Lise Grandeعقیل الخالدی (لای چه‌پ)، له‌گه‌ڵ خاتوو لیز گراندێی نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (ناوه‌ڕاست) و صباح البازونی و ضرام الاجودی (لای ڕاست) کاتی واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی به‌صره © به‌رنامه‌ی هاریکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق/ ئیڤان ‌جۆردژێڤیک

ڕێکه‌وتننامه‌ی به‌سره‌، هاوبه‌شیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری له‌ باشووری عێراق

Tue May 05 00:00:00 EDT 2015

ئه‌مڕۆ کاربه‌ده‌ستانی به‌صره‌ و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی سه‌ره‌کیان واژۆکرد به‌ناوی ڕێکه‌وتننامه‌ی به‌صره‌ که‌ مه‌به‌ست لێی به‌‌هێزکردنی حوکمداریی به‌شدارانه‌و به‌رپرسانه‌ و بوژاندنه‌وه‌ی چالاکی ئابووریه‌ له‌و پارێزگایه‌ی باشوور که‌ نه‌ک ته‌نها به‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڵکو پێویستی به‌ وه‌به‌رهێنان و به‌گه‌ڕخستنی توانا مرۆییه‌کان و به‌ره‌وپێش بردنی که‌رتی تایبه‌ته‌. پاراستنی ئاسه‌واره‌ رۆشنبیری و ژینگه‌ییه‌کانی هۆڕه‌کانی وڵاتی نێوان دوو ڕووباره‌که‌ش کارێکی له‌ پێشینه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگای عێراقه‌و به‌نده‌ری ام قصری لێیه‌ که‌ به‌نده‌ری سه‌ره‌کی عێراقه‌و تاکه‌ شوێنی بارکردنی که‌لوپه‌له‌‌ به‌ که‌شتی، به‌صره‌ یه‌کێکه‌ له‌و پارێزگایانه‌ی ڕووبه‌رووی زۆرترین هه‌ژاری و بێکاری درژخایه‌ن بۆته‌وه‌ که‌ ڕێژه‌که‌ی ده‌گاته‌ 16.1% ی دانیشتوان که‌ له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌ژین و داهاتی ڕۆژانه‌یان 2.5 دۆلاری ئه‌مریکیه‌ و رووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی زۆر بۆته‌وه‌ له‌ڕووی ده‌ستگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان. 

ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتنه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌صره‌ واژۆکراوه‌ به‌ پوختی باس له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریه‌کانی داهاتوو ده‌کات له‌ بواره‌کانی به‌لامه‌رکه‌زی کردن، به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری، جێبه‌جێکردنی بودجه‌، پاراستنی ژینگه‌، په‌ره‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ناویاندا کۆمپانیا بچووك و ناوه‌نده‌کان و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی پارێزگاکه‌ له‌ دانانی پلانی ستراتیجی بۆ 5 ساڵی داهاتوو. 

صباح البازونی که‌ وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌ ده‌کات وتی "ئاسه‌واری رۆشنبیری و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کانی به‌صره‌ سامانێک ده‌رفه‌تی بێوێنه‌ن که‌ ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌کی چالاک و کاریگه‌ر به‌شداربن له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق  و ستراتیجی سه‌قامگیری نیشتمانی."

وتیشی "ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ به‌هێزده‌کرێت له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ک ڕاوێژکاری و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کان که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنانیان تێدابکرێت به‌ ئاڕاسته‌ی بره‌ودان به‌ به‌ره‌وپێشبردنی مرۆیی."

خاتوو لیز گراندێی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ کارکردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ ناوخۆییه‌کان پێکهێنه‌رێکی سه‌ره‌کی‌ خاوه‌ندارێتی نیشتمانیه‌. هه‌روه‌ها دڵنیایی دا که‌"نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌ تایبه‌تی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان پابه‌نده‌ به‌ سود وەرگرتن لە توانا مرۆیی و ئابووریه‌کانی به‌صره‌. ئاڵتونی ڕه‌ش ده‌گۆرین بۆ ئاڵتونی مرۆیی."

عقیل الخالدی که‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌صره‌یه‌ وتی "داوای هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دارایی گشتی له‌ پارێزگای به‌صره‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌کان ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی رێکه‌وتننامه‌ی به‌صره‌."

له‌کۆتایی دا، ضرام الاجودی جێگری پارێزگاری به‌صره‌ تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ "دامه‌زراندنی هاوبه‌شی له‌ نێوان که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و کۆمپانیا بچوک و ناوه‌ند و گه‌وره‌کان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریه‌که‌مان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ پێویستی به‌ را‌‌هێنانی پیشه‌یی هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌کردنی کرێکاره عێراقیه‌کانی ئێستاو داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاست پیداویستیه‌کانی که‌رته‌ هه‌مه‌جۆره‌کاندا بن."

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان نزیکه‌ی 40 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه‌ له‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی کردنی کاره‌کانی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان  و پێشکه‌ش کردنی زانیاری و ئه‌زموونی کرده‌یی. له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی و تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت وخه‌ڵکی عێراق، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر به‌شداری، لێپرسراوێتی، دادپه‌روه‌ری، توانادارکردنی ژنان، چاکسازی که‌رتی ئاسایش، لامه‌رکه‌زی کردن و په‌ره‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت به‌ ته‌واوه‌تی. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان به‌ تایبه‌تی یارمه‌تی پلانه‌کانی په‌ره‌پێدانی حکومه‌تی عێراقی ده‌دات بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ (2014-2017). 

په‌یوه‌ندی

اریج المصطاف، تایبەتمەندی به‌رنامه‌، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی  نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌صره‌

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن