی توانستەکانی بەڕێوەبەرێتی بەهێزکردنی ئافره‌تان بۆ جێبەجێکردنی ئامڕازەکە لە کەرتی گشتیدا و گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی ئامارەکانی ڕەگەزیی، هەروەها گشتاندنی ڕەچاوکردنی ڕەگەزییش پێشکەشکرا و دانرا لە ناو پلان و ستراتیژیەتەکانی پەرەپێدانی نیشتیمانیدا. بەڕێز ڤەکتان سڤانیزدە، جێگر بەڕێوەبەری گشتی، وتی " به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان  عێراقی هەڵبژاردووە تا ببێتە بەشێك لەم تاقیکاریە چونکە ئێمە باوەڕمان وایە حکومەتی عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە بەرەو یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ئافره‌تان لە ئاستە جیاوازەکاندا، هەروەها بەهۆی هەوڵەکانیانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و بۆ پشتگو نه‌خستنى هیچ کەسێك. ئەم تاقیکاریە دەرفەتێکە بۆ عێراق تا بەشداری بکات بە کارەکەی لەگەڵ هەموو جیهان و بەشداربوونی ڕەگەزیی بەرەوپێش ببات لەنێو دامەزراوەکانی کەرتی گشتیدا."

ئەم وۆرکشۆپە بەشێك بوو لە هەوڵەکان بۆ یەکخستنی ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 بۆ نێو ڕێسا و پلانەکان، هاوکاریی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لەگەڵ یەکەکانی ڕەگەز لە ئامڕازی یەکسانی رەگەزیدا کە لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بۆ پێوانەکردنی گشتاندنی ڕەچاوکردنی ڕەگەزیی لەنێو دامەزراوەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی شوێنی کارەکان دامەزراو و پتەو و جێگیر بن.

گشتاندنی ڕەچاوکردنی ڕەگەزیی دادەنرێت بە یەکێك لە پایە سەرەکیەکانی یاسای بەشەکانی ڕەگەز، بە هەماهەنگی و بەدەواداچوون لەگەڵ یەکەکانی ڕەگەز و بەشەکاندا لەنێو وەزارەت و پارێزگاكانى عێراقدا. ئەم ئامڕازە دەبێتە بەردی بناغە بۆ کاری ڕاستەقینە و ڕاستگۆ لە بەهێزکردنی ئافره‌تان لە عێراقدا.