به‌م زوانه‌ کا‌مپی به‌رزنجه‌ پێشوازی له‌ 900 هاوڵاتی ئاواره‌بووی عێراقی ده‌کات له‌ سلێمانی

Mon May 25 00:00:00 EDT 2015

سوڵتان حاجیێڤ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان ( ناوه‌ڕاست) و ئاسۆ فریدون علی امین، پارێزگاری سلێمانی (لای ڕاست) له‌ کاتی ڕاده‌ست کردنی کامپی به‌رزنجه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ © به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان/ ئان جه‌ی. وارد

به‌رنامه‌ی نیشته‌جێکردنی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان، پشتگیری دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری  پرۆژەکان ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی به‌رزنجه‌یان بۆ ئاواره‌کانی ناوخۆ ڕاده‌ستی لێپرسراوه‌ حکومیه‌کان کرد له‌ سلێمانی.    

له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خاوه‌ندارێتی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌، به‌ڕێز ئاسۆ فریدون علی امین، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و هاوبه‌شه‌کانی له‌ ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌کان کرد بۆ یارمه‌تیدانی پارێزگاکه‌ له‌ پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی پێویست بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاواره‌بوون و وتی "ئێمه مه‌به‌ستمانه‌و بڕیارمان داوه‌ یارمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی تری عێراق بده‌ین."‌

به‌رنامه‌ی نیشته‌جێکردنی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، پشتگیری دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری  پرۆژەکان هه‌موویان به‌شداربوون له‌ ته‌واوکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاماده‌کراوی نیشته‌جێبوونی به‌رزنجه و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هاوکاری هونه‌ری پێشکه‌ش کردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئاواره‌ عێراقیانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌که‌دا نیشته‌جێبوون.

نیشته‌جێکردنه‌که یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ڕه‌تی پێشکه‌ش ده‌کات به‌ نزیکه‌ی 900 هاوڵاتی ئاواره‌بووی عێراقی وه‌ک به‌شێک له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌می  پرۆژه‌ی هاوکاریکردنی په‌ناگه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ بۆ ئاواره‌ عێراقیه‌کان.‌

عیرفان علی، سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێکردنی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق وتی" دڵخۆشین به‌ به‌شداری کردنمان له‌ پێشکه‌شکردنی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ گه‌وره‌ی عێراقی گرتۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی جێگیرکردن و دانانی ئه‌م 150 یه‌که‌ ئاماده‌کراوه‌وه‌‌ هه‌روه‌ها به‌ کارکردن له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی بۆ دانانی پلان و هه‌ماهه‌نگی کردن ده‌رباره‌ی پرۆژه‌که‌."

به‌رنامه‌ی نیشته‌جێکردنی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی خۆجێی کاری کردووه‌ بۆ رێکخستنی هه‌ڵبژاردنی شوێنی په‌ناگه‌که‌و ئاماده‌کردن و نه‌خشه‌کێشان و دروست کردن و دانانی ئه‌و 150 یه‌که‌ ئاماده‌کراوه‌. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان هاوکاربووه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنی تۆڕی کاره‌باو دروست کردنی ڕێگا ناوخۆییه‌کان و ‎ڕاره‌وه‌کان و ژێرخانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و دابینکردنی ئاوی پاک بۆ خواردنه‌وه، پشتگیری دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان ناوه‌ندێکی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ منداڵ بوونی دابینکردووه و (نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری پرۆژەکان) یش 50 گڵۆپی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داناوه‌ که‌ به‌ وزه‌ی خۆر کارده‌که‌ن.  ‌

سوڵتان حاجیێڤ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان وتی " جێگه‌ی شانازیه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ژێرخانی سه‌ره‌کی کامپه‌که‌ ڕاده‌ستی پارێزگاکه‌ ده‌که‌ین." هه‌روه‌ها وتیشی " به‌په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ڕوانین له‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئاواره‌ عێراقیانه‌ی پێویستی زۆریان به‌ په‌ناگه‌ هه‌یه‌ بتوانن ژیانیان له‌م کامپه‌ نوێیه‌دا ده‌ست پێ بکه‌ن‌."

هه‌ریه‌کێک‌ له‌و 150 یه‌که‌‌ نیشته‌جێبوونه‌ ئاماده‌کراوه‌ی ناو کا‌مپی به‌رزنجه‌ به‌شی خێزانێکی 5 بۆ 7 که‌سی ده‌کات و تایبه‌تمه‌ندی که‌سی زۆر زیاتر و یارمه‌تیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان پێشکه‌ش ده‌کات به‌راورد به‌ زۆربه‌ی بژارده‌کانی په‌ناگه‌ کاتیه‌کان.

یه‌که‌کان ئاو و گه‌رماو و چێشتخانه‌ی خۆیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژورێکی بچووکی نوستن. ته‌مه‌نی ئه‌م یه‌کانه‌ لانی که‌م ده‌گاته‌ 20 ساڵ و  دیزاینه‌که‌یان به‌ جۆرێکه‌ که‌ ڕێگری ده‌کات‌ له‌ گۆرانکاری یان زیادکردنی به‌رچاو و ڕێگه‌پێنه‌دراو. هه‌ر یه‌که‌یه‌ک به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و کاره‌بای کامپه‌که‌وه‌. 

راماناثان بالاکریشنان، نوێنه‌ری پشتگیری دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان وتی " پشتگیری دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان دڵخۆشه‌ به‌ به‌شداریکردن له‌ دابینکردنی یه‌که‌یه‌کی ته‌ندروستی ته‌واو و شوێنی تایبه‌ت به‌ ژنان که‌ هاوکار ده‌بێت له‌ به‌ره‌وپێش بردنی بارودۆخی ته‌ندروستی ژنان و کچان لێره‌ له‌ به‌رزنجه و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێز و شکۆ بۆیان."

ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ یه‌کێکه‌ له‌و 13 یه‌که‌ ته‌ندروستیه‌ سه‌ره‌تاییانه‌‌ و شوێنی تایبه‌ت به‌ دایکایه‌تی و ژنان که‌ پشتگیری دارایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی نیشته‌جێکردنی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌م دواییانه‌دا ته‌نها له‌ پارێزگای سلێمانی بنیادی ناوه‌. 

که‌ریم ئه‌لبه‌یار، به‌ڕێوه‌به‌ری و (نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری  پرۆژەکان) وتی " خۆشحاڵین که‌ ده‌توانین یارمه‌تی خه‌لكی عێراق بده‌ین له‌ رێگه‌ی ژێرخانی ڕووناک کردنه‌وه‌وه‌‌ به‌ تیشکی خۆر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر."

کۆتایی قسه‌کانی به‌وه‌هێنا "ئه‌و گڵۆپانه‌ی به‌ تیشکی خۆر کارده‌که‌ن و له‌ به‌رزنجه‌ دانراون یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ دانیشتوانه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ده‌شبنه‌‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر تۆڕی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستان عێراق."  

په‌یوه‌ندی

میزوهۆ یۆکۆی، م. 9647502366980+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن