وۆرکشۆپی دەستپێکردن لەسەر پەرەپێدانی توانستی کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان (DRR) لە عێراقدا

Wed Apr 16 00:00:00 EDT 2014

پسپۆرانی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی باڵا ئامادەبوون لە وۆرکشۆپی دەستپێکردنی پەرەپێدانی توانستی کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان. وێنە UNDP عێراق 2014

هەولێر، 16ی نیسانی 2014: پسپۆران و بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆبونەوە لە هەولێر لە ئوتێلی هەولێری نێودەوڵەتیی لە بەرواری 15-26 ی نیساندا بۆ وۆرکشۆپی دەستپێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی توانستەکانی کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان سەر بە UNDP لە عێراقدا. ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە لە ئەنجامی هاوبەشیەکی دوورودرێژی نێوان حکومەتی عێراقی و UNDP ەوە بووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە مەترسیەکانی کارەساتەکان لە سیاقی خۆیاندا و لە چێوەیەکی بەرفراوانتر لە وڵاتەکەدا.

30 بەشداربوو بە چالاکانە ئاخاوتنیان کرد لەسەر داڕشتنی پلانێکی چڕوپڕ و بە ئەولەویەتکردنی کارەکان بۆ بینادنانی توانست لەسەر ئامادەباشی بۆ کارەساتەکان و کەمکردنەوەی مەترسیەکان لە عێراقدا. وەکو یەکەم هەنگاو بۆ بنیادنانی توانستی DRR، پسپۆران و بەرپرسان زانیارییان دابینکرد لەسەر پەرەپێدانی چێوەکارێکی دامەزراو بۆ سەنتەری نیشتیمانیی بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەسات، کە وا پێشبینی دەکرێت کارەکانی عێراق بگۆڕێت لە جەختکردن لەسەر چارەسەر و بەهاناوەچون بۆ کەلتوری ڕێگریی لە مەترسیەکان.

لە وتەی دەستپێکیدا، دکتۆر سەمیر ڕەوف، جێگر وەزیری زانست و تەکنۆلۆجیا و سەرۆکی لیژنەی نیشتیمانیی DRR بەخێرهاتنی بەشداربوانی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم پڕۆژە نوێیە لەسەر دابینکردنی پێویستیەکانی بنیادنانی توانست بۆ بەڕێوەبردنێکی چڕوپڕی مەترسیەکان بۆ هەردوو کارەساتی سروشتی و مرۆیی لە عێراقدا.

جێگر بەڕێوەبەری گشتیی UNDP لەکاتی بەخێرهێنانی بەشداربواندا، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پابەندیی UNDP بۆ بنیادنانی توانستی DRR لە عێراقدا. هەروەها ئەم خانمە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دەستنیشانکردنی بژاردەکانی بنیادنانی توانای هەستانەوە کە دەبێتە هۆی حکومەت و خەڵکانی عێراق ڕێبەریی بکات بۆ ئەوەی بە باشتر ئامادەبن بۆ کارەسات و ساڕێژبوونەوە لە کارەسات.

پەیوەندی

تەریقول ئیسلام

مەنال عەزیزە

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن